هەولێر: بەسەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر ئەنجوومەنی سیاسیی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

3,756
  • 159
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    159
    Shares

هەولێر: بەسەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر ئەنجوومەنی سیاسیی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

 

ئەمڕۆ سێشەممە 9/10/2018 بەسەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامیی لەشاری هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی‌ سیاسیی‌ كۆمەڵی ئیسلامیی سوپاسی‌ دەنگدەران‌و بەشداربوانی‌ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان بەگشتیی‌و، دەنگدەرانی‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامیی‌و لیستی‌ (194)ی‌ بەتایبەتی‌ كرد بۆ بەشدارییان لە هەڵبژاردن‌و دیارییكردنی‌ ئیرادەی‌ خۆیان.

 

ئەنجوومەنی‌ سیاسیی‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامیی‌ باسی لە كۆتایهاتنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان‌و ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان كرد.

 

لەوبارەوە ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامیی ئیدانەی ساختەكارییە بەرنامە بۆداڕێژراوەكەی كردو بەپێویستیشی دەزانێ‌ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و ڕاپرسی هەرێم هەنگاوی پێویست‌و ڕێكارەكانی پووچەڵكردنەوەی ساختەكارییەكان بگرێتە بەر، هەروەها ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامیی هەڵوەشاندنەوەی دەنگە ساختەكان‌و جیاكردنەوەیان لە ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵك بەئەركی سەرشانی كۆمسیۆن دەزانێ‌.

لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەیاندا ئەنجوومەنی‌ سیاسیی‌ كۆمەڵی ئیسلامیی بارودۆخی عێڕاق‌و پێكهێنانی حكوومەتی ئایندەو هەنگاوەكانی كۆمەڵی ئیسلامییان لەوبارەوە تاوتوێ‌ كرد.

ڤیدیۆی كۆبوونەوەكە:


  • 159
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    159
    Shares
Comments
Loading...