ژیاننامه
چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له ژیاننامەی مامۆستا عەلی باپیر‌و به‌رهه‌مه فیكرییه‌كانی
1- ناو وڕه‌چه‌ڵه‌كی:
ناوی سیانیی: (عەلی باپیر وەتمان) ئنجا ڕه‌چه‌ڵه‌كی هه‌تا ده‌گاته‌وه سه‌ر فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه‌یی، به‌م شێوه‌یه:
عه‌لی باپیر وه‌تمان ماماغا وه‌تمان وه‌تمان ئه‌حمه‌د حه‌مه‌داغا پیربوداغ..میراوده‌ل. فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه.
واته: له‌لای بابیه‌وه له‌عه‌شیره‌تی میراوده‌لییه‌و، دایكی بابیشی (مێر) له‌عه‌شیره‌تی وه‌ستا خاڵه‌یه.
له‌لای دایكیشیه‌وه: دایكی: مێر ڕسو برایم گۆران” له‌عه‌شیره‌تی گۆرانه‌و، دایكی دایكیشی (بەس) له‌عه‌شیره‌تی مه‌نگوڕه.
لە هاوینی ساڵی (1961)ی زایینی لە گوندی (كەنجاڕە)ی سەر بەناحیەی (سەنگەسەر)ی سەر بەقەزای (پشدەر) لەدایك بووەو، پێنج شەش ساڵی تەمەنی پێش چوونە قوتابخانەی لە گوندی (كەنجاڕە)و پاشان (بەستەستێن) گوزەراندوە.
2- چوونی بۆ قوتابخانه:
لە ساڵی (1967)دا چۆتە قوتابخانەی سەرەتایی (سەنگەسەر) و پۆلی یەكەمی بڕیوە، پاشان بەهۆی ماڵ گواستنەوەیانەوە لە (بەستەستێن)ەوە بۆ (گردی تلێ)و، پاشان بۆ شارۆچكەی (ڕانیه)، هەرچەندە پۆلی دووەمی سەرەتایی – له ساڵی 1968- لە ماڵی پووری، ماڵی (ئه‌حمه‌داغای كه‌ستانه)و لە شارۆچكەی (چوارقوڕنە) خوێندوەو یەكەمیش بووە، بەڵام بەهۆی نەهێنانی ئەمری نەقڵكرانی لە(سەنگەسەر)ەوە بۆ (چوارقوڕنە)، ئەو ساڵەی فەوتاوەو، پاش ماڵ گواستنەوەیان بۆ (ڕانیە) لە ساڵی (1969)دا دیسان چۆتەوە پۆلی دووەمی سەرەتایی و، هەتا ساڵی (1973) پۆلی شەشەمی سەرەتایی تەواوكردوەو، هەموو پۆلەكانی بە پلەی یەكەم بڕیوە.
3- چوونی بۆ په‌یمانگای ئیسلامیی له (ڕانیه)و ته‌واوكردنی له (سلێمانیی):
لە ساڵی (1974)دا هەر لە (ڕانیە) چۆتە (پەیمانگای ئیسلامیی) لەپۆلی یەكەم و بەپلەی یەكەم دەرچووەو، ساڵی (1975)یش بەهۆی ڕووخانی شۆرشی ئەیلوولەوە ساڵێكی خوێندنی فەوتاوە و، لە ساڵی (1976)دا لە شاری (سلێمانی) چۆتە پۆلی دووەمی نێوەندی (پەیمانگای ئیسلامیی)و هەتا ساڵی (1980) لە سلێمانی خوێندوویەتی و، پۆلی شەشەمی ئامادەیی ئیسلامیی تەواوكردوە و، هەموو پۆلەكانی بە پلەی یەكەم بڕیوە و، لە پۆلی شەشی پەیمانگای ئیسلامیی “ئامادەیی ئیسلامیی” كۆی گشتی نمرەكانی (90) بووە.
4- چوونی بۆ زانكۆ:
لە ساڵی (1980-1981)دا چۆتە كۆلێژی (فقە) لە شاری (نەجەف)، كە هەرچەندە بەهۆی بەرزیی نمرەكانییەوە دەشیتوانی بچێتە هەركام لە كۆلێژی (الشریعة) و (آداب)ی بەغدا، بەڵام كۆلێژی (فقە)ی نەجەف هەڵدەبژێرێ، كە خاوەن پلە كەمەكانی وەردەگرتن، بە مەبەستی شارەزابوون لە فیكر‌و مەزهەبی شیعە.
5- جووتياريي و كرێكاریی كردن:
شایا‌نی باسیشە لە هەموو ئەو قۆناغانەی خوێندنیدا، هاوینان لەگەڵ بابی‌دا سەرگەرمی كاری جووتیاریی و كشتوكاڵ و كرێكاریی بووەو، گەلێك جار لە گەرمەی خوێندنیشیدا ڕۆژانی پێنجشەممەو جومعە كرێكاریی كردوە، تاكو قورسایی زیاتر نەخاتە سەر ماڵەوەیان، كە باری ئابووریی و گوزەرانیان باش نەبووە، ئەو پارەیەش كە بەهۆی كرێكارییەوە پەیدای كردوە، زۆر جاران داویه‌ته ده‌ست بابی و، هه‌ندێك جاریش جگە لە كەمێكی كە بۆ مەسرەفی ڕۆژانە بەكاری هێناوە، بۆ كڕینی كتێب خەرجی كردوە، چونكە هەر لە سەرەتای خوێندنیەوە لە پۆلی یەكەمی سەرەتاییەوە، خولیای موتاڵاو كتێب خوێندنەوە بووە!
6- سه‌ره‌تاو ده‌ستپێكی نوێژ‌و ڕۆژوو و طاعه‌ت:
لەڕووی تاعەت و دیندارییشەوە، هەر لە پۆلی چواری سەرەتاییەوە نوێژی كردوەو، هەر لە پێنج شەش ساڵیشەوە كەم و زۆر ڕۆژووی گرتوەو، پاش دەستكردنی بە خوێندن لە (پەیمانگای ئیسلامیی)یش و تێكەڵیی كردنی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و ئەهلی عیلم، بە جیددیی چۆتە نێو دنیای تاعەت و دیندارییەوەو، هەر لەو سەرەتایەشەوە دەستی كردوە بە بانگەواز و ئامۆژگاریی كردن و دەرس پێگوتنی خەڵكی نزیك و دەوروبەری خۆی و هۆشیاركردنەوەیان، هەر لە باب و دایك و خوشك و براو خزمانەوە بگرە، هەتا دەرو دراوسێ و دۆست و برادەرو هاوەڵانی قوتابخانەی.
7- چوونی بۆ سلێمانی‌و درێژەدانی بە خوێندنی نێوەندیی‌و پاشان ئامادەیی لە (پەیمانگای ئیسلامیی)دا‌و گه‌شه‌كردنی له‌ڕووی فیكریی و ڕووحییه‌وه:
لە سۆنگەی هەلومەرجی سیاسیی‌و فیكریی ئەوساوە، كە ململانێیەكی توند لەنێوان فیكری ئیسلامیی‌و بیرۆكە نەیارەكانیدا بەتایبەت ماركسیزم و كۆمۆنیزم، هەبوو، لەڕووی فیكریی‌و ڕووحییەوە گۆڕانكاریی‌و گەشەكردنێكی زۆر بەخۆیەوە دەبینێ و، بە خەستی دەكەوێتە نێو جیهانی خوێندنەوەو بیركردنەوەو ڕامان لەلایەك و، لەلایەكی دیكەوە پرسیاركردن و وتوێژو شەڕەقسە (مجادلة)وەو، ئەمەش هۆكاری سەرەكی دەبێ بۆ گرنگی دانی زیاتری بەلایەنی ئیمانیی و ڕووحیی، چ لەڕووی خواپەرستییەكانی وەك نوێژ‌و ڕۆژووی سوننەت‌و زیكر‌و ویردو قوڕئان خوێندنەوە، چ لەڕووی موتاڵاكردنی ئەو كتێب‌و سەرچاوانەوە كە باسی تەزكیەی نەفس و پارێزكاریی و ڕەوشت و ئاكار دەكەن وەك: (إحیا‌ء علوم ا‌لدین)ی (أبوحامد الغزالي) و (إیقاظ الهمم في شرح الحكم)ی (ابن عجیبة) و (الرسالة)ی (القشیري)و…هتد، له‌كۆتا قۆناغی ئاماده‌ییشدا له‌ساڵی 1980دا له‌به‌ركردنی قوڕئانی به‌رزو به‌پێزی ته‌واوكردوه.
8- وازهێنانی له‌خوێندنی زانكۆ‌و قاچاغ بوونی له‌ڕژێم و، چوونی بۆ كوردستانی ئێڕان:
لە كۆتایی ساڵی (1981)دا، كە دەچێتەوە (نەجەف) بۆ درێژەدانی بەخوێندنی زانكۆ لە كۆلێژی (فقە) بۆ ساڵی دووەم، لەلایەن هاوەڵێكی هاوپۆلییەوە، “به‌ناوی: (صبیح إلیاس – أبو جهاد) كه ئێستاش له‌ژیاندایه و له به‌غداد نیشته‌جێیه” ئاگادار دەكرێتەوە، كە ڕژێمی بەعس بڕیاری دستگیركردنی داوە، بۆیە یەكسەر نەجەف و كۆلێژەكەی بەجێدەهێڵێ و، دەگەڕێتەوە بۆ ڕانیەو، لەوێش دوای ئەوەی (مام صاڵح)ی (موختار) دڵسۆزانە ئاگاداری دەكاتەوە كە لەلایەن دائیرەی (ئەمن)ەوە داوای لێكراوە كە ماڵ‌و ناوونیشانی ئەویان پێ بڵێ، بە مەبەستی گرتنی، پاش چەند ڕۆژێك خۆحەشاردان، بەرەو ئێران دەچێ و، بۆ ماوەی شەش مانگ لە كوردستانی ئێران دەمێنێتەوەو، لە دێی (بەردەرەش)ی نێوان (سەردەشت) و (بانە) لە حوجرە و قوتابخانەی (مامۆستا مەلا موحەممەدی عەزیزی بەردەڕەشیی) سەرگەرمی خوێندن دەبێ، لەو ماوەیەشدا خۆی فێری زمانی فارسی دەكات و، له هەوڵدان بۆ بەهێزكردنی لایەنی فیكریی‌و ڕووحیی و، لەسەر بانگەوازو قسەی خێر لەگەڵ مامۆستا و فەقێیەكان بەتایبەت و، خەڵكی دیكەدا بەگشتی، بەردەوام دەبێ و، لەو ماوەیەشدا كۆمەڵێك وتووێژ‌و موناقەشەی لەگەڵ كەسانێكی عەلمانیی سەربە حیزبە لائیكەكانی كوردستانی ئێران‌دا دەبن، كە سێ لەو وتووێژانە: (سەلماندنی بوونی خوا) و (سۆزی نەتەوایەتیی) و (دادگەریی كۆمەڵایەتیی)یان لێ پەیدا دەبن.
هەروەها هەر لە میانەی مانەوەی لە ئێران‌و هاموشۆی بۆ كوردستانی عێراقدا، چەند وتووێژ‌و شەڕە قسەیەكی دیكەشی لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی ماركسیستی ئەوسای یەكێك لەلایەنە سیاسیەكانی كوردستانی عێراقدا دەبن، كە دواتر لەدووتوێی: (ئیسلام ئیسلامە، نە ئایدیالیزمە، نە ماتریالیزم) و (ئیسلام وریاكەرەوەیە نەك تریاك)دا بەرجەستە بوون، كە دواتر هەموویان لە كتێبی (دەبەرێك ڕاچوونی ئیسلام‌و ڕێچكان)دا كۆكرانەوەو چاپ كران، جگه له (سۆزی نه‌ته‌وایه‌تیی) كه كتێبێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و (دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی) كه ئێستاش هه‌رده‌ستنووسه.
9- چوونی بۆ شاری تاران:
دوای شەش مانگ مانەوە لە كوردستانی ئێران، له‌ساڵی (1982)دا بـــــەرەو (تـــــاران)ی پایتــەختی ئــیران بـــەڕێدەكەوێ، بەنیـــازی درێژەدان بە خــــوێندنی زانكۆ، بەڵام پاش شــــەش مانگ مــــانەوە، هـــەوڵـــەكانی بێهـــــوودە دەبـــــــــن و، له‌ســـــــــاڵی 1983دا دەگــەڕێتەوە كوردســـــتانی عێراق و، لەڕێــــــی چـــەند دۆســـــــــت و برادەرێكەوە كێشــــەی گـــــەڵ ڕژێمـــــــی بەشێوەیەكی كاتیی بۆ چارەســــەر دەكرێ و، سەرەنجام لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئەوقافی هەولێر ئیمتیحانێكی پێشنوێژیی و وتاربێژیی (الإمامة والخطابة) دەدات و، بەپلەیەكی زۆر باش دەردەچێ و، لە 14/5/1983 لە مزگەوتی (نۆڕسی) لە (ڕانیە) تەعین دەبێت، بەشێوەی (الإنتداب) لەجیاتی خزمەتی سەربازیی و، كێشەی سەربازیی نەكردنیشی چارەسەر دەبێ.
10- نووسینی یه‌كه‌مین كتێب و چاپكردنی:
له هەمان ساڵی (1983)دا، یەكەمین كتێبی دەنووسێ بەناوی (پوختەیەك دەربارەی ئیسلام) كه بریتیه له تەفسیری سووڕەتی (الفاتحة) و لە ساڵی (1984)دا لە چاپخانه‌ی: (شفیق)، له بەغداد چاپ دەكرێ.
11- سه‌فه‌رێك بۆ ئێران به‌نوێنه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی ئیسلامیی:
له‌هه‌مان ساڵدا به‌نوێنه‌رایه‌تیی (بزووتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی ئیسلامیی- حركة الرابطة الإسلامیة) كه هه‌تا ئه‌وكاته هه‌ر له‌شێوه‌ی ڕێكخراوی نهێنیی (تنظیم سرّي)دا بوو، له‌ڕێی مه‌ریوانه‌وه سه‌ردانی ئێران ده‌كات به‌مه‌به‌ستی بینینی (حاجی شێخ عبدالقادری سۆتكه‌یی)، كه كه‌سایه‌تیی دووه‌می (له‌شكری ئیسلامیی) بووه‌و، له‌شاری كه‌ره‌ج دانیشتوه، پاش لێدران و چه‌ككردنیان له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانییه‌وه، مه‌به‌ستیش له‌سه‌ردانه‌كه: سه‌ره‌خۆشیی لێكردنی و هاوخه‌میی ده‌ربڕین، به‌بۆنه‌ی كوژرانی كوڕێكییه‌وه‌و، ڕاوێژكردن بووه.
12- یه‌كه‌مین هاوسه‌رگیریی و نیشته‌جێ بوونی له گوندی (سه‌رسیان):
لە مانگی یەكی (1984)دا ژیانی هاوسەری پێكدێنێ لەگەڵ هاوسەری كۆچكردووی (ڕوخسار ئیبراهیم ماماغا) “خوا لێی خۆشبێ”دا‌و، پاش مانگێك دوای گواستنەوەی خێزانی، ماڵی بابی‌و شارۆچكەی ڕانیە بەرەو گوندی (سەرسیان) بەجێدەهێڵێ، زیاتر لەبەر هۆكاری ئەمنیی.
