هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی د. مه‌حموود عوسمان ده‌كات

1,222

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی د. مه‌حموود عوسمان ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24/2/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی له‌شاری هه‌ولێر، سه‌ردانی كه‌سایه‌تیی‌و سیاسه‌تمه‌داری كورد (د. مه‌حمود عوسمان)یان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌خه‌باتی دوورو درێژی ناوبراو كردو ده‌وری به‌ڕێزیانی له‌خه‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌له‌كه‌ماندا به‌رزنرخاند.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌و بارودۆخه‌ نائاساییه‌ كرا كه‌ عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستانی پێدا گوزه‌ر ده‌كات‌و باڵی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كێشاوه‌و قه‌یرانی دارایی خه‌ڵكی هه‌راسان كردوه‌.
هاوكات باس له‌وبارو دۆخه‌ ئاساییه‌ كرا كه‌ كه‌ركووك‌و ناوچه‌ جێ‌ناكۆكه‌كانی دیكه‌ی گرتۆته‌وه‌و جێ‌به‌جێكردنی ماده‌ی (140)ی ده‌ستوور په‌یوه‌ست به‌وناوچانه‌ به‌پێویست زانرا.
له‌كۆتاییشدا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌و دوو له‌ته‌زویرو چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوورو ڕه‌چاوكردنی دادپه‌روه‌ریی.
هه‌روه‌ها داكۆكیی كرا له‌سه‌ر گرنگیی دان به‌دامه‌زراوه‌ یاساییه‌كان له‌هه‌رێم‌و كاركردن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی‌و ڕه‌چاوكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و پێشخستنی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌هه‌موو ڕووێكه‌وه‌.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

لێدوان
Loading...