هه‌ڵه‌بجه‌: مامۆستا عه‌لی باپیر ژماره‌یه‌ك سه‌ردانی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌نجام ده‌دات

4,812
  • 119
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    119
    Shares

هه‌ڵه‌بجه‌: مامۆستا عه‌لی باپیر ژماره‌یه‌ك سه‌ردانی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌نجام ده‌دات

 

ڕۆژی هه‌ینی 13/4/2018 له‌ په‌راوێزی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ سنووری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌و په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كردو ژماره‌یه‌ك سه‌ردانی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی كه‌سایه‌تیی‌و پیاوماقوڵ‌و نه‌خۆش‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و خانه‌واده‌ی خاوه‌ن پرسه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و سه‌ردانانه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ نیزیكه‌وه‌ هه‌واڵی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی‌ پرسیی‌و خۆشحاڵیی به‌دیداریان ده‌ربڕیی.
هه‌روه‌ك هیوای‌ زوو چاكبوونه‌وه‌ی‌ بۆ نه‌خۆشه‌كان خواست‌و نزای‌ لێخۆشبوونی‌ بۆ كۆچكردووان كرد.

لایخۆیانه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سه‌ردانی‌ كردن، خۆشحاڵییان به‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ی‌ مامۆستا عه‌لی باپیرو وه‌فدی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌ربڕیی.

 

بۆ بینینی سه‌رجه‌م دیداره‌كان، سه‌ردانی لینكی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

 

 

 

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌كان به‌ وێنه‌

 


  • 119
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    119
    Shares
Comments
Loading...