سۆزی نه‌ته‌وایه‌تیی و بیری ناسیۆنالیزم له‌ ته‌رازووی ئیسلامدا

4,995

سۆزی نه‌ته‌وایه‌تیی و بیری ناسیۆنالیزم له‌ ته‌رازووی ئیسلامدا

خوێنه‌ری به‌ریز!
ئه‌م وتو وێژه‌ی به‌رده‌ستت توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌هێڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی له‌ڕووداوێكی واقیعی وه‌رگیراون، هیوادارم توانیبم هه‌ڵوێستی به‌رنامه‌ی خوا سه‌باره‌ت به‌هه‌ركام له‌ (نه‌ته‌وایه‌تیی) كه‌ بریتیه‌ له‌سۆزێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و غه‌ریزه‌یه‌كی سروشتی ـوه‌(نه‌ته‌وه‌په‌رستی)ـ كه‌بریتیه‌ له‌ وازهێنان له‌ خواپه‌رستیی‌و داتاشینی بت‌و سه‌نه‌مێكی گونجاو له‌گه‌ڵ ڕۆژگاردا به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ یان نیشتیمان- بخه‌مه‌ڕوو، هه‌ڵبه‌ته‌ بۆیه‌ش شانم به‌به‌ر نووسینی ئه‌م باسه‌داكرد، چونكه‌: زۆرچاك ئاگادارم، كه‌ نیو سه‌ده‌ پتره‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی له‌نێو گه‌لی كوردماندا -گه‌لی كورد به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه‌- كراوه‌ته‌ كراسی عوسمان‌و هه‌رده‌مه‌ یه‌كێك به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌گرێ‌و به‌راست یان به‌درۆ‌و به‌فێڵ، گه‌لی كوردی پێ‌ ده‌هارووژێنێ‌‌و داوای ئاره‌ق‌و خوێنێكی زۆر ده‌ستی پێ‌ له‌بنی هه‌مبانه‌ ده‌ردێنێ‌‌و كۆشكی به‌رزی خه‌ون‌و خه‌یاڵانی لێ ده‌ڕمێنێ!
جا بۆئه‌وه‌ی گه‌لی كوردی مسوڵمان چیدی به‌دوای كڵاوی خوار نه‌كه‌وێ‌و، چیدی ده‌ست به‌هه‌مبانه‌ی به‌تاڵدا نه‌كات، ئاره‌ق‌و خوێنی خۆی له‌ڕێی خوارو بێ به‌رهه‌مدا به‌فیڕۆ نه‌دات!
وه‌ زۆر باش بزانێ كه‌به‌س له‌به‌رنامه‌ی خوادا شیفا‌و ده‌رمانی ده‌ردو نه‌خۆشییه‌كانی خۆی چنگ ده‌كه‌وێ‌‌و، له‌ئیسلامیش به‌ولاوه‌ هیچ شتێكی دیكه‌ی ده‌فریا نایه‌ت، وه‌ك ده‌فریای نه‌هاتووه‌، هه‌ستام به‌نووسینی ئه‌م وتوێژه‌.
تاقه‌ سه‌رچاوه‌ی باسه‌كه‌شم قوڕئانی به‌رێز‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ‌و مێژووی ئیسلام بووه‌.
جا له‌ خوا ده‌خوازم ئه‌م نووسینه‌م مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی وی‌و زیاتر له‌ ئیسلام وه‌نزیك خستنی گه‌له‌كه‌م بێت.

(وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزيزٌ)

عـه‌لـی باپـیـر
دێی سه‌رسیان ـ ناوچه‌ی به‌ری مه‌رگه‌
1404ك – 1984ز

 

 

 

لێدوان
Loading...