{چەند ڕاستییەکی ئـەزموونکراو} سییه‌م

861

چەند ڕاستییەکی ئـەزموونکراو 

سییه‌م:
ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رده‌وام قسه‌ به‌م‌و به‌و ده‌ڵێ‌‌و، دایم‌و ده‌ره‌م سه‌رگه‌رمی ڕه‌خنه‌گرتنه‌و، خۆیشی هیچ كاره‌نیه‌و، هیچی له‌ده‌ست نایه‌ت، جگه‌ له‌ چه‌ند باره‌ كردنه‌وه‌ی قسه‌ سواو پواو و ئیهمال كراوه‌كانی، ئه‌و په‌نده‌ی به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێ‌ كه‌ ده‌ڵێ‌: {فڵانكه‌س بۆته‌ ڕبه‌ شڕه‌، هیچ كه‌س پێ‌ی ناپێوێ‌، له‌خۆوه‌ ده‌ڵێ‌: شازده‌ونیو}!.
ئه‌وانه‌ی به‌قسه‌و وتار ڕه‌خنه‌ له‌ واقیعێك ده‌گرن، به‌كرداریش پشتی ده‌گرن‌و ده‌ستباری بۆ ده‌گرن، باشتروایه‌ بێده‌نگ بن.


15/ ڕه‌بیعی دووه‌م/1439 كـ
2/1/2018ز
ھەولێر

 

Comments
Loading...