سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ پالێوراوانی لیستی (104)ی كۆمه‌ڵ كۆده‌بێته‌وه‌

2,253

سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ پالێوراوانی لیستی (104)ی كۆمه‌ڵ كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌ 10/4/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌و لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، له‌شاری سلێمانیی له‌گه‌ڵ پالێوراوانی لیستی (104)ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵ له‌ناو لیستی نیشتیمانیی كۆبۆوه‌.
سه‌ره‌تا مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ به‌رچاوڕوونیی پالێوراوان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كردو، ئاماژه‌ی به‌ چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردن‌و ده‌ركه‌وتنی پالێوراوان كرد له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن‌و پابه‌ندییان به‌ ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆن.
هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر داوای له‌ كاندیدانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد ته‌نها ئامانجیان خزمه‌تكردنی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بێت‌و ببنه‌ نموونه‌یه‌كی باشی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵك‌و دڵسۆزانه‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ڕاپه‌ڕێنن‌و پێشه‌نگ بن له‌ خزمه‌تكردن.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

لێدوان
Loading...