هه‌ولێر: وه‌فدێكی باڵای پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌كات

4,621
  • 454
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    454
    Shares

هه‌ولێر: وه‌فدێكی باڵای پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌كات

 

به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی باردۆخی هه‌رێم‌و عێراق‌و دواپێشهاته‌كانی هه‌ڵبژاردن، وه‌فدێكی باڵای پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ هه‌ولێر ده‌كات.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌فدی باڵای پارتیی‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چوو.

وه‌فده‌كه‌ی پارتی پێكهاتبوو‌  له‌ نێچرڤان بارزانیی جێگری سه‌رۆكی پارتیی‌و، وشیار زێباریی‌و  ئازاد به‌رواریی‌و مه‌حموود موحه‌ممه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی‌و عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی.

شاندی كۆمه‌ڵی ئیسلامییش له‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و، عه‌بدولستار مه‌جیدو دلێر گه‌رمیانی‌و ئه‌نوه‌ر سه‌نگاویی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌لیم كۆیی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵ  پێكهاتووه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی باردۆخی سیاسیی هه‌رێم‌و عێراق‌و دواپێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و چه‌ندین بابه‌تی تر كرا.

هاوكات ته‌وه‌رێكی گرنگی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنی دواپێشهاته‌كان بوو‌ له‌ باره‌ی هه‌ڵبژادنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ بڕیاره‌ 30ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

 

پاشان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ و مه‌حموود موحه‌ممه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ناوه‌ڕكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاند خشته‌ ڕوو

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 


  • 454
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    454
    Shares
Comments
Loading...