هه‌ولێر: ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سه‌ردانی سكرتێری پارتی پارێزگارانی كوردستان ده‌كات

1,341

هه‌ولێر: ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سه‌ردانی سكرتێری پارتی پارێزگارانی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه‌ 15/3/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌یاوه‌ریی وه‌فدێك سه‌ردانی نه‌جات سورچیی سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی كوردستانی كردو، له‌دانیشتنێكدا باس له‌په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و پارتی پارێزگاران كراو، جه‌خت له‌به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كای نێوانیان كرایه‌وه‌.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باسی بارودۆخی سیاسیی ئێستای عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان كراو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌یه‌كڕیزیی نیشتیمانیی‌و خزمه‌تی هاوڵاتییان‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی‌و چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ كرده‌وه‌.
هاوكات باس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان كراو، داوایان كرد هه‌ڵبژاردنه‌كان دووربن له‌ته‌زویرو ساخته‌كاریی به‌جۆرێك ده‌نگده‌ر بتوانێت به‌ ئازادیی بڕیاری خۆی بدات.

ڤیددیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

لێدوان
Loading...