13- ماڵ گواستنه‌وه‌ی بۆ گوندی (گه‌ڵوو)و مه‌لایه‌تیی كردن:
پاش نیزیك ی دوو ساڵ مانەوە لە (سەرسیان) و دوای چەند هەوڵێكی ڕژێم بۆ گرتنی، لەكۆتایی ساڵی (1985)دا ماڵەكەی باردەكات بۆ گوندی (گەڵووی ماخۆبزنان) و بە سیفەتی (مەلای گوند) لەوێ نیشتەجێدەبێ و دەوری دوو ساڵ دەمێنێتەوەو، پاشان كە ڕژێم زیاتر هەوڵەكانی بۆ دەستگیركردنی چڕدەكاتەوەو فشاریش دەخاتەسەر بەرپرسانی سەر بە ڕژێمی ناوچەكە، ناچاردەبێ خۆی‌و خێزانی ماوەی چەند مانگێك لەساڵی (1987)دا بكەونە حاڵەتی خۆحەشاردان (إختفا‌ء)ەوە، هەتا سەرەنجام لەگەڵ پۆلێك لە هاوەڵانی بەرەو ناوچە سنوورییەكانی نێوان ئێران و عێراق دەڕۆن و، سەرەتا بنكەو بارەگای هێزی (حەمزة) لە (قەڵاتووكان) دادەمەزرێنن و، دواتریش ماڵەكانیان لەوێ نیشتەجێدەكەن.
لێرەدا بەرلەوەی بچینە نێو باسی قۆناغی ژیانی پێشمەرگایەتیی‌و خەباتی شاخەوە، وا باشە ئاماژە بە شه‌ش خاڵی سه‌ره‌كیی له‌ژیانی ئەو چەند ساڵەی پێشوویدا بكەین:
یەك: نیشتەجێبوونی لە گوندی (سەرسیان) بە هاوكاری مامۆستای ئەوسای گوندەكە (مامۆستا مەلا سید عبدالرحمن لۆتەریی) بووه‌و (حاجی ئاغا) ڕیش سپی گوند “خوا لێی خۆشبێ”و پاش خۆیشی كوڕەكانی: (كاك حسێن و كاك حاجی عەباس) ڕۆڵێكی مەردانەیان بینی لە جێگرتنەوەی بابیانداو، بەپێی توانا بەرگریی لێكردنیدا.
دوو: لە گوندی (سەرسیان)و لە كۆتایی ســـاڵی (1984)دا، نۆبـــەرەو یەكەمین مـــنداڵیان (بەســـۆز)ی كچـــی پەیدابوو، هەروەك یەكەمین كتێبیشی (پوختەیەك دەربارەی ئیسلام) هەر لەو ساڵەدا چاپ كرا، به‌سێ هه‌زار نوسخه.
ســێ: دووەمــین بەرهـــەمی لە ســــاڵی (1985)دا چـــاپ كرا كە كتێبی (ئیسلام و ڕێچكان)ەو، ئەو كاتە سەروسەدایەكی گەورەی بووه‌و لە ماوەیەكی كەمدا نوسخەی لە بازاڕدا نەما، لە حاڵێكدا كە پێنچ هەزار (5000) دانەی لێ چاپ كرابوو! چـــونكە ئەو كتێبە بەرپـــەرچی مـــاركســـییەكانی دابۆوە، كه ئەو كاتە بازاڕی ماركسیزم و ماددیگەرایی زۆر گەرم بوو.
چوار: نیشتەجێبوونی لە گوندی (گەڵوو)دا بە ئــازایەتیی (مامۆسا مــــەلا سەید ســــــلێمـان) و (خـــــــاڵ ئەحمــــەدەرەش)ی (ماخۆبزنان) “خوا لێیان خۆشبێ”و (كاك حــــاجی حەمــە ئاغـــا) و بە هــــاوكاریی‌و رێگەپێدانی (كاك عباس بایز باڵ‌و اغا) بوو.
پێنج: لە ساڵی (1986)دا لە گوندی (گەڵووی ماخۆبزنان) دووەمین منداڵیان (پیرۆزه)ی كچی پەیدابوو، لە ساڵی (1987)یشداو، لەكاتێك كە خۆی‌و خێزانی لە حاڵەتی خۆحەشاردان دابوون، سێیەمین منداڵیان (محمد)ی كوڕی پەیدابوو، كە ئەو كاتە هاوسه‌ری (ڕوخسار خان) لە ماڵی بابی (مامۆستا حەسەن بابەكر) بوو لە گوندی (بۆسكێن).
شـــەش: هەر لەو ســـاڵەشدا ســـێیەمین بەرهەمی لە بەغداد چــاپكرا، كە كتێبی (یادی خودا)یه، بەسێ هەزار نوسخه.
14- چوونه چیا‌و پێشمه‌رگایه‌تیی كردن و خه‌باتی شاخ، دژی ڕژێمی به‌عسی فه‌وتاو:
لەماوەی نیشتەجێبوون و مانەوەیدا لە گوندی (قەڵاتووكان)ی بناری قەندیل كە نزیكەی ساڵێكی خایاندوە، وێڕای فەرماندەیێتی كردنی هێزی (حەمزە)، چەندان كار‌و چالاكیی دیكەشی بوون، بۆ نموونه:
یه‌ك: ئەندامێتی ئەو شاندەی كە دانوستاندن و ڕێككەوتنی (بزووتنەوەی ئیسلامیی) ئەوسای ئەنجامدا لەگەڵ هەرسێك هێزی سیاسیی سەرەكی ئەوسای سەر گۆڕەپانی كوردستان:
أ- (یەكیەتی) لە هاوینەهەواری گوێزێ.
ب- (سۆشیالیست) لە گوندی (كاولان).
ج- (پارتی) لە گوندی (ڕاژان) لە ساڵی 1987دا.
دوو: چەندان جەولەو سەر‌دانی مەیدانی، كە گرنگترینیان ئەو جەولە یەك مانگییەیە كە لە زستانی ساڵی (1987) لەگەڵ پۆلێك پێشمەرگەدا كردی و، لە نامیلكەی: (جەولەیەك بە قووڵایی خاكی نیشتیمان‌دا) باسی كراوە، كە كاك (شەریف وەرزێر) و (مامۆستا موحەممەد زەرزی) سازیان كردوەو، لەو گەشت و گەڕانەیدا وێڕای چەندان وتار‌و كۆڕی گشتی، دیدار‌و گفت و گۆشی لەگەڵ چەند كەسایەتییەكی سیاسیی دیاردا بووە، وەك:
أ- مامۆستا بەهائەددین نووری، كە پێشتر سكرتێری حیزبی شیوعیی بوو.
ب- مامۆســــتا شێخ عیززەددین حوســـەینی، كە ئەو كاتە ڕابەرێكی دیاری كوردستانی ئێران بوو.
جـ- كــاك نـــەوشـــــیروان موســتەفـــا، كە ئـــەوكاتە ســكرتێــری كۆمــــەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان بوو.
د- فوئـــاد مەعصــووم، كە ئــەو كــاتە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكیەتی نیشتیمانی كوردستان بوو و ئێستاش سه‌رۆك كۆماری عێڕاقه.
سێ: نووسینی چەند نامیلكەیەك، وەك: (كۆمەڵی خوا)، (پێشمەرگەی ئیسلام) و چەند ئاڵقەیەكی زنجیرەی: (با چاكتر ئیسلام بناسین).
چوار: تۆماركردن و بڵاوكردنەوەی دەیان كاسێتی تەفســیری قـــوڕئان، بەتایبەت ئایەتەكانی لەمەڕ كۆچكردن و جەنگ و جیهاد.
پێنـج: فەرماندەیێتی جەنگی سەر گردی (ڕەمكان) كە شەهیدكرانی چوار موجاهید و برینداربوونی چەند كەسێكی لێكەوتەوە و، ژمارەیەكی زۆریش سەرباز و جاش كوژران.
15- كشانه‌وه‌و گواستنه‌وه بۆ گوند‌و شارۆچكه سنوورییه‌كانی كوردستانی ئێران:
سەرەنجام و پاش هێرشی زەمینیی و ئاسمانیی توندی ڕژێم، ناچار دەبن سەرەتا ماڵ و خێزانەكانیان و دواتر بنكە و بارەگاكانیشیان هەم لە(قەڵاتووكان) و هەم لە ناوچەكانی دیكەی بناری قەندیلیش “وەك سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی دیكە” چۆڵ بكەن و، لە كۆتایی ساڵی (1988)دا ڕووبكەنە شارۆچكە و گوندە سنوورییەكانی كوردستانی ئێران، وەك: كەوپەڕو بادیناواو نەغەدە و سەردەشت و خدراوا، ئیدی بەو جۆرە لەو شوێنانەی ناومان بردن، خۆی و ماڵ و خێزانی و هاوەڵەكانی ژیان بەسەردەبەن، هەتا كاتی ڕاپەڕینی جەماوەریی ساڵی (1991)، كە سەرەتا ماڵەكەی لە (خدراوا)وە دەگوازێتەوە بۆ ئۆردوگای (دێڵزە) و، پاشان لەساڵی (1992)دا ماڵەكەی دێنێتەوە بۆ گوندی (سەرئەشكەوتان)ی نزیك (بێتواتە).
16- چەند كار‌و چالاكییه‌كی گرنگی ئه‌و چەند ساڵه‌ی ژیانی ئاواره‌یی
لە ماوەی ئەو چوار پێنج ساڵەشدا، (1987-1992) وێڕای كاروباری ئاسایی حیزب و، سەرپەرشتیی بنكەو بارەگاكان و، بەشداریی ژمارەیەك كۆنگرەو كۆنفڕانس و كۆبوونەوەی گرنگ و پڕ گێرەو كێشە، پێویستە ئاماژە بە (ده) (10) خاڵی سه‌ره‌كیی دیكەش بكرێ:
یـــه‌ك: لە 4/6/1989دا (عبدالرحمن)ی كوڕی “وه‌ك چواره‌مین منداڵ” لە شارۆچكەی سەردەشت‌و، پاشان (فاتیمە)ی كچی “وه‌ك پێنجه‌مین منداڵ” لە 1/10/1990دا لە گوندی (خدراوا) لەدایك دەبن.
دوو: لە ساڵانی (1989-1991)دا (كۆڕی ڕاوێژی یەكگرتوو) لە ئەندام و كادیرانی چەند هێزێكی نێو بزووتنەوەی ئیسلامیی ئەوساكە پێكدێنێ، بە مەبەستی چاكسازیی تێداكردنی بزووتنەوە.
ســـێ: هەر لەو ساڵانەدا هەركام لەكتێبی (دەرد و دەرمانی بزووتنەوەی ئیسلامیی) و نامیلكەی (كوردستان بۆ وێران بوو و چۆن ئاوەدان دەبێتەوە؟) و نامیلكەی (حوكمی گەڕانەوە ژێر نیری تاغووت) و نامیلكەی (ڕێبازی پێغەمبەر “صلی الله علیە وسلم” كامەیە؟!) و كتێبی: (ڕێگای صاڵح بوون و به‌ره‌و خواچوون) دەنووسێ.
چـــوار: یه‌كه‌مین سه‌فه‌ری حه‌جكردنی
لـەســـاڵی (1991)دا هـــاوڕێ لەگـــەڵ مامۆستایان: (مەلا مەحموودی ئازادیی) و (مەلا ئەبووبەكری صدیقي) دا‌و لە ڕێگای پاكستانەوە، سەفەری حەج دەكات و، دەوری سێ مانگی پێدەچێ و، وەك شاندێكی ڕەسمیی بزووتنەوەش “كە ئەو كاتە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی دەبێ” لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی دیدار‌و گفت و گۆی دەبێ چ لە سعوودیەو چ لە پاكستانیش، وەك:
1- شێخ (إبن باز)، خوا لێی خۆشبێ.
2- شێخ (عمر عبدالرحمن)ی میصریی، خوا لێی خۆشبێ.
3- (برهان ا‌لدین رباني).
له (پیشاوەر)ی پاكستانیش سمینارێك بەزمانی عەڕەبی دەبەستێ: له ڕۆژی: 15/6/1991دا، له‌شاری (پیشاوه‌ر) لەبارەی كێشەی كورد‌و چۆنیەتی چارەسەركردنییەوە لە ڕوانگەی ئیسلامەوە، بەناوو نیشانی: (القضیة الكوردیة: جذورها وكیفیة معالجتها)، كه ئەو كاتە لە گۆڤاری (المرابطون)دا بڵاوكراوەتەوە.
پێـنـــج: لەساڵی (1992)دا بە چەند وتـــار و كۆڕێكی جەماوەریی بەشداریی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی یەكەمین خولی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەكات و، هەر لەو سەروحەدەشدا كتێبی: (چارەسەری كێشەی كورد لەنێوان ئیمان و پەرلەماندا) دەنووسێ و چاپ دەكرێ.
شـــه‌ش: هەروەها هەر لەساڵی (1992)دا پاش ئەوەی لە كۆنگرەی بزووتنەوەدا كـــه له گـوندی (ســـەر ئەشكەوتـــان) بەسترا، یەكەمین دەنگ دێنێ، ئەركی دروستكردنی (مەكتەبی ڕێكخستن) بە ئەستۆوە دەگرێ، كە پێشتر بوونێكی وای نابێ و نامیلكەی: (هەڵوێست و هێڵە گشتییەكانی كارمان لەم قۆناغەدا) دەنووسێ.
حــه‌وت: دووه‌مین هاوسه‌رگیریی:
لەكۆتایی ساڵی (1992) و لەسەرەتای (1993)دا دووه‌مین هاوسەرگیریی دەكات لەگـــەڵ (شـــوكریە ئەحمـــەد عەبدوڵڵا)دا، هه‌ردووك هاوســـه‌ریشی له‌خانوویه‌كدا ده‌بن له‌گوندی سه‌رئه‌شكه‌وتان.
هـه‌شت: له‌ساڵی (1993)دا له‌گوندی (سه‌ر ئه‌شكــه‌وتان) زنجــیره ده‌رسی ڕوونكــردنه‌وه‌ی عه‌قیده‌ی طه‌حاویی، له (22) ئاڵقه‌دا ده‌ڵێته‌وه‌و، كه دواتر له‌ســـاڵی (2015)دا له‌دوو توێــی كتێبێكداو به‌هه‌مان ناوونیشان چاپ ده‌كرێ.
