نه‌خێر بۆ حوكمڕانیی لارو سته‌مكارو، به‌ڵێ‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل‌و وڵات

751

ئه‌وانه‌ی ناتوانن (نه‌خێر) بۆ حوكمڕانیی لارو سته‌مكارو پڕ گه‌نده‌ڵیی‌و پۆخه‌ڵیی‌و، (به‌ڵێ‌) بۆ سه‌ربه‌خۆیی وڵات‌و ده‌وڵه‌تی كوردستان، له‌عه‌قڵ‌و دڵیاندا پێكه‌وه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌ شایسته‌ی به‌زه‌یی‌و دڵ پێ‌ سووتانن.

چونكه‌ مرۆڤی عاقڵ‌و ده‌روون ساغ، هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ هه‌قه‌و دژی ناهه‌قه‌، نه‌ك به‌هۆی هه‌قه‌وه‌ ناهه‌قییش قبووڵ بكات‌و لـێ‌ی بێده‌نگ بێ‌، یان به‌بیانووی دژی ناهه‌ق بوونه‌وه‌ هه‌قیش ڕه‌فز بكات!

عـه‌لــی بـــاپــیـر
6/1/1439كـ
26/9/2017ز

Comments
Loading...