چه‌مچه‌ماڵ: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵی به‌سه‌ركرده‌وه‌

1,381
  • 112
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    112
    Shares

چه‌مچه‌ماڵ: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵی به‌سه‌ركرده‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14/4/2018 له‌ سه‌ردانێكی‌ تایبه‌ت بۆ سنووری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ، مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌و وه‌فدێكی‌ یاوه‌ریی‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌، سه‌ردانی‌ فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرینی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی مامۆستا (عومه‌ر عه‌لی‌ مه‌جید)یان كرد له‌ ماڵی‌ خۆی‌ له‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ.
سه‌ردانی‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ بۆ ماڵی ناوبراو دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ر بوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر هیوای‌ ته‌ندروستییه‌كی‌ باشی‌ بۆ مامۆستا عومه‌ر خواست‌و باسی‌ له‌و ڕۆژانه‌ كرد كه‌ له‌ كاتی‌ له‌شساغییدا ناوبرا خزمه‌تی‌ به‌م ڕابونه‌ ئیسلامییه‌ كردووه‌و ئه‌وه‌شی‌ دووپاتكرده‌وه‌ پێویسته‌ له‌ ئێستادا ئێمه‌ش هه‌میشه‌ له‌خزمه‌تی‌ ئه‌و كه‌سانه‌دا بین كه‌ خزمه‌تیان كردووه‌ له‌ ئێستاو ڕابردوودا.

لای‌ خۆشییه‌وه‌ مامۆستا عومه‌ر عه‌لی‌ مه‌جید خۆشخاڵیی‌ خۆی‌ ده‌ربڕیی‌ بو ئه‌و سه‌ردانه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵ‌و وه‌فدی‌ یاوه‌ریی‌.


  • 112
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    112
    Shares
Comments
Loading...