بۆ بینینی سه‌رجه‌م ده‌رسه‌كان، سه‌ردانی لینكی خواره‌وه بكه‌ن:
نـــــۆ: ئنجا دوای ئەوەی لە مانگی 12ی ساڵی (1993)دا شەڕو گێچەڵ پێكردنی یەكیەتی بە بزووتنەوە ڕوودەدات و، لە ئەنجامدا سەرجەم بنكەو بارەگاكانی بزووتنەوە، پاش بەرگرییەكی قاڕەمانانه، لەلایەن یەكیەتییەوە دەگیرێن و، ژمارەیەكی زۆریش لە هەردوولا دەكوژرێن و، ئەویش بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەرو بە هاوكاریی چەند براو دۆستێكی دڵسۆز، لەگەڵ سێ پێشمەرگەی دیكەدا دەربازی دەبێت، سەرەنجام دەچێتە ناوچە سنوورییەكانی كوردستانی ئێران و، ژمارەیەكی باش لە هێزی پێشمەرگە لە نزیك (قاسمەڕەش) و (زەڵێ) كۆدەكاتەوەو، هاوكات لەگەڵ جەبهەی شارەزوور، ئەویش جەبهەیەكی دیكەی جەنگ دژ بە یەكیەتی لە (پشدەر) دەكاتەوەو، پاش چەند مانگێك جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوە، لە ئاكامدا یەكیەتی داوای ڕاگرتنی شەڕ دەكات و، مل بۆ داواكارییەكانی بزووتنەوە كەچ دەكات، كە لە گێڕانەوەی بنكە و بارەگاكان و قەرەبووكردنەوەی زیانە ماددییەكاندا خۆی نواندوە.
ده: پاش هاتنەوەی بزووتنەوەش بۆ نێو شار‌و شارۆچكەكانی كوردستان، وەك ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی‌و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستن لە كاروباری حیزبی‌دا بەردەوام دەبێ، هەتا مانگی 8ی ساڵی (2000)ی زایینی كە یەكەمین كۆنگرەی بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامیی، لە گوندی (تەوێڵە)ی تێدا بەسترا، كە لە ئاكامی ئەو كۆنگرەیەدا، وەرچەرخان و گۆڕانكارییەكی ڕیشەیی‌و گرنگ لەژیانی ئەودا بەتایبەتی‌و لە بزووتنەوەدا بەگشتی ڕوویدا، وەك دواتر بەكورتیی ئاماژەی پێدەكەین.
نـۆ:
ئنجا دوای ئەوەی لە مانگی 12ی ساڵی (1993)دا شەڕو گێچەڵ پێكردنی یەكیەتی بە بزووتنەوە ڕوودەدات‌و، لە ئەنجامدا سەرجەم بنكەو بارەگاكانی بزووتنەوە، پاش بەرگرییەكی قاڕەمانانه، لەلایەن یەكیەتییەوە دەگیرێن‌و، ژمارەیەكی زۆریش لە هەردوولا دەكوژرێن‌و، ئەویش بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەرو بە هاوكاریی چەند براو دۆستێكی دڵسۆز، لەگەڵ سێ پێشمەرگەی دیكەدا دەربازی دەبێت، سەرەنجام دەچێتە ناوچە سنوورییەكانی كوردستانی ئێران‌و، ژمارەیەكی باش لە هێزی پێشمەرگە لە نزیك (قاسمەڕەش) و (زەڵێ) كۆدەكاتەوەو، هاوكات لەگەڵ جەبهەی شارەزوور، ئەویش جەبهەیەكی دیكەی جەنگ دژ بە یەكیەتی لە (پشدەر) دەكاتەوەو، پاش چەند مانگێك جەنگ‌و ڕووبەڕووبوونەوە، لە ئاكامدا یەكیەتی داوای ڕاگرتنی شەڕ دەكات‌و مل بۆ داواكارییەكانی بزووتنەوە كەچ دەكات، كە لە گێڕانەوەی بنكەو بارەگاكان‌و قەرەبووكردنەوەی زیانە ماددییەكاندا خۆی نواندوە.
ده:
پاش هاتنەوەی بزووتنەوەش بۆ نێو شار‌و شارۆچكەكانی كوردستان، وەك ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی‌و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستن لە كاروباری حیزبی‌دا بەردەوام دەبێ، هەتا مانگی 8ی ساڵی (2000)ی زایینی كە یەكەمین كۆنگرەی بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامیی، لە گوندی (تەوێڵە)ی تێدا بەسترا، كە لە ئاكامی ئەو كۆنگرەیەدا، وەرچەرخان‌و گۆڕانكارییەكی ڕیشەیی‌و گرنگ لەژیانی ئەودا بەتایبەتی‌و لە بزووتنەوەدا بەگشتی ڕوویدا، وەك دواتر بەكورتیی ئاماژەی پێدەكەین.
17- ئاماژه به (ده) 10 له پێشهات و كاروچالاكییه گرنگه‌كانی نێوان: (1994-2000)
ئێستاش با بەكورتی ئاماژە بە ده (10) خاڵی ئەو شەش حەوت ساڵەی تەمەنی بكەین، واتە لەساڵی (1994)ەوە تاكو (2000):
یـــه‌ك: سەرەتای ساڵی (1994)دا دوای ئەوەی خۆی دەچێتە ناوچە سنوورییەكان و سەرگەرمی كۆكردنەوەو ڕێكخستنەوەی هێزەكانیان دەبێ، ماوەی چەند مانگێك هەردوو هاوسەری (روخسار خان وشوكریه خان) بەخۆحەشاردان دەیگوزەرێنن و، پاشان ماڵەكەی دەباتە (نەغەدە) و دواتریش دەیگوازێتەوە بۆ (مەریوان) و لە ساڵی (1995) و (1996)دا ماڵی هاوسەرێكی (شوكریه‌خان) لە (ئەحمەد ئاوا)و، ماڵی یەكیشیان (ڕوخسارخان) لە (مەریوان) دەبێ.
دوو: له ڕۆژی: 1/1/1994دا (شادی) كوڕی “وه‌ك شه‌شه‌مین منداڵ” لە هاوسەری یەكەمی و، لە (24/4)ی هەمان ساڵیش‌دا (یسری)ی كچی “نۆبه‌ره‌ی هاوسه‌ری دووه‌م و حه‌وته‌مین منداڵ” لەدایك دەبن، هەروەها هەركام لە (مەلا شەریف)ی كوڕی لە (25/10/1995)و، (شوان) لە (1/8/1997)و، (ئەحمەد) لە (1/6/1999) یەكەمیان لە ئەحمەدئاواو، دووەمیان لە هەولێر و، سێیەمیان لە هەڵەبجە، لە هاوسەری دووەمی لەدایك دەبن، كه هه‌شته‌م و نۆیه‌م و ده‌یه‌م منداڵن.
ســـێ: كردنه‌وه‌ی چەند خولێكی جۆراو جۆر:
لەماوەی ئەو ساڵانەدا وێڕای سەردان‌و جووڵەی زۆر بۆ گەلێك شار‌و شارۆچكەو دێیەكانی كوردستان، چەند خول (دورة)ێكی عەقیدەیی و فیكریی و سیاسیی بۆ ئەندام و پێشمەرگەكانی (بزووتنەوە) دەكاتەوە، كە یەكێك لەو دەورانە، ئەو دەورەیە دەبێ كە لە شارۆچكەی هەڵەبجە لە مزگەوتێك دەیكاتەوە و لە دووتوێی پەنجا دەرسدا باسی (ئیمان و عەقیدەی ئیسلامیی) دەكات، كە دواتر باسی ده‌كه‌ین.
هەروەها هەر لەو ساڵانەدا چەند وتارێكی جومعە لە مزگەوتی (جیهاد) لە سلێمانی دەدا، كە وێڕای بڵاوبوونەوەیان بە كاسێت‌و سی‌دیی، هەندێكیان پاش نووسرانەوە، دەكرێنە كتێب و نامیلكەش و چاپ و بڵاودەكرێنەوە.
چــوار: نووسینی چەند كتێب و نامیلكه‌یه‌ك:
هەروەهــــا هەر لەو ســـاڵانەدا چــــەند كتێب و نــامیلكەیەكیش دەنووســـــێ و چاپ و بڵاودەكرێنــــەوە، وەك: (بزووتنـــــەوەی ئیسلامیی لە دووڕییانی مان و نەماندا)، (بزووتنەوەی ئیسلامــــیی و ئاســـۆیەكی گەش‌و ڕوون)، (پڕۆژەی بەرنـــــامەی فیكریی كاری ئیسلامیی)، (مســـوڵمانی كامــــڵ، بەشـــــی یەكەم: بیـــروبڕوای مسوڵمان)، (مسوڵمانی كامــــڵ، بەشی دووەم: خواپەرستیی مسوڵمان)، (چەند رێنماییەك بــــــــۆ ئیـســـــــــلامــــییەكانی كوردستان)، (ئیسلام و كێشە هەنووكەییەكان)، (زانایانی ئیسلام كێن‌و چۆنن؟).
پێنـج: سه‌فه‌رێك بۆ توركیا و پێنج وڵاتی عهڕەبیی:
لە ساڵی (1996)دا هاوڕێ لەگەڵ (مامۆستا حەسەن بابەكر و كاك حاجی دڵشاد كەلاریی‌و مامۆستا موحەممەد سەنگاویی “خوا لێی خۆشبێ”) سەفەری توركیا دەكات و، وێڕای بەشداریی لەو كۆبوونەوەیە ساڵانەیەدا، كە حیزبی (رەفاه) بەبۆنەی یادكردنەوەی فەتحی شاری (قسطنطینیة) لە لایەن سوڵتان (محمد فاتح)ەوە، سازی دەكات، هاوڕێ لەگەڵ مامۆستا حەسەن بابەكردا، سەر‌دانی سوریا و لوبنان و ئوردون و سودان و یەمەن دەكات و، چاوی بە چەندان لایەن و كەسایەتی ئیسلامیی دەكەوێ و، قسەو باسیان لەگەڵ دەكات و باسی واقیعی هەرێمی كوردستان و حاڵەت و تەوژمی ئیسلامی‌یان بۆ دەكات، لەوانە:
1- چەند كەسایەتییەكی مسوڵمانی كوردستانی توركیا و هەندێك لە ولاتانی دیکە.
2- (شێخ عوسمانی بیارەیی) “خوالێی خۆشبێ” كە پێشتریش لە ساڵی (1984)دا لە بەغداد بینیبووی.
3- هەرکام لە مامۆستا (مەلا عثمان عبدالعزیز) ڕابەری ئەوسای بزووتنەوەی ئیسلامی و مامۆستا (صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدین) ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی، کە هەردووکیان بانگهێشتی بۆنەی (فتح القسطنطینیة) کرابوون.
4- (الأستاذ فتحي یكن) ئەمیری (الجماعة الإسلامیة)ی ئەوسای لوبنان.
5- (سید محمد حسین فضل الله) كەسایەتی ناوداری شیعة، له لوبنان.
6- الشیخ أ‌حمد كفتارو، موفتی ئەوسای سوریا.
7- الاستاذ عبدالمجید ذنـیـبات، (المراقب العام)ی ئەوسای (إخوان المسلمین) لە ئوردون.
8- دکتۆر محمد شەریف، لە ئوردن.
9- الدكتور عبدالكریم زیدان، له یه‌مه‌ن.
10- (الأستاذ محمد یدومي) بەپرسێكی ئەوسای (التجمع الیمني للإصلاح) لە یەمەن.
11- دكتۆر نظام ا‌لدین عبدالحمید برای دكتۆر محسن عبدالحمید، كه ئه‌وكاته له‌سوودان بوو.
شایا‌نی باسە ئەو سەفەرەی نزیكەی سێ مانگی پێچووە.
شـــه‌ش: كۆچی دوایی كردنی هاوسه‌ری یه‌كه‌می:
هەروەها لە 5/11/1996دا، هاوسەری یەكەمی (ڕوخسار إبراهیم) له یەكێك له خەستەخانەكانی (تاران)دا كۆچی دوایی دەكات‌و، خەم و خەفەت و پەژارەیەكی یەكجار زۆر دەچێژێ، كە ڕەنگە لەوەوپێش خەم‌و پەژارەی وای نەدیبێ.
مه‌ڕاسیمی به‌خاك سپاردنه‌كه له‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌دایه:
حــه‌وت: دووه‌مین سه‌فه‌ری حه‌ج:
لە ساڵی (1997)دا بۆ جاری دووەم سەفەری حەج دەكات، بەنیەتی ئەوە كە حەج و عومڕە بۆ هاوسەری كۆچكردووی بكات، لەسەر وەسیەتی خۆی.
هه‌شــت: سه‌فه‌رێك بۆ لیبیا
لەساڵی (1998)دا هاوڕێ لەگەڵ ڕابەری گشتی ئەوسای بزووتنەوەی ئیسلامیی (مامۆستا مەلا عەلی عەبدولعەزیز) كە پاش بەستنی كۆنگرە هاتە شوێنی (مامۆستا مەلا عوسمان)ی برای “خوا لێیان خۆشبێ”و وە چەند ئەندامێكی دیكەی بزووتنەوە، سەرەتا ســـەفەری (ســـوریا) و، پاشـــان (لیبیا) دەكات لەڕێی دەریاوەو بەتێپەڕبوون بە دورگـــەی (ماڵتـــا)دا، بە مــەبــەســتی وەڵامـــدانەوەی بــــانگهـێشـــتــی حـكومــــەتی (لیبیا)و، بەشداریی كردن لە كۆبوونەوەكی گشـــــتیدا، كە بۆ لایەن و ڕێكخراو و تەوژم و كەسایەتییە ئیسلامییەكان ســـازكرابوو لەســـەر ئاســـــتی زۆربەی وڵاتانی ئیسلامیی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌دا ناچێ بۆ دیتـــنی (معمر قذافي) و حه‌ز به‌چاره‌ی ناكا.
نـــۆ: په‌یدابوونی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامیی:
لە ساڵی (1999)دا “كە ئەوكاتە ماڵی لە هەڵەبجە دەبێ” هەردوو (بزووتنەوه‌ی ئیسلامیی) بە ڕابەرایەتیی مامۆستا مەلا عەلی عەبدولعەزیز و (بزووتنەوەی ڕاپەڕینی ئیسلامیی) بە ڕابەرایەتی مامۆستا صدیقی برای (بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامیی) ڕادەگەیەنرێ‌و، بڕیاریش دەدرێ كە پاش ساڵێك لەو كاتەوە، كۆنگرەی یەكەمی (بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامیی) ببەسترێ.
ده: په‌نجا ده‌رس له‌باره‌ی ئیمان و عه‌قیده‌ی ئیسلامییه‌وه:
له 4/صفر/1421ك تاكو 6/ربیع الأول/1421ك، به‌رانبه‌ر: (1/5/2000)ز تاكو (8/6/2000)ز په‌نجا (50) وانه‌ی له‌ژێر ناوونیشانی: (ئیمان و عه‌قیده‌ی ئیسلامیی له‌به‌ر ڕۆشنایی قوڕئان و سوننه‌تدا) له‌مزگه‌وتی شه‌هیدان له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا پێشكه‌ش كرد، كه دوایی كاك مه‌لا بیلال قه‌ڵادزه‌یی نووسینیه‌وه‌و خۆشی بــه‌وردیی پێیـــــاندا چــــــۆوه‌و، بوونه مه‌وسووعه‌یه‌كی شه‌ش به‌رگیی و چاپ كران.
