چه‌مچه‌ماڵ: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی ته‌كیه‌ ده‌كات

879
  • 279
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    279
    Shares

چه‌مچه‌ماڵ: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی ته‌كیه‌ ده‌كات

 

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/3/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی.
گه‌یشته‌ ده‌ڤه‌ری چه‌مچه‌ماڵ‌و له‌ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سنووره‌كه‌، سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی ته‌كیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كردو له‌لایه‌ن به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 7ی چه‌مچه‌ماڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی ته‌كیه‌و، قه‌ڵاسێوكه‌و، به‌رده‌قاره‌مان‌و، بازیان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندام‌و كارگێڕانه‌وه‌ پێشوازیی له‌وه‌فده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرا.
سه‌ره‌تا مامۆستا عه‌لی باپیر له‌كۆڕێكی داخراودا وتارێكی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كردو تیایدا ئه‌میری كۆمه‌ڵ تیشكی خسته‌ سه‌ربارودۆخی ناهه‌مواری هه‌رێمی كوردستان‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا.
هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵوێسته‌ نه‌گۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد له‌ پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

دوابه‌داوی كۆڕه‌كه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایه‌یبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرس‌و كارگێڕو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ته‌كیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌نجامدا.
له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی ئاراسته‌كردن له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كارو پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ سنووره‌كه‌.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

 


  • 279
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    279
    Shares
Comments
Loading...