حوكمی گه‌ڕانه‌وه‌ ژێر نیری طاغوت له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌

2,976

حوكمی گه‌ڕانه‌وه‌ ژێر نیری طاغوت له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌

پێشه‌كی


الحمد الله‌ رب العالمين ولي المؤمنين
و ناصر المستضعفين وقاصم الجبارين ومنذل المستكبرين، والصلاة والسلام على رسول الله‌ محمد الصادق الامين
وآله والطاهرين وصحبه الأعزة المجاهدين والتابعين لهم بأحسان الى يوم الدين

.به‌ڕێزان: كه‌ ماوه‌یه‌ك
پێش ئێستا له‌لایه‌ن ڕژێمی تاغوتی به‌عسی عێراقه‌وه‌‌و مه‌سه‌له‌ی لێبوردن (عفو)
ڕاگه‌یه‌نرا‌و، خه‌ڵكی كۆچكه‌ر‌و ده‌ربه‌ده‌ر كراو بانگ كرایه‌وه‌ ژێر نیری كوفر‌و
سته‌م‌و فه‌ساد، به‌پێویستم زانی ده‌ست بده‌مه‌ قه‌ڵه‌م هه‌ڵوێستی خۆمان له‌و باره‌وه‌
وه‌ك (كوردێكی ئیسلامی) ڕوون بكه‌مه‌وه‌.

چونكه‌ پێم وابوو كه‌ له‌لای
هه‌موو كوردێكی مسوڵمان ئاشكراو به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌، كه‌مه‌سه‌له‌ی چوونه‌ ناو دۆزه‌خی
به‌عسی ڕه‌گه‌زپه‌رست‌و چه‌وسێنه‌ره‌وه‌‌و به‌كرێ گیراوو داشی دامه‌ی ده‌ستی كوفری
جیهانی‌و، گه‌ڕانه‌وه‌ ژێر ڕكێف‌و قه‌مچی‌و پۆستاڵی جه‌نده‌رمه‌و سیخوڕ‌و جاشه‌كانی
ئه‌و ڕژێمه‌ تاغوتییه‌ دڕنده‌‌و خوانه‌ناسه‌، شتێكی ناشه‌رعی‌و ڕه‌تكراوه‌یه‌
(مرفوض)یه‌‌و بڕوام نه‌ده‌كرد هیچ كوردێكی خواناس‌و مسوڵمان‌و خۆبه‌ئوممه‌تی
(محمد) زان، هه‌نگاوێكی وا بێ شه‌رعی‌و چه‌وت هه‌ڵێنێ!!.

به‌ڵام چاوه‌ڕوانیم ده‌كرد
كه‌ كه‌سانێكی وێڵ ‌و شوێن كه‌وتووی ڕێچكه‌و بیردۆزه‌ هه‌ڵه‌‌و له‌بره‌وكه‌وتوو ‌و
هه‌ره‌س هێناوه‌كان، كه‌پاش هه‌وڵ‌و خه‌بات‌و شه‌ونخوونی‌و كوێره‌وه‌ری‌و ئێش‌و
ژانی چه‌ند ساڵه‌ (گه‌یشتوونه‌ بن به‌ست)‌و (ده‌ستیان له‌بنی هه‌مبانه‌ی به‌تاڵه‌وه‌
ده‌رچووه‌)‌و (بوونه‌ سه‌پانی پووشێ)

 

 

Comments
Loading...