لینكی سه‌رجه‌م ده‌رسه‌كانی (ئیمان و عه‌قیده‌ی ئیسلامیی) له یویتیوب:
18- كۆچـی دوایـی دایكـــی
له (18/2/2001)دا دایكی له خه‌سته‌خانه‌یه‌كی شاری سلێمانییدا كۆچی دوایی ده‌كات و له‌گۆڕستانی خوڕماڵ به‌خاك ده‌سپێررێ، “خوا لێی خۆشبێ و جێگای به‌هه‌شت بێ”.
19-ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له (31/5/2001)دا
پاشـــان دوای ئەوەی لە مـــــــانگی (8)ی ســــــاڵی (2000)دا كۆنگــــــرە دەبەســـــــــترێ و، هەرچـــــەندە پێشـــــتر هەموولایه‌ك بڕیاری پابەندییان داوە بە ئەنجامەكانی كۆنگرەوەو، لیژنەی باڵای ئامادەكارییش یەكدەنگ ڕایدەگەیەنن كە كۆنگرە بە سەركەوتوویی كۆتایی بە كارەكانی هێناوە، بەڵام كۆمەڵێك كەس بە دەرەنجامەكانی كۆنگرەوە پابەند نابن.
بەڵێ دوای ئەوە كێشـــــەو گرفـــــتی گه‌وره لەنێو بزووتنەوەكەدا پەیدادەبێ‌و، هەرچەندە خۆی و هاوەڵەكانی لە كۆنگرەدا سەركەوتنیان بەدەستهێناوە، بۆ ماوەی زیاتر لە نۆ مانگ هەوڵدەدەن و ئارام دەگرن و تەنازولی زۆر دەكەن، بەڵام تەڕەفی بەرامبەر هەر ڕازی نابێ‌و، سەرەنجام بە ناچاریی‌و بۆ دەربازكردنی بزووتنەوەكە لەو قەیرانە كە تێی كەوتوەو، كۆمەڵێك گرفت و كێشەو دەردی دیكەش، لە رۆژی: (31/5/2001)دا خۆیان كە زۆربەی هەرزۆری سەركردایەتی تازەو پێشمەرگەو ئەندام و كادیرانی بزووتنەوەكە دەبن، بە ناوی: (كۆمەڵی ئیسلامیی لە كوردستانی عێراق) و وەك درێژەپێدەری كار‌و خەباتی بزووتنەوە پێشووەكان ڕادەگەیەنن و، ئەویش بە كۆی دەنگی سەركردایەتی تازەی دەرچووی كۆنگرەو، پاش داوا‌و داكۆكیی زۆریان، بە ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی هەڵدەبژێررێ‌و بەیعەتی پێدەدرێ.
لێرەشدا ئاماژەدان بەچوار مەسەلە، پێویستە:
یــەك: بەر لەوەی كۆمەڵی ئیسلامیی ڕابگەیەنرێ، نامیلكەیەكی (25) بڕگەیی دەنووسێ بەناوونیشانی: (بنەما شەرعییەكان و هێڵە گشتییەكانی كۆمەڵێكی ئیسلامیی ڕەسەن) و لەگەڵ ئەندامانی سەركردایەتیدا دەیخاتە ڕوو و تاووتوێی دەكەن‌و، ئەو بیست‌و پێنج خاڵە دەكرێتە بناغەی بەرنامەی فیكریی‌و سیاسەتی شەرعیی كۆمەڵ.
دوو: پێـش ڕاگەیــــانـدنـی كـۆمـــەڵـــی ئیسلامیی‌و، دوای بە بنبەست گەیشتنی وەزعی بزووتنەوەی یەكبوون، دەچێتە ماڵی هەركام لە: (مامۆستا صدیق عەبدولعەزیز) و (مامۆستا شێخ موحەممەد بەرزنجیی) “خوا لێی خۆشبێ”و (مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود) “خوا لێی خۆشبێ”و بەنۆرەو بە جیاجیا داوا لەهەرسێكیان دەكات، كە ڕابەرایەتی ئەو گۆڕانكارییە بكەن، كە خۆی فەڕز كردوەو، ئامادەیی بەیعەت پێدان و پشتگیریی كردنی تەواوی خۆیشی و، ئەوانەش كە بە قسەی دەكەن، بۆیان دەربڕێ، بەڵام هیچ كامیان ئامادە نابن بێنەپێش!
ســێ: پاش ڕاگەیەنرانی كۆمەڵ‌و كۆنتڕۆڵكرانی زۆربەی هەرەزۆری بنكە و بارەگایەكان بەبێ نواندنی توند‌و تیژیی، تەڕەفی بەرامبەر دەكەوێته حاڵەتی ڕووبەڕوو بوونەوە و پەلاماردان و تەق و تۆق و بۆسەدانان و…هتد.
بەڵام بەهۆی دووربینیی و دانبەخۆداگرتن و بیستن و گوێڕایەڵیی (السمع و الطاعة)ی تەواوی ئەندام و پێشمەرگەكانەوە، بۆ قیادە و ڕێڕوونییەكانی، باروودۆخەكە لە تێكچوون و شڵەژان و كوشتار دەپارێزرێ.
چوار: ئیدی سەرەنجام (كۆمەڵی ئیسلامیی) وەك ئەمری واقیع خۆی لەسەر ساحەكە دادەكوتێ و، هێدی هێدیش لەلایەن لایەنە سیاسیەكانەوە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێ.
20- چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیی گشتگیر به‌زمانی كوردیی
له‌ڕۆژی (6/10/2002)دا د. حسین محمد عزیز چاوپێكه‌وتنێكی چەند ئاڵقه‌یی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌دا، كه دوایی له‌دوو توێی كتێبێكدا به‌ناوی: (سنووره قه‌ده‌غه‌كان مه‌شكێنن)دا چاپ ده‌كرێ.
21- لەدایك بوونی منداڵی یازدەیەمینیان (شیفا)
لە 25/10/2002دا (شیفا)ی كچی لەدایك دەبێ، له‌گوندی ئه‌حمه‌داوا، كه یازده‌مین منداڵیانه.
22- بانگهێشتێك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سعوودیه‌وه
لە ساڵی (2002)دا لەگەڵ شاندێك بۆ عومڕە كردن لەلایەن حكوومەتی سعوودییەوە بانگهێشت دەكرێ و نزیكەی حەفتەیەكیان پێدەچێ، هاوەڵەكانیشی:
1- مامۆستا عبدالله قەصڕێ، “خوا لێی خۆشبێ”. 2- كاك ئارام قادر. 3-مامۆستا دارا محمد أمین، دەبن، ئه‌ندامانی قیاده‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌وكاته‌دا.
23- مووشه‌كبارانكرانی بنكه‌و باره‌گاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه
لە شه‌وی: 20 /21ی 3ی (2003)دا بنكەو بارەگاكانی كۆمەڵ لە شارەزوورو هەورامان لەلایەن ئەمریكاوە مووشەكباران دەكرێن و، لە ئاكامدا دەوری (100) كەسێكیان لە ئەندام و كادیر و پێشمەرگە لێ شەهیدو بریندار دەبن و، سەرەنجام بەپێی ڕێككەوتنێك لەگەڵ یەكیەتیدا، بنكەو بارەگاكانیان دەگوازنەوە بۆ ناوچەی پشدەرو، خۆیشی بەماڵ و خێزانەوە لە گوندی (دارەشمانە) نیشتەجێدەبێ، تاكو لەنزیكەوە سەرپەرشتی هێزەكان و بنكە و بارەگاكانیان بكات.
لینكی ساروخ بارانه‌كه له یویتیوب:
24-ده‌ستگیركرانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه
لە ڕۆژی 10/7/2003دا‌و لەكاتێكدا كە بەڕێوەدەبن بۆ دیدار لەگەڵ چەند بەرپرسێكی ئەمریكاییدا لە هوتێل عەشتار، لە ڕێی دووكان لە نزیك گوندی قەمچووغە دەكەوێتە بۆسەی ئەمریكاییەكانەوە و، خۆی‌و سێ ئەندامی سەركردایەتیی كه به‌ڕێزان: (دارا محمد أمین، توفیق كریم، عبدالرحمن سان) بوون، وێڕای (10) كەسی دیكە لە حیمایەو شۆفێر و (إبراهیم)ی برای، دەستگیر دەكرێن و، بە سێ كۆپتەر سەرەتا بۆ موصڵ‌و، پاشان بۆ فڕۆكەخانەی بەغداد دەبرێن.
25- بیست و دوو مانگ مانه‌وه له‌زیندانی ئه‌مه‌ریكادا
ئیدی سەرەنجام خۆی (22) مانگ و، هاوەڵه‌كانیشی لەچەند ڕۆژ و چەند هەفتەیەكەوە هەتا یازدە (11) مانگ لە زینداندا دەمێننەوە، شایا‌نی باسه (إبراهیم باپیر)ی برای، پاش سه‌رجه‌م هاوه‌ڵه‌كانی و دوای یازده مانگ به‌رده‌درێ.
ئنجا لە سۆنگەی ئەوەوە كە لە كتێبی (ئەشكەنجەو زیندان)دا بەدرێژیی باسی سەرگوزەشتەی ئەو گیران و زیندانیی كرانەی كردوە، لێرەدا بە پێویست نازانرێ كە قسەی زیاتری لەسەر بكرێ.
بەڵام ئەوەی كە لێرەدا پێویستە ئاماژەی پێ بدرێ، ئەو كتێبەیە كە لە زیندانی (كرۆپەر)ی ئەمریكادا نووسیویەتی لەبەر ڕۆشنایی قوڕئان‌دا، كە تاكە سەرچاوەی بەردەستی بووە، ئەویش كتێبی: (الإسلام كما یتجلی في كتاب الله)یه‌و، کە له هه‌شت به‌رگ و (3420) لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه و، ئێستاش له‌شێوه‌ی مه‌وسووعه‌یه‌كی دوازده كتێبیدا چاپی دووه‌می ده‌كرێته‌وه.
26- ڕێپێوان وخۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ریی بۆ به‌ردرانی له‌زیندان، له نیزیك شاری هه‌ولێر
له: (21/7/2003)دا دوای یازده ڕۆژ له‌ده‌ستگیركرانی، له‌شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوان سازكرا له‌به‌رده‌م هوتێل خانزاد، كه به‌رپرسانی هاوپه‌یمانان له‌وێ بوون، شایا‌نی باسه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌مامۆستایانی ئایینی هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری و، به‌شێك له‌زانایانی (موصڵ)یش به‌شدار ده‌بن و، له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كه ده‌بن، له‌نێویشیاندا: (شێخ إبراهیم النعمة).
بۆ بینینی خۆپیشاندانه‌كه، سه‌ردانی لینكی خواره‌وه بكه‌ن:
27- ڕێپێوان و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی بۆ ڕزگاركردنی له‌زیندان، له‌شاری سلێمانیی
له: (2/8/2003)دا دوای 31 ڕۆژ له‌ده‌ستگیركرانی له‌شاری سلێمانیی، ڕێپێوان و خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوان سازكرا، به‌به‌شداریی زانایان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی خه‌ڵك، كه هه‌زاران كه‌س بوون.
بۆ بینینی خۆپیشاندانه‌كه، سه‌ردانی لینكی خواره‌وه بكه‌ن:
28- خۆپێشاندان له‌به‌رده‌م بالیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له (له‌نده‌ن)
له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه: 7/8/2003دا، له‌به‌رده‌م بالیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌نێوه‌ڕاستی (له‌نده‌ن)ی پایته‌ختی به‌ریتانیادا، ژماره‌یه‌كی به‌رفراوان له‌په‌نابه‌ری كورد خۆپێشاندانیان ئه‌نجامدا، كه تێیدا داوای ڕزگاركردنی مامۆستایان ده‌كرد له‌زیندانی ئه‌مه‌ریكا.
29- كۆنگره‌ی پشتگیریی له‌ئازادكردنی مامۆستا له شاری سلێمانیی
له‌ژێر دروشمی: (هه‌موومان پشتگیری ئازادكردنی مامۆستا عه‌لی باپیرین) ڕۆژی دووشه‌ممه: 12/7/2004 له هۆڵی (ئۆسكار) له‌شاری سلێمانیی، به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجیی پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و نوێنــــه‌رانی حــــــیزب و لایـــه‌نـــه كوردســـتانیی و عــێڕاقییـــه‌كان و، ده‌زگــا حـــكوومیی و حـــیزبیی و پیاو ماقووڵان و نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و یاساناسان و ڕۆژنـــامـــــــه‌نووســـــان، كـــۆنگــــره‌ی پشتگــیریی له ئــازاكردنی مامۆســــتا ســـازكرا.
ته‌واوی كۆنگره‌كه، له لینكی خواره‌وه‌دایه:
30- بەستنی دوو كۆنگرەی دیكەی پشتگیریی لەبەردانی لەهەردووك شاری: (هەولێر) و (كەركووك)
هەروەها بەهەمان شێوە لەهەركام لەشارەكانی: (هەولێر) و (كەركووك)یش كۆنگرەیەكی پشتیوانی لە ئازادكردنی سازكرا، بەئامادەبوونی مامۆستا (شێخ موحەممەد بەرزنجیی) پێشەوای كۆمەڵی ئیسلامیی، لەڕۆژانی: (10/7/2004) و (11/7/2004).
31- ده‌ربازبوون له زیندانی ئه‌مه‌ریكا
پاش گوزەراندنی (659) رۆژ، سەرەنجام ڕۆژی پێنج شەممە 28/4/2005 خوا رزگاری دەكات و سەرەتا لە نزیك چیمەنی لای كەركووك جەماوەرێكی چەند هەزار كەسی پێشوازیی لێ دەكەن‌و، پاشان لە هەركام لە دەشتی هەڵەبجەو، دەشتی بیتوێن و، گوندی هەنارەی نزیك هەولێر، لەلایەن خەڵك و جەماوەر و ئەندام و دۆست و لایەنگرانی كۆمەڵی ئیسلامیی: هەڵەبجەو هەورامان و شارەزوور و، پشدەر و بیتوێن و، هەولێرەوە، پێشوازیی لێدەكرێ.
لینكی پێشوازییه جه‌ماوه‌رییه‌كه له‌یوتیوب:
دیارە ڕزگاربوونەكەشی پاش فەزڵ و بەخششی خوا “عز وجل” بەرهەمی هەوڵ و هیممەتی قیادە و ئەندام و دۆست و لایەنگرانی كۆمەڵ و جەماوەری مسوڵمانی كوردستان و، گەلێك لایەن و كەسایەتیی و چین و توێژی جۆراوجۆر بوو به‌تایبه‌ت: به‌ڕێزان مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمار و، كاك مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، چەندان كه‌سی دیكه، كە لە كتێبی (ئەشكەنجەو زیندان)دا بەوردی باسكراون.
