ئه‌میری كۆمه‌ڵ: به‌رژه‌وه‌ندیی‌ كوردستان ده‌خه‌ینه‌ پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه‌

1,917

ئه‌میری كۆمه‌ڵ: به‌رژه‌وه‌ندیی‌ كوردستان ده‌خه‌ینه‌ پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29/4/2018 مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی‌ 3ی‌ هه‌ولێرو 11ی‌ ده‌ورووبه‌ری‌ هه‌ولێری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌، ڕایگه‌یاند: كۆمه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ باڵای‌ كوردستان ده‌خاته‌ پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه‌.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی‌ باپیر سوپاسی‌ ئه‌ندامانی‌ هه‌ردوو مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كرد كه‌ توانیویانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌كانی‌ برایان‌و خوشكان ڕۆڵێكی‌ گرنگ له‌ بانگه‌شه‌ی‌ سه‌رخستنی‌ لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیدا بگێڕن.

 

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ ده‌ستخۆشیی‌ له‌ ئه‌ندامان كرد كه‌ به‌ گیانێكی‌ خۆبه‌خشانه‌و دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن.

 

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سیاسه‌تی‌ ڕاست‌و ڕاشكاوانه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ له‌مه‌ڕ پرسه‌ جیاوازه‌كان بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو و، ڕوونیكرده‌وه‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ به‌ ئه‌ركی‌ سه‌ر شانی‌ ده‌زانێت له‌ خزمه‌تی‌ خه‌ڵكدا بێت‌و، به‌رژه‌وه‌ندیی‌ باڵای‌ كوردستان ده‌خاته‌ پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه‌.

 

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌، كه‌ تێده‌كۆشن له‌ پێناو هه‌موو مافه‌ سروشتییه‌كانی‌ كورد كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ به‌ هه‌موو گه‌لێكی‌ به‌خشیوه‌.

 

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئاماژه‌ی‌ به‌ ڕابردووی‌ دڵسۆزانه‌ی‌ نوێنه‌رانی‌ كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مان‌و حكوومه‌ت كردو، گوتی: شانازی‌ به‌و ڕابردووه‌وه‌ ده‌كه‌ین‌و پێویسته‌ خه‌ڵكی‌ داهاتوومانی‌ تێدا ببینن.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

 

 

لێدوان
Loading...