هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە كونسولی گشتیی كۆماری توركیا دەكات

2,622
  • 196
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    196
    Shares

هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە كونسولی گشتیی كۆماری توركیا دەكات

ئەمڕۆ سێ‌شەممە 3/10/2018 مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە مەكتەبی تایبەتی خۆی لەشاری هەولێر پێشوازیی كرد لە (هاكان كەرەچی) كونسولی گشتیی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان.
سەرەتا كونسولی گشتیی توركیا بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان خۆشحاڵیی‌و پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستا عەلی باپیر كردو، هیواشی‌ خواست پەیوەندییەكانی‌ داهاتووی‌ هەرێمی‌ كوردستان‌و توركیا هەنگاوی‌ زیاتر بەخۆیەوە ببینێ‌‌.
لە بەرانبەردا مامۆستا عەلی باپیر وێڕای‌ سوپاسی‌ ئەو هەڵوێستەی كونسوڵی توركیا، ڕایگەیاند: هەڵبژاردن باشترین بژاردەیە بۆ بەڕێوەبردنی‌ وڵات‌و ئاڵوگۆڕی دەستەڵات، بەڵام بەداخەوە زۆرجار بۆ هەڵبژاردنی‌ عێڕاق‌و هەرێمی‌ كوردستان هەرجارەو بەشێوازێك سەرپێچی ڕێنماییەكانی‌ كۆمسیۆن كراوە‌و فێڵ‌‌و تەزویر لە ئەنجامی‌ دەنگەكان ڕوویداوە.
ئەمیری كۆمەڵ ڕونیشیكردەوە: ئەمجارەش لە هەڵبژاردنی‌ كوردستاندا لە چەندین شوێن تەزویر كراوە، ئەمەش كەم‌‌و زۆر كاریگەریی نەرێنیی‌ لەسەر كۆی‌ پڕۆسەی‌ هەڵبژاردن دەبێ‌‌.
لە كۆتاییدا ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی هیوای خواست لەداهاتوودا بەڕەچاو كردنی بەرژەوەندیی دوو لایەنە، توركیا‌و هەرێمی كوردستان باشترین پەیوەندییان هەبێ‌‌و پەیوەندییەكان لەهەموو ڕوێكەوە بەرەوپێش بچن.
هەروەها داواشیكرد توركیا لە هاوكێشە سیاسییەكانی عێڕاق‌و هەرێمی كوردستانیشدا لە گێڕانی‌ ڕۆڵی ئیجابیی خۆی‌ بەردەوام بێ‌.

ڤیدیۆی هەواڵەكە:


  • 196
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    196
    Shares
Comments
Loading...