32- چاوپێكه‌وتنێكی نۆ ئاڵقه‌یی له‌باره‌ی زیندانی ئه‌مه‌ریكاوه
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌زیندان، له‌ڕۆژانی: (13/6/2005) تاكو (10/7/2005)دا چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیی له‌لایه‌ن كاك (هاوژین عمر)ه‌وه له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ، له‌باره‌ی سه‌رگوزشته‌ی گیرانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، كه دوایی كرا به كتێب به‌ناوی (ئه‌شكه‌نجه‌و زیندان)و بۆ زمانه‌كانی عه‌ڕه‌بیی و فارسیی و ئینگلیزییش وه‌رگێڕدراوه، به‌ڵام ته‌رجه‌مه ئینگایزییه‌كه‌ی ئێستا لەژێرچاپە.
سه‌رجه‌م دیداره‌كه له یویتیوب هه‌یه:
33-كـردنـــه‌وه‌ی خـــولێـك
له: 6/8/2005 تاكو 8/8/2005دا خولێكی له‌مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر كرده‌وه به‌ناوونیشانی: (ئیسلام و مسوڵمانه‌تیی له‌به‌ر ڕۆشنایی قوڕئان و سوننه‌تدا) كه شه‌ش ده‌رس بوو، دوایی سێ وتاری دیكه‌یان خرانه پاڵ و هه‌موویان له‌دوو توێی كتێبی: (ئیسلام و مسوڵمانه‌تیی له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌تدا) له‌ساڵی 2006دا چاپ كران.
لینكی خوله‌كه له یوتیوب:
34-یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و هەڵبژێررانەوەی به ئەمیر
لـــە 12/11/2005 دا‌و لە یەكـــەمین كۆنگــرەی كۆمـــەڵی ئیســلامییدا بەیەكدەنگیی ئەندامانی كۆنگرە بە ئەمیری كۆمەڵ هەڵبژێردرایەوە.
لینكی کۆنگرەکە له یوتیوب:
35-به‌شداریی كردن له خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ریی له‌شــــاری هــــه‌ولـــێـر، دژی بێــڕێـزیی كــــردن به پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی الله علیه وسلم”
له‌شاری هه‌ولێر بۆ به‌رگریی كردن له پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی الله علیه وسلم” له (14/2/2006)دا به‌شداریی كرد له‌وخۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه فراوانه‌دا، كه له‌دژی سووكایه‌تیی و بێ ڕێزیی نواندن به‌رانبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر “صلی الله علیه وسلم” ئه‌نجامدراو، وتارێكی كورت و پوختی پێشكه‌شی ئاپۆرای چەند هه‌زار كه‌سیی كرد، شایا‌نی باسه مۆڵه‌تی خۆپیشاندانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه وه‌رگیرابوو.
بۆ بینینی وتاره‌كه‌ی سه‌ردانی لینكی خواره‌وه بكه‌ن:
36- یەكەمین چاوپێكەوتن لەگەڵ كەناڵێكی عەڕەبییدا پاش ڕزگاربوون لەزیندانی ئەمەریكا
لەڕۆژی: 24/2/2006 لە عەممانی پایتەختی ئوردن، چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی: (العربیة)دا ئەنجامدا، كە لەلایەن پێشكەشكار (سعد السیلاوي)یەوە ئەنجامدرا.
دواتریش ئەو چاوپێكەوتنە لەدوو توێی نامیلەیەكدا چاپ كرا بەناو و نیشانی: (ضیف و حوار).
بۆ بینینی بەرنامەكە سەر‌دانی لینكی خوارەوە بكەن:
37-لەدایك بوونی منداڵی دوازدەیەم و سێزدەیەمــیان (شـایـان و شـاكـار)
لە (26/6/2006)دا لەشاری هەولێر دووانەیەكی كوڕ و كچیان دەبێ و، ناویان دەنێن (شاكارو شایان)، كه منداڵی دوازده‌یه‌م و سێزده‌یه‌میانن.
38-دووەمـــین چـــاوپێكەوتنی لەگـەڵ كەنـــاڵێكـی عەڕەبییدا پاش هاتنەوەی لەزیندانی ئەمەریكا
لەڕۆژی 6/7/2006دا چاوپێكەوتنێكی دیكەی لەگەڵ كەناڵی (العالم) بەرنامەی: (لقا‌ء خاص) ئەنجامدا لەشاری هەولێر لەلایەن پێشكەشكار (أیوب رضا)وە، كە نێوەڕۆكی لە چاوپێكەوتنەكەی كەناڵی (العربیة)ەوە نیزیك بوو.
دواتریش ئەو چاوپێكەوتنە لەدوو توێی نامیلكەیەكدا چاپ و بڵاوكرایەوە، بەهەمان ناوونیشان
(لقا‌ء خاص)
بۆ بینینی بەرنامەكە سەر‌دانی لینكی خوارەوە بكەن:
39- سه‌فه‌رێك بۆ به‌ریتانیا
لە: 5/8/2006دا بە هاوەڵیی كاك (محمد حكیم) و كاك (طه ظاهر) سەفەرێكی یەك مانگیی بۆ بەریتانیا دەكات و، چەندان كۆڕ‌و سمینار لە شارەكانی ئەو وڵاتەدا بۆ كوردەكان دەبەستێ‌و، كه یه‌كیان له له‌نده‌ن له هۆڵی (kcc)دا ده‌بێ به ناوونیشانی: (ڕه‌وه‌ندی كورد له هه‌نده‌ران و ئه‌ركه‌كانی)دا، له‌ڕۆژی: 2/9/2006دا، كه دواتر وێڕای وتارێكی دیكه‌ی له‌نامیلكه‌ی: (ڕه‌وه‌ندی كورد له هه‌نده‌ران و ئه‌ركی سه‌رشانی)دا بڵاوكراونه‌وه.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك دیدار‌و گفت و گۆی وێڕای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی ئیسلامییدا دەبێ، بۆ وێنە:
1- (الشیخ را‌شد الغنوشي أمین عام حركة النهضة التونسیة).
2- (الأستاذ علي البیانوني، المراقب العام للإ‌خوان المسلمین في سوریا).
3- ( د. كمال الهلباوي).
بــۆ بینـیـنـی وتـــاره‌كان ســــه‌ردانی لینكی خـــــواره‌وه بكـــه‌ن:
40-به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌ككه (إجتماع مكة)دا
ڕاستەوخۆ پاش گەڕانەوەی لەو سەفەرە و لە 20/10/2006و له مانگی ڕەمەزاندا، لەڕێی بەغداد و عەممانەوە، بە بانگهێشتی ڕێكخراوی كۆنگرەی ئیسلامیی (منظمة المٶتمر الإ‌سلامي) لە شاری مەككەی بەڕێز و لە شەوی (27)ی ڕەمەزاندا، بەشداری كۆبوونەوەی مەككە (إجتماع مكة) دەبێ و، یەكەمین كەس ئەو پەیمان (میثاق)ە دە بڕگەییە ئیمزا دەكات، كە لەلایەن ژمارەیەكی زۆر لە زانایان و كەسایەتییە دیارەكانی سوننە و شیعەی عێراقەوە سازكرابوو، بەمەبەستی كۆتایی پێهێنانی كوشتاری تایەفیی نێو عێڕاق.
41- سێیه‌مین سه‌فه‌ری حه‌ج
هەر لە ساڵی (2006)دا بۆ جاری سێیەم سەفەری حەج دەكات بە نیەتی حەج و عومڕەكردن بۆ دایكی و، وێڕای بابی و باوەژنی (ئه‌سمه‌رخان)، (شوكریه خانی) هاوسەریشی و، هەركام لە (مامۆستا مەلا موحەممەدی ڕازی) خوا لێی خۆشبێ و (كاك مەلا مەڕوانی گەڵاڵیی)یشی لەگەڵ دەبن.
42-بەشداریی كردن له (كۆنفڕانسی پشتگیریی كردن له خەڵكی فەلەستین)دا
لەساڵی (2007)دا لەگەڵ شاندێكی كۆمەڵی ئیسلامییدا لە تاران بەشداریی كۆنفڕانسی پشتگیریی كردن لە خەڵكی فەلەستین دەكات‌و، لەگەڵ (خالد مشعل)ی بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی (حەماس) یه‌كدی دەبینن.
43-ده‌ستپێكردنی تەفسیری قوڕئانی به‌پێز
لــه یه‌كـــه‌م ڕۆژی مــانگــــی ڕه‌مه‌زانی ساڵی 1429 به‌رانبه‌ر: 13/9/2007دا، له‌شاری هه‌ولێر ده‌ســـــتی كـــــــــرد بــــه‌گوتنــــه‌وه‌و تـــــۆمـــــــاركردنی ده‌رســــه‌كانــــی: (تەفســــــیری قوڕئـــــانی بــــــه‌رزو به‌پێز) له‌ســــه‌ره‌تای موصـحــــه‌فه‌وه له‌سـووڕه‌تی (الفاتحە)ه‌وه.
بۆ بینینی سه‌رجه‌م ده‌رسه‌كانی تەفسیر سه‌ردانی لینكی خواره‌وه بكه‌ن:
44- سه‌فه‌رێك بۆ توركیا بۆ چاره‌سه‌ری بارگرژیی نێوان هه‌رێم و توركیا
لە (10/11/2007) لەگەڵ شاندێكی ئەنجوومەنی باڵای پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستاندا، كه نوێنه‌ری: پارتی كاك (عزالدین بەرواریی) و، یه‌كیێتی كاك (ئه‌رسه‌لان بایز) و، ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامیی (مامۆستا صلاح ا‌لدین) و، سكرتێری حیزبی سۆشیالیست كاك (محمدی حاجی محمود) ده‌بن، دەچێتە توركیا‌و، لەگەڵ هەریەك لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا‌و (د. أ‌حمد داود أغلو) ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران و، جێگری (رجــب طــیب أردوغـــان) لـــه‌حـــیزبدا، (ئەگەمـــــەن بـــاغش) كۆدەبـنــــــەوە و، ئامـــانج لە ســـەفەرەكەش خــــاوكردنەوەی بارگرژیی نێوان هەرێم‌و توركیا دەبێ و، ئەنجامی سەفەرەكەش ئیجابیی دەبێ.
45-سه‌فه‌رێك بۆ ئێران
لــــــــــە (7 / 12 / 2007)دا سەرۆكایەتی شاندێكی ئەنجوومەنی باڵای پارتە سیاسییەكان دەكات، كه ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی تێدا ده‌بن: له پارتی كاك (مه‌لا محمد مه‌لا قادر) و، له یه‌كیێتی كاك (ئه‌رسه‌لان بایز) و، له یه‌كگرتووی ئیسلامیی (مامۆستا صلاح ا‌لدین) و، له حیزبی زه‌حمه‌تكێشان كاك (قادر عزیز) و، له حیزبی سۆشیالیست كاك (محمدی حاجی محمود)، كە دەچێتە تاران بۆ هەمان مەبەستی پێشوو و، هەركام لە (هاشمی ڕەفسەنجانیی) و (منوچهر متكی) وەزیری دەرەوەو (سعیدی جلیلی) بەرپرسی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و (سردار سلیمانی) بەرپرسی سوپای قودس و، چەند بەرپرسێكی دیكە دەبینن و، سەفەرەكەش ئەنجامی باشی دەبێ.
46-پێشكەش كردنی به‌رنامه‌ی سه‌رنج
له‌نێوان (27/12/2008) تاكو (22/4/2011) زنجیره به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی (80) ئاڵقه‌یی پێشكه‌ش كرد به‌ناوونیشانی: (ئیسلام و ده‌وڵه‌تداریی)، له‌كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام، به‌شێكی له‌گه‌ڵ كاك (عومه‌ر گوڵپیی)و هه‌ندێك له‌گه‌ڵ كاك (هاوژین عمر)و زۆربه‌شی ڕاسته‌وخۆو به‌ته‌نیا، كه دواتر له‌مه‌وسووعه‌یه‌كی چوار به‌رگییدا چاپ كرا.
لینكی سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كان له یویتیوب:
47-ســـازكردنی میهـــره‌جانێك بــۆ پشتگیریی مسوڵمانانی غه‌ززه
به‌بۆنه‌ی پشتگیریی و هاوسۆزیی پێشاندان بۆ مسوڵمانانی كه‌رتی غه‌ززه و، ئیدانه‌كردنی هێرشی دڕندانه‌ی قه‌واره‌ی جووله‌كه، كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و یه‌كگرتووی ئیسلامیی پێكه‌وه له‌هۆڵی (های سیتی) له‌شاری هه‌ولێر له (5/1/2009)دا گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز كرد‌و، هه‌ركام له ئه‌مینداری یه‌كگرتوو و ئه‌میری كۆمه‌ڵ، سه‌رو وتاریان تێدا پێشكه‌ش كرد.
ته‌واوی میهره‌جانه‌كه له‌و لینكه‌ی خواره‌وه ببینه:
48- سێیه‌مین هاوسه‌رگیریی
له: 28/12/2009دا هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری سێیه‌می: (بێگه‌رد محمد حسن)دا ده‌كات، لەشاری سلێمانیی.
49- خــولێك له‌بـــاره‌ی ســـیڕه‌و ژیـــــانــی پێغه‌مبه‌ر “صلی الله علیه وسلم”ه‌وه
لـــــه ســـــــاڵی (2009) دا خولێك له‌مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێردا ده‌كاتــــه‌وه‌و، بــه په‌نجــــاو دوو ده‌رس بـــاســـــی (پوخـــتـه‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا و “صلی الله علیه وسلم” ده‌رس و په‌نده‌كانی) ده‌كات، كه دواتر له‌ژێر هه‌مان ناوونیشاندا له‌دوو توێی كتێبێكدا چاپ ده‌كرێن.
لینكی سه‌رجه‌م ده‌رسه‌كان له یویتیوب:
50-هه‌ڵبژێرران بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق
له 7/3/2010دا كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌بێ و، له‌سه‌ر بازنه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق و، یه‌كه‌می سه‌رجه‌م لیسته‌كان ده‌بێ و، زیاتر له‌شه‌ست هه‌زار (60،000) ده‌نگ دێنێ.
51- كردنه‌وه‌ی خولی: ڕوونكردنه‌وه‌ی بنه‌ما شه‌رعییه‌كان و هێڵه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی
له‌شه‌وی: 17/5/2010 تاكو 25/8/2010دا له‌شازده (16) ده‌رسی هه‌فتانه‌دا، زنجیره وانه‌یه‌ك بەو ناوونیشانه‌ی سه‌رێ، ده‌ڵێته‌وه له‌نووسینگه‌ی ئه‌میر له‌شاری هه‌ولێرداو، دوای ئه‌وه‌ی به‌سی و شه‌ش (36) ئاڵقه له‌هه‌فته‌نامه‌ی كۆمه‌ڵدا بڵاوكراونه‌وه، له‌ژێر هه‌مان ناوونشاندا، له‌دوو توێی كتێبێكدا چاپ كران.
لینكی سه‌رجه‌م ده‌رسه‌كان له یویتیوب:
52-كۆنگره‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی
له 15/7/2010دا كۆنگره‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌به‌سترێ و، هه‌رچەنده زۆر داكۆكیی ده‌كات له‌سه‌ر وازهێنانی له ئه‌ركی ئه‌میرایه‌تیی و، یه‌كلابوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌ركی په‌رله‌مانتارێتیی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق، به‌ڵام بۆ جاری دووه‌م هه‌ڵی ده‌بژێرنه‌وه.
