سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ ڕابه‌ری‌ گشتیی بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی‌ ده‌كات

906
  • 406
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    406
    Shares

سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ ڕابه‌ری‌ گشتیی بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی‌ ده‌كات

 

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ سلێمانیی‌و له‌باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان پێشوازیی له‌ مامۆستا عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌ری‌ گشتیی بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی‌و وه‌فدی هاوه‌ڵی كرد.

له‌ دانیشتنێكی برایانه‌دا، باس له‌ بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاق‌و ناوچه‌كه‌ كراو جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پاك‌و خاوێنكردنه‌وه‌ی تۆماری‌ ده‌نگده‌ران له‌ ناوی دووباره‌و ساخته‌ كرایه‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌پێویستی زانی هه‌موو لایه‌ك برایه‌تیی ئیسلامیی بپارێزین‌و له‌ مامه‌ڵه‌كردنی سیاسییدا ڕه‌چاوی بنه‌ما شه‌رعییه‌كان بكه‌ین‌و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان له‌پێناو چه‌سپاندنی دادگه‌رییدا هه‌نگاو بنێین.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی به‌شداربوون.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

 


  • 406
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    406
    Shares
Comments
Loading...