چه‌مچه‌ماڵ: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ستافی مه‌ڵبه‌ندی 7چه‌مچه‌ماڵی كۆمه‌ڵ كۆده‌بێته‌وه‌

1,081
  • 254
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    254
    Shares

چه‌مچه‌ماڵ: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ستافی مه‌ڵبه‌ندی 7چه‌مچه‌ماڵی كۆمه‌ڵ كۆده‌بێته‌وه‌

 

له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، سه‌ردانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 7ی چه‌مچه‌ماڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كردو له‌لایه‌ن مامۆستا جه‌زا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو سه‌رجه‌م كارگێڕو ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ پێشوازیی له‌ وه‌فده‌ باڵاكه‌ی كۆمه‌ڵ كرا.
له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا مامۆستا عه‌لی باپیر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كردو تیشكی خسته‌ سه‌ر دوایین پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی.
هاوكات ئه‌میری كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌ چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق كردو، هیوای خواست ئه‌ندامان له‌سنووری مه‌ڵبه‌ند چالاكانه‌تر گڕوتین بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی لیستی كۆمه‌ڵ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
له‌كۆتاییشدا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند ڕاپۆرتی ئۆرگانی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یانی خسته‌ به‌رده‌م مامۆستا عه‌لی باپیرو، سه‌رنج‌و تێبینی خۆشیان له‌و پێناوه‌دا خسته‌ڕوو.

 

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

 


  • 254
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    254
    Shares
Comments
Loading...