چه‌ند ڕێنموونییه‌ك بۆ حاڵه‌تی ئیسلامیی له‌ كوردستاندا

2,647
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

چه‌ند ڕێنموونییه‌ك بۆ حاڵه‌تی ئیسلامیی له‌ كوردستاندا)

مامۆستا عه‌لی باپیر له‌پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌لـێ‌:
ئیسلامییه‌ شیرین‌و سه‌نگینه‌كانم!

ئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان كه‌ پێشتر به‌ناوی (چه‌ند ڕێنموونییه‌ك بۆ حاڵه‌تی ئیسلامیی له‌ كوردستاندا) به‌شی یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سێیه‌می له‌ (3) نامیلكه‌ی گچكه‌دا لێ چاپكرا‌و، ئه‌وه‌ ئێستا دوای ته‌واوبوونی هه‌موو به‌شه‌كانی پێكه‌وه‌ چاپیان ده‌كه‌ین‌و، ناوه‌كه‌یشیمان گۆریوه‌ بۆ: (چه‌ند ڕێڕوونییه‌ك بۆ ئیسلامییه‌كانی كورستان)! به‌ڵێ ئه‌م كتێبه‌ زاده‌‌و به‌رهه‌می چه‌ند ساڵێك كردو كۆششی ئیسلامییه‌ له‌ (شاخ‌و شارو ڕێی سه‌خت‌و هه‌موار)دا‌و، هه‌ڵقوڵاوی كانگای ئه‌زموونگه‌ل‌و ئێش‌و ژان موعاناتێكی سه‌خت‌و خه‌سته‌‌و، هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵیشمداوه‌ هه‌رچی قوڕئان‌و سووننه‌ت به‌ڕاشكاویی ده‌لاله‌تی له‌سه‌ر نه‌كراون، عه‌قڵی سه‌لیم داكۆكیی له‌سه‌ر نه‌كات‌و نه‌ینووسم، به‌ڵام به‌س خوا “تبارك‌وتعالی” بێ په‌ڵه‌یه‌‌و، به‌س كاری ویش بێ هه‌ڵه‌یه‌‌و، چاوه‌ڕوانی‌و داواكاریم له‌ئێوه‌ی به‌رێز‌و دڵسۆزم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌وردی‌و قووڵی ئه‌م (ڕێڕوونی)یانه‌ بخوێننه‌وه‌‌و لێیان حاڵی بن‌و، پاشان هه‌ربه‌حاڵی بوون واز نه‌هێنن‌و له‌خۆشتاندا بكه‌نه‌ حاڵ‌و، ئنجا ئه‌گه‌ر بشتوانن به‌خستنه‌ڕووی تێبینیی‌و پێشنیار‌و ڕه‌خنه‌كانیشتان به‌نده‌ دڵخۆش‌و به‌رهه‌مه‌كه‌شی ده‌وڵمه‌ند بكه‌ن، دنیایه‌ك سوپاستان ده‌كه‌م!

عـه‌لـی بـاپـیـر
1997

 


  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
Comments
Loading...