لینكی كۆنگره‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی لە یوتیوب:
53- دووجار بانگهێشتكرانی بۆ دیاربه‌كر (ئامه‌د) له توركیا
هه‌ر له‌وماوه‌یه‌شدا دووجاران له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سایه‌تیی و ڕێكخراوی مه‌ده‌نییه‌وه، بانگهێشت كرا بۆ شاری دیار به‌كر (ئامه‌د) له وڵاتی توركیا، جاری یه‌كه‌م له 23/7/2010دا هاوڕێ له‌گه‌ڵ مامۆستا حسن بابكر و، كاك ئارام قادر و، كاك أنور صباح، كه وتارێكی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد پێشكه‌ش كرد.
جاری دووه‌میش له 17/4/2011دا كه وتارێكی له‌باره‌ی مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی نووڕسییه‌وه پێشكه‌ش كرد، شایا‌نی باسه له‌و سه‌ر‌دانه‌دا هه‌ركام له مامۆستا ناظم عبدالله و، كاك إبراهیم محمد عزیز‌و، كاك حیدر مظفر هاوه‌ڵی بوون.
بۆ ده‌قی وتاره‌كه‌ی له‌باره‌ی مامۆستا مه‌لا سه‌عید نووڕسییه‌وه، بڕوانه:
54- چاوپێكه‌وتنێكی شه‌ش ئاڵقه‌یی به‌زمـــانی عــه‌ڕه‌بیــی
له ڕۆژانی 4 و 5 /10/ 2011ز دا چاوپێكه‌وتنێكی شه‌ش ئاڵقه‌یی له‌گه‌ڵ (د. عزام التمیمي) له كه‌ناڵی ئاسمانیی (الحوار)دا ده‌كات، كه یه‌كه‌مین چاوپێكه‌وتنی عه‌ڕه‌بیی گشتگیر بووه له‌گه‌ڵیدا.
لینكی به‌رنامه‌كان له‌یویتیوب:
55- پێشكه‌شكردنی نه‌خشه ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی عێڕاق، له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
له‌ڕۆژی: 10/10/2011دا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق، بابه‌تێكی به‌ناوونیشانی: (أزمة العراق وطریق الخروج منها) (قه‌یرانی عێڕاق و ڕێی لێ ده‌ربازبوونی)دا پێشكه‌ش به‌ڕای گشتیی كرد، كه نه‌خشه ڕێیه‌كی سێزده خاڵییه بۆ په‌نجه خستنه سه‌ر كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی عێڕاق و ڕێباز و شێوازی چاره‌سه‌ركردنیان.
لینكی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە له یوتیوب:
56-سه‌فه‌رێك بۆ كه‌مبۆدیا و مالیزیــا
له 29/11/2010 دا له‌گه‌ڵ مـــامۆســــتا دارا مـحـــــمـــد أمین دا، (شـــاندی یـــه‌كگرتـــووش: مــــامۆستا عــمـــر عبدالعـــزیز و، كاك نجیب عبدالله بوون)، به‌شداریی كرنگره‌ی په‌رله‌مانتاره ئاسیاییه‌كان ده‌كات، له پایته‌ختی كه‌مبۆدیا (پنومنه) و وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و، سه‌ردانی شاری (كوالالامپۆر) پایته‌ختی مالیزیاش ده‌كه‌ن و، چاویان به‌چەند كه‌سایه‌تییه‌كی ناودار ده‌كه‌وێ.
57-سه‌فه‌رێك بۆ ئه‌ڵمانیا
له 28/1/2012زدا (شوكریه خان)ی هاوسه‌ری و (پیرۆزه خان)ی كچی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ده‌بات بۆ ئه‌ڵمانیا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ كاك (عبدالستار مجید) و، به‌هه‌ركام له فه‌ڕه‌نساو هۆڵه‌ندادا ڕه‌ت ده‌بن و، له شاری (به‌رلین) به‌شی نۆیه‌م و كۆتایی له كتێبی: (ڕێگای صالح بوون و به‌ره‌و خواچوون) بۆ چاپی پێنجه‌م ده‌نووسێ و، چەند كۆڕ‌و دیدارێكی بۆ ساز ده‌كرێن، له‌چەند شارێكی ئه‌و وڵاته‌دا، گرنگترینیان ئه‌و وتاره‌یه كه له ڕۆژی: (23/2/2012)دا له‌شاری (به‌رلین) پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، پێشكه‌شی كردوه له كۆڕێكدا به‌ناوونیشانی: (ئه‌ركی سه‌رشانمان له‌هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق و لێره).
58-کۆچی دوایی بابـی
لە ڕۆژی 28/3/2012 ز دا، بابی كۆچی دوایی كرد لەتەمەنی (85) ساڵییدا لەقەزای ڕانیە.
حاجی باپیر لە دایكبووی ساڵی (1927) بوو، لەگۆڕستانی (بەستە هیزە)ی ڕانیە بەخاك سپێردرا، خوا لێی خۆشبێ و جێگای بەهەشت بێ.
مەراسیمی بەخاك سپاردن و پرسەکەی لەم لینکەی خوارەوەیە:
59-وتارێك له‌كۆنگره‌یه‌كدا كه له‌به‌یرووتی پایته‌ختی (لبنان) به‌ستراوه
له ڕۆژی: 18/12/2012دا وتارێكی نـــارد به‌ناوونیشـــانی: (القضیة الكـوردیــــة وطریق حـلـهــــا)، كه له‌و كۆنگره‌یه‌دا له‌لایــــه‌ن مامۆســـتا (ڕێبوار حه‌مه‌د)ه‌وه خـــوێنـدرایه‌وه‌و، كۆنگره‌ی ناوبــراویش له‌لایــــه‌ن: (مركز القـــدس للدراســـات الســیاســـیـة)ه‌وه به‌سترابوو و، مامۆســـتاش بانگهـێشت كـرابـــوو، به‌ڵام بۆی نه‌لوا خۆی بچێ.
60-چاوپێكەوتنێكی چوار ئاڵقەیی لەگەڵ كەناڵی ( NRT )دا
لە ڕۆژانی: (3 و20/5/2013)دا (فیصل إبراهیم) چاوپێكەوتنێكی چوار ئاڵقەیی لەبەرنامەی: (ڕووداو و مێژوو)دا لەگەڵ ئەنجامدا، كە وێڕای باسكردنی چەند وێستگەیەكی مێژوویی ژیانی، بەتایبەت لەخەباتی شاخ و شار، ئاماژەی بەچەند بابەتێكی فیكریی و، چەند پرسێكی سیاسیی و كۆمەڵایەتییش كرد.
بۆ بینینی سەرجەم بەرنامەكان، سەر‌دانی لینكی خوارەوە بكەن:
61-وتارێك له‌گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی فراواندا لـــه شاری هه‌ولێر، بۆ پشتگیریی ئیسلامییه‌كانی (مصر) له‌به‌رانبه‌ر كوده‌تاچییه‌كاندا
شایا‌نی باسه ئه‌و گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌ش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه سازكرابوو له‌ڕۆژی: (17/8/2013)دا‌و، هه‌ركام له: د. عه‌لی قه‌ره‌داغیی و، مامۆستا موحه‌ممه‌د فه‌ره‌ج و، خۆی، وته‌یه‌كیان تێدا پێشكه‌ش به‌جه‌ماوه‌ره‌كه كرد‌و، كه‌ناڵی (الجزیرة مباشر)یش ڕاسته‌وحۆ سه‌رجه‌م مه‌ڕاسیمه‌كه‌ی گواسته‌وه.
وتـــاره‌كه لــه‌و لینكــه‌ی خواره‌وه‌دا ببینه:
62-چاوپێكەوتنێك لەگەڵ كەناڵی: (الشرقیة نیوز)دا
لە ڕۆژی: (15/2/2014)دا لەشاری هەولێر چاوپێكەوتنێكی دوو ئاڵقەیی لەگەڵ كەناڵی (الشرقیة نیوز) لەبەرنامەی: (طبعة محدودة) ئەنجامدا، لەو بەرنامەیەدا كۆمەڵێك باس و خواسی جۆراو جۆریان تێدا كران لەبوارەكانی: فیكریی و سیاسیی و كاری ڕێكخراوەیی و حاڵ و باڵی ئۆمەت و 62-تەوژمی ئیسلامیی تێیدا.
بۆ بینینی هەردوو ئاڵقەكە سەر‌دانی لینكی خوارەوە بكەن:
63-وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی كه‌سایه‌تیی ساڵی: 2013
له: (5/4/2014)دا سه‌نته‌ری گه‌رمیان بۆ ڕاپرسیی، خه‌ڵاتی ساڵی (2013)ی پێ به‌خشی، له‌به‌رانبه‌ر نێوه‌ندگیریی و دروستكردنی ئاشتیی له‌نێوان حیزبه كوردستانییه‌كانی هه‌رێمدا.
بۆ بینینی مه‌ڕاسیمه‌كه، سەر‌دانی لینكی خواره‌وه بكه‌ن:
64-زنجیره‌یه‌ك وانه له‌باره‌ی ته‌زكیه‌ی نه‌فسه‌وه، له‌كه‌ناڵی (په‌یام)دا
له یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی (1435) ك به‌رانبه‌ر (30/6/2014) ده‌ستی كرد به پێشكه‌شكردنی زنجیره ده‌رسی: (چاك خواپه‌رستن و خۆ پاك و چاك كردن) و سه‌رجه‌م (30) ئاڵقه ده‌رچوو و له‌كه‌ناڵی ئاسمانیی (په‌یام)ه‌وه، له‌سی (30) شه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زاندا پێشكه‌ش كرا.
بۆ بینینی سه‌رجه‌م ده‌رسه‌كان، سه‌ردانی لینكی خواره‌وه بكه‌ن:
65-سفه‌رێك بۆ وڵاتانی ئه‌سكه‌ندنافیا
له 30/7/2014دا هاوڕێ له‌گـــه‌ڵ كـــاك (عـــبدالســـتار مجــید) و (شه‌ریف)ی كوڕیدا كـــه بۆ چــاره‌ســـه‌ر ده‌یبــات، سه‌ردانی هه‌ركام له: فنله‌ندا و ســـوید و نه‌رویـج ده‌كات و، له‌هه‌ركامێكیاندا كۆڕێك یان زیاتری بۆ ئاماده ده‌كرێ، به‌تایبه‌ت له‌شاری (توركۆ)ی (فنله‌ندا)و، (ستۆكهۆڵم) پایته‌ختی (سوید) و هه‌ردووك شاری (ڤیسته‌روس) و (یوتوبوری) هه‌ر له‌سوید و، (ئۆسڵۆ) پایته‌ختی (نه‌رویج)، وێڕای ژماره‌یه‌ك سه‌ردان و دیداری هه‌مه‌جۆرو، ده (10) ڕۆژیان پێ ده‌چێ.
66-ده‌وامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا له‌به‌غدا
شایا‌نی باسیشه كه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕه‌به‌قدا (2010-2014) سه‌رگه‌رمی سه‌فه‌ری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێ، بۆ ده‌وامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و، له‌كاته‌كانی ده‌ست به‌تاڵییشدا سه‌رگه‌رمی پێداچوونه‌وه بۆ چاپكردنی مه‌وسووعه‌ی: (الإسلام كما یتجلّی في كتاب الله) ده‌بێ، وێڕای تۆماركردنی چەند ده‌رســـێك له تەفســـیره كـــــــوردییــــه‌كــــــــه‌ی (تەفســــیری قوڕئـانی به‌رزو به‌پێز).
67-دیدار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تییدا له به‌غدا
هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی ئه‌وچوار ساڵه‌ی ده‌وامی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران له‌به‌غدا، گه‌لێك كه‌سایه‌تیی، زیاتر له‌جارێك بینیون، بۆ نموونه:
1- سه‌رۆك كۆماری عێڕاق: مام جه‌لال تاڵه‌بانیی.
2- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران: نوري المالكي.
3- سید عمّار الحکیم.
4- د. ئیبراهیم جه‌عفه‌ریی.
5- شێخ إبراهیم النعمة.
6- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران: ئوسامه نوجیفیی.
7- د. أ‌حمد چلبي.
8- د. ناجي شلغم، نوێنه‌ری كۆمكاری عه‌ڕه‌بیی له‌عێڕاق.
68-به‌شداریی له دیداری (مێری)دا
له‌ڕۆژی: (6/11/2014)دا به‌بانگهێشتی (مٶسسة الشرق الأوسط للبحوث) به‌وتارێكی عه‌ڕه‌بیی به‌شداریی كرد له‌بابه‌تی: (الحالة الإنتقالیة في الشرق الأوسط: ضرورة الحوار والمصالحة).
شایا‌نی باسیشه وتاره‌كه‌ی له‌نامیلكه‌یه‌كدا به‌ناوونیشانی: (حدیث مختصر حول ما یجري علی الساحة العراقیة)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ده‌قی وتاره‌كه له یویتیوب:
69-چاوپێكەوتنێكی سێ ئاڵقەیی لەگەڵ كەناڵی (بغداد)دا
لەڕۆژی: (7/3/2015)دا چاوپێكەوتنێكی سێ ئاڵقەیی لەگەڵ كەناڵی (بغداد)دا لە بەرنامەی: (في عمق المألوف) ئەنجامدا لە شاری هەولێر، لەلایەن پێشكەشكرار (ندا‌ء زقزوق)ەوە، لەو چاوپێكەوتنەدا وێڕای تیشك خستنە سەر چەند وێستگەیەكی ژیان و بەسەرهاتی، كۆمەڵێك بابەتی فیكریی و سیاسیی و كۆمەڵایەتیی و پەروەردەییش خراونە بەرباس و لێكۆڵینەوە
هەرسێ ئاڵقەكە لەو لینكەی خوارەوەدان:
70-به‌شداریی له‌كۆنفڕانسی (الموصل: قلعة الإسلام والتعایش)دا
له‌ڕۆژی: (25/3/2015)دا به‌بانگهێشتی پارێزگاری موسڵ، به وتارێك به‌شداریی له‌وكۆنفڕانسه‌دا كرد، كه له‌ژێر ناوونیشانی: (الموصل: قلعة الإسلام والتعایش)دا به‌سترا، ئه‌و وتاره‌ش له‌نامیلكه‌ی: (حدیث مختصر حول ما یجري علی الساحة العراقیة)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ده‌قی وتاره‌كه له‌یویتیوب:
71-چاپكرانی مه‌وسووعه‌ی: (الإسلام كما یتجلی في كتاب الله)
له‌ساڵی 2015دا چاپی یه‌كه‌می مه‌وسووعه‌ی: (الإسلام كما یتجلی في كتاب الله) كرا، له هه‌شت به‌رگدا له‌لایه‌ن (مٶسسة الضحی) و (مكتبة الغرباء)ه‌وه.
