به‌ریتانیا: كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌رخستنی‌ لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوو و مامۆستا عه‌لی باپیر وتارێكی پێشكه‌ش كرد

6,098
  • 396
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    396
    Shares

به‌ریتانیا: كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌رخستنی‌ لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوو و مامۆستا عه‌لی باپیر وتارێكی پێشكه‌ش كرد

 ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 6/5/2018 مه‌ڵبه‌ندی‌ 10ی هه‌نده‌رانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌، ئاهه‌نگی‌ پشتیوانیی‌و سه‌رخستنی‌ لیستی 104 ی له‌ شاری‌ لیدز به‌ڕێوه‌برد.

له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا سه‌ره‌تا سامان ره‌باتی‌ به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ هه‌نده‌رانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بون كردو داوای‌ له‌ كوردانی‌ تاراوگه‌ كرد به‌ گه‌رم‌و گوڕیه‌وه‌ به‌شداری‌ ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگ به‌ لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵ بده‌ن.

هه‌روه‌ها ئه‌بوبه‌ركر كۆكه‌یی به‌رپرسی‌ هه‌ڵبژاردن‌و راگه‌یاندنی‌ كۆمه‌ڵ له‌ هه‌نده‌ران وتاری‌ به‌خێرهاتنی‌ پێشكه‌ش كردو داوای‌ له‌ به‌شداربوان كرد به‌ گڕوتینه‌وه‌ به‌شداری‌ ده‌نگدان بكه‌ن.

له‌و ئاهه‌نگه‌دا وێڕای‌ خستنه‌ڕووی كارنامه‌ی لیستی‌ 104و ناسنامه‌ی‌ كاندیدانی‌ لیسته‌كه‌، به‌شداربووان پشتیوانیی خۆیان بۆ لیستی‌ 104و سیاسه‌ته‌كانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌ربڕیی

هاوكات له‌كه‌ڕنه‌ڤاڵه‌كه‌دا وتاری تۆماركراوی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ ئاماده‌بوان په‌خش كراو، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ رابردودا فراكسیۆنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وام له‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل بوون‌و دژی‌ زوڵم‌و گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رپرسان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌.

داواشی‌ له‌ كوردانی‌ تاراوگه‌ كرد به‌ گه‌رم‌و گوڕییه‌وه‌ به‌شداریی‌ ده‌نگدان بكه‌ن‌و ده‌نگ به‌ لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵ بده‌ن.

هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا، زنجیره‌یه‌ك وتار خوێندرانه‌وه‌و چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌رییش بۆ پشتیوانیی لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی پێشكه‌ش كران.

له‌ كۆتاییدا عه‌بدولسه‌مه‌د ئه‌مین به‌رپرسی‌ به‌شی‌ بانگه‌وازی مه‌ڵبه‌ندی‌ هانده‌رانی‌ كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد ده‌نگدان به‌رپرسارێتیه‌ ده‌بێت ده‌نگده‌ر به‌ ئاگاییه‌وه‌ ئه‌و لیست‌و قه‌واره‌یه‌ هه‌ڵبژێرێت كه‌ گرنگی‌ به‌ ژین‌و دین ده‌دات‌و داوای‌ له‌ به‌شداربوان كرد هه‌وڵه‌كانیان بۆ سه‌رخستنی‌ لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ چڕ بكه‌نه‌وه‌.

بۆ بینینی وتاره‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیرو ته‌واوی كه‌ڕنه‌ڤاڵه‌كه‌، سه‌ردانی لینكی خواره‌وه‌ بكه‌ن:


  • 396
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    396
    Shares
Comments
Loading...