مامۆستا علی باپیر پیشوازیی له‌ وه‌فدێكی به‌ره‌ی توركمانی عێڕاقیی ده‌كات

1,299

مامۆستا علی باپیر پیشوازیی له‌ وه‌فدێكی به‌ره‌ی توركمانی عێڕاقیی ده‌كات

 

ئه‌مرۆ پینج شه‌ممه‌ 15/2/2018 مامۆستا علی باپیر ئه‌میری كۆمه‌لی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولیر پیشوازیی كرد له‌ وه‌فدێكی به‌ره‌ی توركمانی عێڕاقیی كه‌ پێكهاتبوون له‌ (ئایدن مه‌عروف) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عیراقیی‌و وه‌فدێكی یاوه‌ریی.
له‌ دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ پیوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی هه‌ردوولاو به‌ره‌و پیشبردنی كرا.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پیویسته‌ گه‌لانی عێڕاق به‌كوردو عه‌ڕه‌ب‌و تورك‌و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌وه‌، به‌ برایانه‌ بژین‌و مافه‌كانی یه‌كتر پێشێل نه‌كه‌ن.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌میری كۆمه‌لی ئیسلامیی ڕایگه‌یاند: كۆمه‌لی ئیسلامیی له‌ ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ پێشهاته‌ سیاسییه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگینێ‌‌و، كۆمه‌ڵ بڕواشی وایه‌ كه‌ ده‌بێ‌ هه‌موو پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كانی عێڕاق به‌ ئاشتییانه‌ له‌سایه‌ی دادپه‌روه‌رییدا بژین، كه‌ كوردو تووركمان به‌شێكی گرنگی ئه‌و پیكهاته‌یه‌ن.
هاوكات ئه‌میری كۆمه‌ڵ ڕاشیگه‌یاند: پێویسته‌ له‌ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانیش خه‌بات بۆ سه‌قامگیریی‌و ئاشتیی‌و دابین كردنی مافی هه‌موولایه‌ك بكه‌ین.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

لێدوان
Loading...