72-كۆنگـره‌ی ســێیه‌می كۆمــه‌ڵی ئیســلامیی و هەڵبژێررانەوەی به ئەمیر بۆ جاری سێیەم
له 30-31/5 و 1/6/2015دا كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له هه‌ولێر به‌ستراو به‌یه‌كده‌نگیی و بۆ جاری سێیه‌م به ئه‌میری كۆمه‌ڵ هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
وتارەکەی له‌و كۆنگره‌یه‌دا له‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌دایه:
73-گوتنه‌وه‌ی زنجیره ده‌رسی: (ئاكاره په‌سنده‌كان)
له یه‌كـــــه‌م ڕۆژی مــــانگی ڕه‌مه‌زانی ســـــاڵی: (1436) ك به‌رانبـــــه‌ر: (18/6/2015)ز دا ده‌ستی كرد به پێشكه‌شكردنی زنجیره ده‌رسێك له‌باره‌ی ڕه‌وشت و ئاكاره په‌سنده‌كانه‌وه، كه (30) ئاڵقه‌بوو و له كه‌ناڵی ئاسمانیی (په‌یام)ه‌وه، له‌سی شه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زاندا پێشكه‌شكرا.
سه‌رجه‌م ده‌رسه‌كان له‌و لینكه‌دان:
74-به‌شداریی له پازده‌یه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستاندا
له ڕۆژی: 25/9/2015دا له‌سه‌ر بانگهێشتی (knk) هاوڕێ له‌گه‌ڵ كاك (عبدالستار مجید)دا له ڕێی ڤیه‌ننا (پایته‌ختی نه‌مسا) وه چووه (هۆڵه‌ندا)و له‌وێشه‌وه بۆ (بڕۆكسڵ)ی پایته‌ختی (به‌لجیكا) بۆ به‌شداریی كردن له كۆنگره‌ی (15)ی كه‌نه‌كه‌داو، به‌و بۆنه‌یه‌وه وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
75-چاپی دووه‌می مه‌وسووعه‌ی (الإسلام كما یتجلی في كتاب الله)
له‌ساڵی (2016)دا ده‌ستكرا به‌چاپی دووه‌می مه‌وسووعه‌ی: (الإسلام كما یتجلی في كتاب الله) له (12) كتێبدا، كه زیاتر له چوار هه‌زار (4000) لاپه‌ڕه‌ن، له‌لایه‌ن (دار الحكمه/لندن)ه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م ساڵه‌دا ده‌ستكرا به وه‌رگێڕانی مه‌وسووعه‌ی ناوبراو بۆ زمانی فارسیی و كتێبی یه‌كه‌می لـێ چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
76-دیبــه‌یتی ســـاڵ
له: (10/4/2016)دا دیبه‌یتی ساڵ (دیموكڕاسیی و سیکولاریزم له ئه‌زموونی كوردستاندا) له‌نێوان ئەو و كاك مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتیمانییدا به‌ڕێوه‌چوو، له هۆڵی ته‌وار له شاری سلێمانیی، به‌سه‌رپه‌رشتیی: (خانه‌ی زانسته مرۆییه‌كانی پاریس).
دواتریش له‌ساڵێ (2016)دا له دوو توێی كتێبێكدا به‌هه‌مان ناوونیشان چاپكراو، پاشان وه‌رگێڕدرایه سه‌ر زمانی عه‌ڕه‌بیی و چاپ و بڵاوکرایەوە.
له‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌دا، ته‌واوی دیبه‌یته‌كه ببینه:
77-بانگهێشتنێك بۆ شاری (مالاطیا) له توركیا
له 9/5/2016دا به‌بانگهێشتی فه‌رمیی شاره‌وانیی (مالاطیا)ی توركیا و به‌بۆنه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبی: (چەند مه‌سه‌له‌یه‌كی باوی سه‌رده‌م) بۆ زمانی توركیی و ڕانواندنی له‌پێشانگا، له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی: (چرا)وه، سه‌فه‌ری ئه‌و شاره‌ی كرد، هاوڕێ له‌گه‌ڵ كاك حاجی (فاروق علي) و كاك (حیدر مظفر)دا.
بینینی سه‌ردانه‌كه له لینكی خواره‌وه‌دایه:
78-به‌رنــــامه‌ی به‌دانــــایی
له 22/7/2016 تاكو 1/5/2017زدا زنجیره چاوپێكه‌وتنێكی (20) ئاڵقه‌یی له‌لایه‌ن كاك (دانا محمد)ه‌وه، له‌كه‌ناڵی (په‌یام)دا له‌گه‌ڵدا كرا، له ژێر ناوونیشانی: (بۆ چاره‌سه‌ری واقیعی ئێستامان با گوێ له قوڕئان بگرین)دا، كه ئێستا كه‌ناڵی په‌یام سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كردنیه‌تی بۆ چاپ له‌دوو توێی كتێبێكدا.
لینكی سه‌رجه‌م ئاڵقەكان له یویتیوب:
79-وتارێك له (16)ه‌مین (كۆنگره‌ی نـه‌تــه‌وه‌یی كوردســــتـان)دا
له ڕۆژی: (30/9/2016)دا وتارێكی بۆ شازده‌مین كۆنگره‌ی: (knk) كه له (بڕۆكسل)ی پایته‌ختی (به‌لجیكا) به‌سترا، نارد‌و، له‌لایه‌ن كاك (كوردۆ ئه‌حمه‌د)ه‌وه خوێندرایه‌وه.
80-گوتنه‌وه‌ی (49) وانـــه، له‌بــاره‌ی (بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامیی)یه‌وه
له 21/10/2016 تاكو 5/5/2017، له‌هه‌ردووك شاری هه‌ولێرو سلێمانیی (49) وانه‌ی گوته‌وه له‌و خوله‌دا كه (ناوه‌ندی ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدان) كردبوویه‌وه بۆ نیزیكه‌ی سه‌د (100) براو خوشكی كادیر، له‌ژێر ناوونیشانی: (بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌نێوان وه‌حیی و واقیعدا).
لینكی سه‌رجه‌م وانەكان له یویتیوب:
81-فراوانترین چاوپێكه‌وتن به‌زمانی عه‌ڕه‌بیی
لــــه نێــــوان: (14-19 / 12 / 2016) و (5-8 / 4 / 2017)ز دا ڕۆژنامه نووسی میسریی (السید عبدالفتاح السید) به‌ڕێوه‌به‌ری (مركز القاهرة للدراسات الكوردیة)، هه‌ڵسا به‌ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌كی سی و سێ (33) ئاڵقه‌یی له‌ماوه‌ی شازده سه‌عات و نیودا، كه دوایی له دووتوێی كتێبێكدا به‌ناوونیشانی: (حوارات ساخنة حول قضایا راهنة، في میادین: الفكر والفقه والدعوة والسیاسة)دا چاپكرا.
سه‌رجه‌م ئاڵقەكان له‌و لینكه‌دان له یویتیوب:
82-وتارێك بۆ به‌رگریی كردن له مسوڵمانانی سته‌مدیده‌ی هه‌رێمی ئه‌ڕاكان له (بۆڕما)
له: (10/9/2017) له‌گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییدا، له‌هه‌ولێر به‌وتارێك به‌شداریی كرد له‌باره‌ی چه‌وسێنرانه‌وه‌ی مسوڵمانانی (روهینغا)وه، له‌وڵاتی: (بۆرما – میانمار)دا، هه‌م وه‌ك پێناسه‌یه‌كی مێژوویی و جوگڕافییان و، هه‌م وه‌ك ڕادده‌ی ئه‌و سته‌م و قه‌ڵاچۆكردنه‌ی له‌لایه‌ن ڕژێمی بۆڕماه‌وه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌چه‌وساوه‌ترین كه‌مینه‌ی جیهان ئه‌ژماری كردوون.
بۆ بینینی ته‌واوی گردبوونه‌وه جـه‌مــاوه‌رییه‌كه، ســه‌ردانی لینـكـــی خــواره‌وه بكه‌ن:
83-به‌شداریی له حه‌ڤده‌مین كۆنگره‌ی (knk)
له ڕۆژی: (14/10/2017)دا به‌وتارێك به‌شداریی (17)ه‌مین كۆنگره‌ی (knk)ی كرد، به‌ناوونیشانی: (گه‌لی كورد‌و ئه‌رك و هه‌نگاوه گرنگه‌كانی له‌م قۆناغه‌دا) كه له‌لایه‌ن كاك (سامان ڕه‌باتیی)یه‌وه خوێندرایه‌وه له هۆڵه‌ندا.
84-یه‌كه‌مین وتاری له‌باره‌ی ڕیفراندۆمه‌وه
ڕۆژی 17/7/2017ز به‌رانبــه‌ر 23/شوال/1438ك، بۆ یه‌كه‌مجــار له فه‌یســبووكه‌كه‌ی خــۆی‌دا له‌ژێــر ناوونیشــانی: (ڕیفراندۆم هه‌قه، به‌ڵام با به‌شێوازێكی هه‌قیش جێ‌به‌جێ بكرێ)دا له‌باره‌ی گشتپرسییه‌وه بڵاوكرده‌وه‌و، زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیش چەند بڕگه‌یه‌كیان لێ بڵاوكرده‌وه.
پوخته‌كه‌شی ئه‌وه بوو كه ڕیفراندۆم وه‌ك شێواز‌و میكانیزمی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی چوون، مافێكی ڕه‌وایه، به‌ڵام جێ‌به‌جێ كردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌و موماڕه‌سه‌كردنی ئه‌و مافه له هه‌ل و مه‌رجێكدا، كه له نێوخۆداو نه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نێوه‌ندییداو، نه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێداو، نه له ڕووی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه، زه‌مینه‌سازیی بۆ نه‌كراوه، هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌گه‌ری باجدانی گه‌وره‌ی هه‌یه.
85-دووه‌مین وتاری له باره‌ی ڕیفراندۆمه‌وه
له ڕۆژی 13/8/2017ز به‌رانبه‌ر 21/11/1438ك دا، له په‌یجه‌كه‌ی خۆیدا بۆ جاری دووه‌م وتارێكی له‌باره‌ی گشتپرسییه‌وه بڵاوكرده‌وه به‌ناوونیشانی: (كێشه‌كانی هه‌رێم له نێوان (به‌ڵێ)و (نه‌خێر)دا).
پوخته‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو، كه نه به (به‌ڵێ) كردن بۆ ڕیفراندۆم دنیا ده‌بێته شامی شه‌ریف، وه‌ك خه‌ڵكێك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، نه به پێچه‌وانه‌وه، به (نه‌خێر) گوتنیش وه‌ك هه‌ندێك لاف لێده‌ده‌ن، كێشه و گرفته‌كانی هه‌رێم تێكڕایان چاسه‌ره ده‌بن.
86-كۆبــوونـــه‌وه‌ی چــەند ســـه‌عاتیی له‌گــه‌ڵ یه‌كیه‌تی و پارتیدا، له‌باره‌ی ڕیفراندۆمه‌وه
له ڕۆژی دووشه‌ممه 11/9/2017دا سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد‌و له‌گه‌ڵ شاندێكی یه‌كیه‌تی نیشتیمانیدا كۆبوونه‌وه، بۆ قسه كردن له‌باره‌ی ڕیفراندۆم و ئه‌نجامدانیه‌وه، له‌و كاته دیاریكراوه‌دا، كه جارێ هیچ زه‌مینه‌سازییه‌كی نێوخۆیی و ده‌ره‌كیی بۆ نه‌كراوه‌و، زۆریش داكۆكیی كرد، كه ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه گونجاو نیه‌و، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه به‌هۆی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌وه، نه‌ك هه‌ر نه‌گه‌ینه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌ڵكو هه‌رێمه‌كه‌شمان بكه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌ین چوونه‌وه.
پاشان له ڕۆژی سێ‌شه‌ممه 12/9/2017دا سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵیی له‌گه‌ڵ هه‌ركام له شاندی (یه‌كیه‌تی نیشتیمانیی و پارتی دیموكڕات)دا بۆ گفتوگۆكردن له‌مه‌ڕ پرسی ڕیفراندۆمه‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌دا كه نزیكی (4) سه‌عاتی خایاند، داكۆكیی زۆر كرد له‌سه‌ر دواخستنی گشت‌پرسیی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی له‌و كات و هه‌ل و مه‌رجه نه‌گونجاوه‌دا، به‌ڕوون و ڕاشكاویی ڕایگه‌یاند كه وێڕای تێبینیی و سه‌رنجی زۆرییان له‌سه‌ر میكانیزم و شێوازی بڕیار له‌سه‌ردرانی ڕیفراندۆم كه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌خسیی‌و حیزبیی بووه، ڕه‌خنه‌ی جددیشییان له‌سه‌ر زه‌مینه‌سازیی بۆ نه‌كردنی ئه‌و پڕۆسه نیشتیمانییه گرنگ و چاره‌نووسسازه هه‌یه، به‌ڵام هه‌ستی كرد كه هه‌ردووك لایان به بڕیار بۆدراویی و ده‌ست به‌ستراویی هاتوون بۆ كۆبوونه‌وه‌كه!
شایا‌نی باسیشه هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتیمانیی له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوون.
87- چاوپێكـه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌نــاڵی (ڕووداو) له‌سـه‌ر پرسـه هه‌نووكه‌ییه‌كان به‌گشتیی و پرسی ڕیفراندۆم به تایبه‌تی
له ڕۆژی 17/9/2017زدا كه‌ناڵی ڕووداو چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵدا كرد له‌باره‌ی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان به گشتیی و پرسی ڕیفراندۆمه‌وه به‌تایبه‌ت، ئەویش به ڕوون و ڕاشكاویی ڕایگه‌یاند كه هه‌رچەنده گه‌لی كوردستان چ له هه‌رێمی كوردستان – باشووری كوردستان -و، چ له هه‌ركام له به‌شه‌كانی كوردستاندا – باكوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا – مافی خۆیه‌تی خاوه‌نی ئیراده‌و ئیداره‌ی خۆی بێ به‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆشه‌وه، به‌ڵام له‌و بارودۆخه‌دا له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه كه زه‌مینه‌سازیی بۆ نه‌كراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌خسیی و حیزبیش بڕیاری بۆ دراوه، ئه‌نجامدانی گشتپرسی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ڵه‌یه‌و، ئه‌گه‌ری ده‌رهاویشته‌ی زۆر خراپی لێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌نگاونانێك جێ پێی خۆتی تێدا نه‌بینی، هه‌ڵدێرانی به‌دوادادێت.
دیسان گوتی: بڕیاری كه‌سێك بكه‌وێ باشتره نه‌ك هه‌رێمه‌كه‌مان.
دیسان گوتی: ئێمه به‌م حاڵه‌وه ڕیفراندۆمێكی سه‌ركه‌وتوومان بۆ ناكرێ، چونكه بار‌مان باری تڕێڵه‌یه‌و تایه‌مان تایه‌ی پایسكل!.
