هه‌ولێر: ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌وه‌فدێكی باڵای زه‌حمه‌تكێشان ده‌كات

1,173

هه‌ولێر: ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌وه‌فدێكی باڵای زه‌حمه‌تكێشان ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/1/2018 مامۆستا عه‌لی باپـیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ وه‌فدێكی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڵێن عه‌بدوڵڵاو سه‌عد خالد ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حزبی زه‌حمه‌تكێشان‌و كاك گۆران ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی.
له‌ودیداره‌دا باس له‌دوایین پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌كانی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرا.
هاوكات باس له‌په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و حیزبی زه‌حمه‌تكێشان كراو ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولاو، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی دیكه‌ كرایه‌وه‌.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق‌و كوردستان بوو، له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌زه‌رووره‌تی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ كوردستاندا هیچ به‌دیلێكمان نیه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك فێڵی لـێ‌ نه‌كرێ‌‌و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ‌ بچه‌سپێ‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌و دوور له‌ ته‌زویرو ساخته‌كاریی به‌ڕێوه‌بچێ‌، ئه‌مه‌ش له‌پێناو داهاتوویه‌كی باشترو حكوومه‌تێكی خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانییدا،وه‌فدی میوانیش له‌وباره‌وه‌ هاوڕابوون كه‌ مایه‌ی خزمه‌تی زیاتری هاونیشتیمانیانه‌.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

 

لێدوان
Loading...