پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام یان مسوڵمانی موجاهید كێ‌یه‌و چۆنه‌؟

2,503
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام یان مسوڵمانی موجاهید كێ‌یه‌و چۆنه‌؟

مامۆستا عه‌لی باپیر له‌پێشه‌كی ئه‌م نامیلكه‌یه‌دا ده‌نووسێ‌‌و ده‌ڵێ‌:

 

خوێنه‌ری به‌ڕێز‌و خۆشه‌ویست!

خوای به‌رز‌و مه‌زن پشتیوان بێ‌ له‌م نامیلكه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ كورتیی‌و پوختیی له‌چه‌ند خاڵێكدا پێشمه‌رگه‌ی ئیسلامت پێ‌ بناسێنین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام بی تێبگه‌ی كه‌ده‌بێ‌ چۆن بی تاكو له‌ ئیسلام بوه‌شێیته‌وه‌‌و بگونجێ‌ پێت بگوترێ (پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام)، وه‌ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ش نه‌بی یان پێشمه‌رگه‌ بی به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام نه‌بی، بۆت ده‌ركه‌وێ كه‌ پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام كێیه‌‌و چۆنه‌!! تاكو له‌ناسینی پێشمه‌رگه‌ی ئیسلامدا به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چی‌و دوومه‌ڵ به‌ به‌ز حاڵی نه‌بی!!

هه‌ڵبه‌ته‌ به‌ڵگه‌ نه‌ویستیشه‌ كه‌ ئیسلام هه‌روه‌ چۆن له‌ هه‌موو بوارێكدا هه‌ڵوێستی تایبه‌تی‌و سه‌ربه‌خۆی هه‌یه‌‌و له‌هه‌موو ڕێچكه‌‌و بیردۆزه‌ ده‌ستكرده‌كان جۆییه‌، پێشمه‌رگه‌یه‌كیش كه‌ ئیسلام ده‌یڕه‌خسێنی‌و باری دێنی، پێشكمه‌رگه‌یه‌كی تایبه‌تیی‌و هه‌ڵبژارده‌و دانسقه‌یه‌‌و له‌هه‌موو شتێكدا له‌غه‌یری خۆی جۆیه‌‌و خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆو تایبه‌تبه‌تییه‌ ئینجا له‌ حاڵێكیشدا بابایه‌ك به‌درۆ‌و به‌ناهه‌ق خۆی به‌ پێشمه‌رگه‌ی له‌قه‌ڵه‌م بدات‌و لێشی نه‌وه‌شێته‌وه‌‌و ڕێی نه‌كه‌وێ پێشمه‌رگه‌ی بێ، ئه‌وه‌ بێگومان وه‌ك كوردان گوتویانه‌: (مه‌یدانی درۆ كورته‌)، وه‌ حه‌تمه‌ن به‌شه‌نه‌‌و سێلكه‌ی خه‌بات‌و تێكۆشان‌و له‌نێو كه‌و و بێژینگی جم‌و جۆڵ‌و چالكییاندا كاودان‌و گه‌نم‌و زیوان لێك جوێ ده‌بنه‌وه‌‌و ده‌كه‌ونه‌ گۆڕێ! عاڕه‌بیش له‌وباره‌وه‌ گوتوویانه‌:

سوف تری إذ انجلی الغبار أفرس محّك ام حمار!!

واته‌: له‌مه‌ودوا كاتێك تۆزو خۆڵ‌و ته‌م‌و مژ لاچوو، بۆت ده‌رده‌كه‌وێ‌ داخۆ ئه‌سپ سواری یان كه‌ر سوار.

بناری قه‌ندیل/ قه‌ڵاتووكان
(باره‌گای هێزی هه‌مزه‌)
1408ك – 1988ز

 


  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
Comments
Loading...