هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ڕاوێژكاری سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم ده‌كات

3,800

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ڕاوێژكاری سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ دووشممه‌ 16/4/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (ڕائد ڕومان) راوێژكاری سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان‌و (نه‌قیب كریستیان) یاریده‌ده‌ری ناوبراو له‌ كوردستان.

له‌دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ ڕۆڵی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌كوردستان كرا كه‌ له‌كاتی شه‌ری پێشمه‌رگه‌ دژ به‌داعش به‌مه‌شق پێكردنی پێشمه‌رگه‌وه‌ خه‌ریك بوون‌و تائێستاش به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت له‌كوردستان ماون.

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ باسكردن بوو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و تێڕوانینی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند: خه‌ڵكی كوردستان له‌م بارودۆخه‌ی ئیِستای كوردستان بێزاره‌‌و تاكه‌ شێوازو میكانیزمی گونجاویش له‌م قۆناغه‌دا بۆ گۆڕانكاریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌، پێوسته‌ خه‌ڵكیش له‌پێناو داهاتوویه‌كی گه‌شترو باشتر هه‌ڵوێستیان هه‌بێ‌‌و ئه‌و نوێنه‌رانه‌ هه‌ڵبژێرن كه‌ به‌دڵسۆزیی‌و لێزانانه‌ كارده‌كه‌ن.

 هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر گوتیشی: من گه‌شبینم به‌ داهاتووی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، چونكه‌ له‌دڵی خه‌ڵكدایه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌پاكیی‌و دوور له‌ ساخته‌كاری ئه‌نجام بدرێ‌ هاوكێشه‌كان ده‌گۆرێن.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له‌ پێویستی په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ‌و دروست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كرا، كه‌ مافی ته‌واوی گه‌لی كورد‌و پێكهاته‌كانی دیكه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌رێم دابڕێژرێت.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

لێدوان
Loading...