وته‌ دره‌وشاوه‌كان

2,490
  • 1
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    1
    Share

وته‌ دره‌وشاوه‌كان

وته‌ به‌نرخه‌كانی ناو زۆرێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌رو بیریاری كورد مامۆستا عه‌لی باپیر

ئه‌و ده‌مه‌ی ڕووم كرده‌ دونیا فراوانه‌كه‌ی كتێب، به‌كتێبه‌ ده‌روونناسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان ده‌ستم پێكرد، دواتر ده‌ستم كرد به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام و فكره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی فكری ئیسلامیی نوسراون، یه‌كه‌م كتێبێك له‌و بواره‌دا خوێندمه‌وه‌ كتێبی (چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی باوی سه‌رده‌م)بوو له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م كتێبه‌ بۆمن ئاسان نه‌بوو، چونكه‌ سه‌ره‌تای ده‌ست كردنم بوو به‌خوێندنه‌وه‌ی كتێب، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا دواتر بۆم ئاسان بوو له‌دوای ئه‌م كتێبه‌ كه‌وتمه‌ خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیرو له‌گه‌ڵ ئه‌و كتێبانه‌دا بوومه‌ هاوڕێ.

كاتێكیش ده‌ستم كرد به‌خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیر شتێك كه‌ زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام له‌هه‌موو به‌رهه‌مێكی دا به‌ڕوونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت ئه‌ویش به‌كارهێنانی ووشه‌كاری و ڕسته‌ سازی و ده‌ربڕینی قوڵه‌ له‌نوسیندا بۆیه‌ هه‌ركاتێك به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستام بخوێندایه‌وه‌ قه‌ڵه‌مێكم ده‌گرت به‌ده‌سته‌وه‌و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم بوایه‌ له‌نێو دووكه‌وانه‌دا دیاریم ده‌كرد.

له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م كتێبه‌ جگه‌ له‌ ئه‌ندێشه‌‌ك زیاتر هیچی تر نه‌بوو، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ كاره‌كه‌ی بۆ ئاسان كردم و ده‌ستی گرتم، ئێستاش كه‌ بیر له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ و ده‌بینم بۆته‌ كتێبێك جگه‌ له‌ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌ به‌هیچی تری نازانم هیوادارم له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ توانیبێتم خزمه‌تێك به‌ئیسلام بكه‌م و زۆرتر به‌ گه‌له‌كه‌می ئاشنا بكه‌م.

مامۆستا عه‌لی باپیر وه‌ك سه‌رجه‌م نووسه‌ره‌ ڕه‌سه‌نه‌كانی تر له‌نوسینداشێوازی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و له‌ هیچ به‌رهه‌مێكی مامۆستا نابینی مامۆستا به‌رانبه‌ره‌كه‌ی زه‌ڕبی هیچ بكات و

هیچ حسابێكی بۆ نه‌كات له‌ دیدی مامۆستادا هه‌موو شتێك به‌ ئه‌ندازه‌ی خۆی نرخی هه‌یه‌و هیچ شتێك به‌بێ بایه‌خ سه‌یر ناكات ڕه‌نگه‌ ئه‌م وته‌یه‌ و هاوشێوه‌كانی باشترین به‌ڵگه‌بن له‌و باره‌یه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ “هیچ كه‌سێك نیه‌ هیچ شتێكی به‌كه‌ڵك نه‌یه‌ت و، هیچ فكره‌یه‌ك نیه‌ هیچ شتێكی باشی تێدا نه‌بێت”.

یاخود له‌ گۆڤاری (ئاڵای ئیسلام) له‌بابه‌تی (چه‌ند خه‌مێكی كاری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی باپیر)دا ئاماده‌كاری بابه‌ته‌كه‌ ده‌ڵێ (پرسیاركردن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مامۆستا (عه‌لی باپیر) تام و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه‌… ته‌ماشا ده‌كه‌ی هێمن و سینه‌ فراوانه‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر بیروڕایه‌كی تایبه‌ت كه‌ جیاواز بێ له‌گه‌ڵ بیروڕای ئه‌و له‌گه‌ڵ دیاریكردنی بیرو بۆ چوونی خۆیشی زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌سه‌ر ڕووی جیا نابێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ت هه‌رچه‌ند كه‌میش بێت ئه‌و نرخ داری ده‌كات)

شێوازێكی تری نوسین كه‌ له‌به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستادابه‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێ به‌جۆرێك هیچ به‌رهه‌مێكی مامۆستا نابینی له‌م شێوازه‌ خاڵی بێت ئه‌ویش به‌كارهێنانی ووشه‌كاری و ڕسته‌سازی یه‌ له‌ نوسیندا وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدا، كه‌ ته‌واوی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ڕاستی ئه‌و خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌خاته‌ ڕوو، خاڵێكی گرنگ هه‌یه‌ كه‌ جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ هه‌رمن نیم كه‌ باس له‌و ڕاستییه‌ بكه‌م لێره‌دا ته‌نها ئاماژه‌ به‌چه‌ند قسه‌یه‌كی (نیازی حمه‌ عزیز) سه‌رۆكی ڕۆشنبیری ئاسۆس ده‌كه‌م له‌بابه‌تی (ئه‌وه‌نده‌ی من مامۆستا عه‌لی باپیر بناسم) له‌شوێنێكدا ده‌نوسێ” عه‌لی باپیر زمانێكی كوردی ته‌ڕو پاڕاوی ڕه‌سه‌ن ده‌زانێ.. شاره‌زایی له‌ وشه‌ی كوردیدا به‌قه‌واره‌ی قاموسێكی گه‌وره‌ی كوردی یه‌..”

پاشان به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌نوسێت ” شاره‌زاییه‌كی باشی له‌ كه‌له‌پورو زمان و ئه‌ده‌ب و فۆلكلۆری كوردی ئیدیۆم و ڕسته‌ سازی زمانی كوردی هه‌یه‌، دڵنیام ئه‌م مرۆڤه‌ ئه‌گه‌ر خۆی بۆ گوتارو كتێبی ئیسلامیی ته‌رخان نه‌كردبا یه‌كێك ده‌بوو له‌وانه‌ی باشترین توێژه‌ره‌وه‌ن له‌بواری زانسته‌كانی زمان و ئه‌ده‌ب دا”

3/2/2002


  • 1
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    1
    Share
Comments
Loading...