گه‌رمیان: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 6ی كۆمه‌ڵ ده‌كات‌و، ژماره‌یه‌ك سه‌ردانی كۆمه‌ڵایه‌تییش ئه‌نجام ده‌دات

3,280

گه‌رمیان: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 6ی كۆمه‌ڵ ده‌كات‌و، ژماره‌یه‌ك سه‌ردانی كۆمه‌ڵایه‌تییش ئه‌نجام ده‌دات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6/5/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی هه‌ردوو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق‌و په‌رله‌مانی كوردستان، گه‌یشته‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان‌و، له‌ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 6ی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كردو، له‌لایه‌ن به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو كارگێڕو ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ پێشوازیی له‌ وه‌فده‌كه‌ی كۆمه‌ڵ كراو، له‌گه‌ڵ كابینه‌ی مه‌ڵبه‌ند كۆبۆوه‌.

 

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی ئاراسته‌ كردن‌و، گوێشی له‌ سه‌رنج‌و تێبینیی هه‌موولایه‌ك گرت.

 

پاشان وه‌فده‌ باڵاكه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و به‌رپرس‌و ستافی مه‌ڵبه‌ند به‌شدارییان كرد له‌ پرسه‌ی مام ئه‌حمه‌د باوكی حاجی دڵشاد كه‌لاریی‌و، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشییان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كردو، دوعایان كردو له‌خوا پاڕانه‌وه‌ كه‌ كۆچكردوو به‌به‌هه‌شتی خۆی شاد بكات‌و، سه‌برو ئارامییش به‌كه‌س‌و كاری ببه‌خشێ‌.

 

هاوكات ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ردانی كۆمه‌ڵایه‌تییشی ئه‌نجامداو، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی كۆمه‌ڵ بووه‌ مایه‌ی خۆشحاڵیی هه‌موولایه‌ك.

لێدوان
Loading...