بۆ بینینی چاوپێكه‌وتنه‌كه، سه‌ردانی لینكی خواره‌وه بكه‌ن:
88- به‌شداریی كردن له پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی ڕیفراندۆمدا
ڕۆژی دووشه‌ممه 25/9/2017ز له شاری هه‌ولێر به‌شداریی له پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمدا كرد‌و، ده‌نگیشی به (به‌ڵێ)دا، بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، پاشان چەند قسه‌یه‌كی كرد بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، وه‌ك:
-
ئێمه ڕه‌خنه‌و تێبینیمان له‌سه‌ر شێوازی بڕیاردانی ڕیفراندۆم و هه‌ل و مه‌رجی تێدا ئه‌نجامدانی هه‌بوو و، زۆریش له‌و باره‌وه قسه‌مان كرد، به‌ڵام بێگومان له وه‌ڵامی پرسیاری (ئایا سه‌ربه‌خۆییت ده‌وێ؟) هه‌ر به (به‌ڵێ) وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه.
-
هیوادارین و له‌خواش داواكارین ئه‌و ڕیفراندۆمه ئامانجه‌كه‌ی بپێكێ و، به‌هۆیه‌وه بگه‌ینه سه‌ربه‌خۆیی.
-
هیوادارین و له‌خواش ده‌پاڕێینه‌وه ئه‌و ئه‌گه‌ره خراپانه‌ی ئێمه به‌هۆی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌وه چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌ین و دڵمان لێیان ده‌ترسێ، هیچیان نه‌یه‌نه دی و سه‌ره‌نجام بۆچوونی ئێمه هه‌ڵه ده‌ربچێ و خه‌ڵك و جه‌ماوه‌رمان تووشی زیانباری نه‌بێ!
بۆ بینینی به‌شداریی كردن له پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌و، ده‌قی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه، سه‌ردانی لینكی خواره‌وه بكه‌ن:
89-كۆمێنتێكی كورت له‌سه‌ر ڕیفراندۆم
له ڕۆژی 26/9/2017ز به‌رانبه‌ر 21/11/1438ك دا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌یان گرت له (به‌ڵێ) كردنی بۆ سه‌ربه‌خۆیی، وێڕای ڕه‌خنه‌گرتنی له شێواز‌و كات و زه‌مینه‌ی ڕیفراندۆم، كۆمێنتێكی نووسی به ناو ونیشانی: (نه‌خێر بۆ حوكمڕانی لار‌و سته‌مكار، به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و وڵات)، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئه‌وانه‌ی ناتوانن (نه‌خێر) بۆ حوكمڕانیی لار‌و سته‌مكارو پڕ گه‌نده‌ڵیی و پۆخه‌ڵیی و، (به‌ڵێ) بۆ سه‌ربه‌خۆیی وڵات‌و ده‌وڵه‌تی كوردستان، له عه‌قڵ‌و دڵیان‌دا پێكه‌وه كۆبكه‌نه‌وه، شایسته‌ی به‌زه‌یی‌و دڵ پێ سووتانن، چونكه مرۆڤی عه‌قڵ ده‌روون ساغ، هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌قه و دژی ناهه‌قه، نه‌ك به‌هۆی هه‌قه‌وه ناهه‌قیش قبوڵ بكات و لـێ‌ی بێ ده‌نگ بێ، یان به بیانووی دژی ناهه‌ق بوونه‌وه، هه‌قیش ڕه‌فز بكات!
90-وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قسه‌یه‌كی كاك مه‌سعوود بارزانی
له ڕۆژی: 22/8/2017زدا له وه‌ڵامی قسه‌و پرسیارێكی كاك مه‌سعوود بارزانییدا: (نازانم كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له چی نیگه‌رانه!) نووسینێكی له په‌یجه‌كه‌ی خۆیدا به‌م ناوونیشانه نووسیی، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ قسه‌و پرسیاره‌كه‌ی ناوبراو: (وه‌ڵامێكی دڵسۆزانه بۆ پرسیاری: كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له چی نیگه‌رانه؟)، كه كورته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه:
هۆكاری نیگه‌رانیی و گله‌یی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له كاك مه‌سعوودو حیزبه‌كه‌ی و دۆخی هه‌رێم، هیچ په‌یوه‌ندیی به شتی شه‌خسیی‌و حیزبییه‌وه نیه، به‌ڵكو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، په‌یوه‌سته به‌شێوازی حكومڕانیی و ئیداره‌دانی پارتیی و یه‌كیه‌تی له (بیست‌و شه‌ش) ساڵی ڕابردوودا، كه هیچ كام له: (سیستمێكی حوكمڕانیی ته‌ندروست و، چه‌سپاندنی داد‌و، كاری دامه‌زراوه‌یی و، یاسا سه‌روه‌ریی و، به‌پێوه‌رگرتنی مرۆڤبوون و، هاوڵاتیی بوون بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكداو، دابینكردنی ماف و ئازادییه‌كان) وه‌ك پێویست بوونیان نه‌بووه.
91-دەستکردن بە تۆماركردنی بەرنامەی نووسین و یادەوەریی
لە ڕۆژی: (31/9/2017)دا دەستیكرد بەئەنجامدانی زنجیرەیەك چاوپێكەوتن لەگەڵ كاك (پەیوەند عومەر)دا بەناوونیشانی: (نووسین و یادەوەریی)، بەمەبەستی قسەكردن لەبارەی نووسین و بەرهەمە فیكرییەكانیەوە، ئامانج و هاندەریان و، هەل و مەرج و بارودۆخی سەرهەڵدانیان و، ئەو سەرگوزشتەو بیرەوەرییانەی پێیانەوە پەیوەستن.
كە هەتا ئێستا (16) ئاڵقەی لێ تۆمار‌و پێشكەش كراون و، هەرکام لە: (پوختەیەك دەربارەی ئیسلام) و (ئیسلام رێچکان) و (سۆزی نەتەوایەتیی وبیری ناسیۆنالیزم لە تەرازووی ئیسلام دا) قسەیان لەبارەوە کراوە.
سەرجەم ئاڵقەكان لەو لینكەی خوارەوەدان:
92-په‌یامێكی دڵسۆزانه بۆ هه‌موو لایه‌ك
له ڕۆژی: 31/10/2017 ز به‌رانبه‌ر 11/صفر/1438ك، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆیداو له‌ژێر ناوونیشانی: (په‌یامێكی دڵسۆزانه بۆ هه‌موو لایه‌ك)دا نووسینێكی بڵاوكرده‌وه، كه پێشتریش به‌شێوه‌ی ڤیدیۆیی له 28/10/2017دا بڵاوی كردبۆوه له چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییدا، كۆمه‌ڵێك بنه‌ماو پڕه‌نسیپی گه‌وره‌و گرنگی گرتبوونه خۆی.
دیاره ئه‌و په‌یامه‌ش پاش نسكۆ‌و شكستی (16)ی ئابی 2017ز بوو، كه به‌ڵایه‌كی بێڕه‌زابوو به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هاته‌وه، نزیكه‌ی نیوه‌ی پانتاییه جوگڕافییه‌كه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا نه‌ما.
شایا‌نی باسیشه ئه‌و په‌یامه، وێڕای دیاریی كردنی هۆكاره دوور‌و نزیكه‌كانی ڕوودانی ئه‌و نسكۆ‌و شكسته، باسی ڕیێ ده‌ربازبوون و، چەند ڕاستییه‌كی ڕێ ڕۆشن كه‌ره‌وه‌و، چەند بانگه‌وازێكیشی بۆ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌رو لایه‌نه سیاسیه‌كان و حكوومه‌تی نێوه‌ندیی، گرتبوونه خۆی.
له كۆتاییشدا ئه‌و ڕاستییه‌ی دووپات كردبۆوه، كه بێ ئه‌نجام بوونی ڕیفراندۆم، مانای ئه‌وه نیه كه گه‌لی كوردستان ده‌ستبه‌رداری مافی شه‌رعیی و ڕه‌وای خۆی – مافی چاره‌نووسی خۆبه‌ده‌ست بوون (حق تقریر المصیر) – بووه، به‌ڵكو ئه‌و مافه‌ی هه‌ر ده‌وێ، به‌ڵام ده‌بێ بشزانێ كه مافی دیارییكردنی چاره‌نووس مه‌رج نیه ته‌نیا له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا به‌رجه‌سته ببێ، به‌ڵكو هه‌ر كام له: ئۆتۆنۆمییه‌كی ڕاسته‌قینه‌و، فیدڕاڵیی‌و، كۆنفیدڕاڵیش، چەند شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رجه‌سته بوونی ئه‌و مافه ڕه‌وایه‌ن بۆ گه‌لی كوردستان و، هه‌ر گه‌لێكی دیكه‌ی وه‌ك ویش.
لینكی په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه:
93- سەفەرێكی یەك مانگیی لەڕێی بەغداوە بۆ ئەڵمــانیــا و هۆڵــەندا و بەلجــیكا
لەڕۆژی پێنجشەممە 2/11/2017 لەفڕۆكەخانەی هەولێرەوە بۆ بەغدای پایتەخت و، پاشان لە 3/11/2017 لەبەغداوە بۆ بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بەڕێكەوت، بەمەبەستی چارەسەری هاوسەری (شوكریە خان)و دیداركردنەوەی (شەریف)ی كوڕی بۆ پزیشك.
شایا‌نی باسە لەو سەفەرەیدا، وێڕای هێنانەدی ئامانجی ناوبراو، چەند چالاكییەكی دیكەشی ئەنجامدان، گرنگترینیان:
1- بەستنی كۆڕێك لە بەرلین لە هۆڵی (دەرسیم)، لەشەوی: (23/11/2017)دا لەژێر ناوونیشانی: (كێشەكانی كورد‌و هەرێمی كوردستان بەتایبەت)دا.
بۆ بینینی كۆڕەكە سەر‌دانی لینكی خوارەوە بكەن:
2- سەر‌دانی سەفارەتی عێڕاق لە بەرلین و، دیداری لەگەڵ سەفیرو جێگرەكەی و ژمارەیەك لەكارمەنداندا.
3- بانگهێشتكرانی لەلایەن ژمارەیەك دۆست و برادەرەوە لەشارەكانی: (بەرلین و، راستەبۆرگ و، ڤوبەرتاڵ و، گیرزەلكێشن و، كۆڵن) لە ئەڵمانیا.
4- سەردانكردنی بۆ هۆڵەندا و كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە كادیر‌و ئەندامانی كۆمەڵدا، لەشاری: (ئەپڵ دۆرن) كە وێڕای هۆڵەندا لە وڵاتانی: بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنساوە، هاتبوون.
5- ســـەردانكردنی بۆ (بڕۆكســل)ی پایتەختی بەلجــــیكاو، كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمـــــارەیەك لەئەندامــــانی بــــاڵای (knk) دا‌و، ئەنجــــامدانی چــاوپێكەوتنێك لەگــــەڵ كەنــــاڵی (sterk-tv) دا، لـــــــــە ڕۆژی: (26/11/2017)دا.
بـــــــــــۆ بیــنیــنـــی تـــــــەواوی چاوپێكەوتنەكە، سەر‌دانی لینكی خوارەوە بكەن:
6- ئەنجامدانی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكادا، لەبەرلین، لەشەوی: (29/11/2017)دا.
شایا‌نی باسە ئەو چاوپێكەوتنە سەرو سەدایەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت ئەم قسەیەی كە: (بەهۆی نەمانی پۆستی سەرۆكی هەرێمەوە، سەرئێشەیەكی زۆرمان لەكۆڵ بۆتەوەو ئیسڕاحەتمان كردوە).
بۆ دەقی چاوپێكەوتنەكە، سەر‌دانی لینكی خوارەوە بكەن:
7- لەكاتی گەڕانەوەشیدا لە بەغدای پایتەخت لە ڕۆژانی: (2و3و4/12/2017) ژمارەیەك دیداری كردن لەگەڵ هەركام لە بەڕێزانەدا:
أ- د. فوئاد مەعصوم، سەرۆك كۆماری عێڕاق.
ب- سەلیم الجبوري، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران.
جـ- همام حمودي، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای عێڕاقیی.
دـ سید عمار الحكیم، ئەمینداری ڕەوتی حیكمەتی نیشتیمانیی.
لەسەرجەم دیدارەكاندا تەوەری سەرەكیی بریتیی بوو لەچۆنیەتی چارەسەركردنی كێشە و گیر‌و گرفتەكانی نێوان حكوومەتی نێوەندیی و هەرێم، كە پێشتریش هەر هەبوون و ڕیفڕاندۆمەكەی (25/9/2017)ش بوو بە سەرباریان!
94- پەیامێك بەبۆنەی خۆپیشاندانەكانی: (19/12/2017)ەوە
لەشەوی: (20/12/2017)دا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا، لەشاری سلێمانیی، پەیامێكی بۆ خەڵك و جەماوەری كوردستان بڵاوكردەوە، بەبۆنەی ئەو خۆپێشاندانەوە، كە بەشێك لەشار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانی گرتنەوە و، بارگرژیی و تەق و تۆق و بریندار بوون و كوژران و گیرانی چەند كەسێكی لە كەوتەوە.
لەوپەیامەدا جەختی لەسەر چەند شتێك كردەوە، وەك:
1- كێشە و قەیرانە كەڵەكەبووەكانی هەرێم وەك: تەنگدەستیی و بێ مووچەیی و بێكاریی، تەنگیان بەخەڵك هەڵچنیوە و تۆوڕە و بێزاریی كردوون.
2- هەموو جۆرەكانی خەباتی مەدەنی: مانگرتن، ڕێپێوان، خۆپێشاندان، بەشێوازی هێمانەنەو شارستانییانە، مافی ڕەوای خەڵك و توێژەكانی كۆمەڵگان.
3- پێویستە خۆپێشاندەران وریا و هۆشیاربن و ڕێ نەدەن مومارەسەكردنی ئەو مافە ڕەوایەیان ڵا بەلاڕێدا ببرێ.
4- پەنابردنە بەر توندوتیژیی لەهەرلایەكەوەبێ، تەنیا زیانباریی هەموولایەكی بەدواوەیە.
5- ئەركی حكوومەتە هەرچی زووتر بەدەم كێشەو گرفت و داواكارییەكانی خەڵكەوە بچێ و، دەبێ دام و دەزگا ئەمنییەكانیش بەجیددیی بەئەركی سەرشانی خۆیان هەڵسن لەپاراستنی خۆپێشاندەران و پاراستنی موڵك و ماڵی تایبەتیی و حیزبیی و حكوومیی.
بۆ بینینی پەیامەكە بەڤیدیۆ، سەر‌دانی لینكی خوارەوە بكەن:
95- هه‌تا نووسینی ئه‌م دێڕانه‌ش لەسەر كاروچــالاكییه‌كانی به‌رده‌وامـــه
به‌تایبه‌ت تەفسیره كوردییه‌كه‌ی، كه گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌یه‌تی پاش مه‌وسووعه‌ی: (الإسلام كما یتجلی في كتاب الله) و، هه‌تا ئێستا (13/ ڕەبیعی دووەمی/ 1439 كۆچیی به‌رانبه‌ر: 31/12/2017 زاینیی) گه‌یشــتۆته سووڕه‌تی (الحج)، كه له جوزئی حه‌ڤده‌یه.
لیستی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه فیكرییه‌كانی، به‌كتێب و نامیلكه‌وه‌و به هه‌ردوو زمانی كوردیی و عه‌ڕه‌بیی
وێنه‌ی به‌رگی هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌كان