مزگه‌وته‌كانی كوردستان له‌نێوان ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و وێرانكردندا

2,622

مزگه‌وته‌كانی كوردستان له‌نێوان ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و وێرانكردندا

 

ئه‌م نامیلكه‌یه‌
ئه‌م نامیلكه‌یه‌ جگه‌ له‌(پێشه‌كی)یه‌كه‌ی‌و (چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی تر…)‌و (دوا قسه‌م) ده‌قی ئه‌و وتاره‌یه‌ كه‌ به‌نده‌ له‌ڕۆژی (19ی شه‌والی 1419) به‌ارانبه‌ر: (5/2/1999) له‌ مزگه‌وتی (جیهاد)دا خوێندوویه‌ته‌وه‌، پاشان برای به‌رێزم كاك (ابراهیم فقێ رسول) ناسراو به‌ (عبدالباقی) ئه‌ندامی شورای هێزی (ڕاپه‌رین) له‌ كاسێته‌وه‌ هێناویه‌ته‌ سه‌ر كاغه‌ز، دوایی خۆشم پێدا چوومه‌ته‌وه‌‌و چه‌ند وشه‌و ته‌عبیرێكم ده‌ستكاریی كردوون‌و، هه‌ندێك شتیشم لێ زیادكردووه‌، جا وتاری ناوبراو و ئه‌م نامیلكه‌یه‌ی ئێستا له‌م حه‌وت خاڵه‌ پێك هاتوون:

1ـ گرنگیی‌و بایه‌خ‌و پله‌‌و پایه‌ی مزگه‌وت.
2ـ ئه‌رك (وڤیفه‌)ی مزگه‌وت چییه‌و پێویسته‌ چی تێدا ئه‌نجام بدرێ؟!
3ـ ئادابی چوونه‌ مزگه‌وت‌و هه‌ڵسوكه‌وتی نێو مزگه‌وت.
4ـ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مزگه‌وت‌و ئه‌میه‌ت‌و گرنگی پێدانی له‌نێوان ساخته‌یی‌و حه‌قیقه‌تدا.
5ـ وێران كردن‌و تێكدانی مزگه‌وته‌كان چیه‌‌و چۆنه‌؟!
6ـ مزگه‌وته‌كان، ماڵه‌كانی خوا چۆن چۆنی به‌رگریان لێ ده‌كرێ‌و له‌تێكدران ده‌پارێزرێن؟!
7ـ مزگه‌ت له‌سووننه‌ت‌و سیره‌ی كرده‌یی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) چی بووه‌‌و چۆن بووه‌‌و چی‌وچی تێداكراوه‌؟!
شتێكی ئاشكراشه‌ كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی مزگه‌وت‌و ئه‌ركی ئاداب‌و ڕه‌وشتی هه‌ڵس‌وكه‌وت تێداكردنی‌و… هتد له‌ حه‌وسه‌ڵه‌ی

هه‌روه‌ها ئه‌م نامیلكه‌یه‌ بۆ؟!
مزگه‌وته‌كان، ماڵه‌كانی خوا ـ تبارك‌وتعالی ـ كه‌ جێگای تایبه‌تی خوابه‌رستیی‌و به‌ندایه‌تیی كردنن به‌ هه‌موو جۆرو شێوه‌كانی دیندارییه‌وه‌، وه‌ كانگاو مه‌ڵبه‌ندی تێگه‌یاندن‌و پێگه‌یاندنی مسوڵمانانن به‌ نێر‌ومێ‌و وردو درشته‌وه‌، ماوه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن براده‌رانی عه‌لمانی (سیكۆلاریسته‌)ه‌وه‌ به‌ڕێكخستنه‌ حیزبییه‌كان‌و دام‌و ده‌زگا ڕه‌سمییه‌كانی هه‌ردووك به‌شه‌ ئیداره‌كه‌ی هه‌رێمه‌وه‌، كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر په‌لامارێكی توندا بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی له‌به‌ر ڕۆشنایی ده‌قه‌ بێ پێچ‌و په‌نایه‌كانی قوڕئان‌و سوننه‌ت‌و هه‌ڵسه‌نگاندی عه‌قڵدا، سه‌رنجێكی ئه‌و كێشه‌یه‌ بده‌ین ـ كه‌ بێگومان گێچه‌ڵێكه‌ به‌خت‌و خۆڕایی یه‌خه‌ی ئه‌هلی مزگه‌وتی گرتووه‌‌و ده‌ری بخه‌ین داخوا له‌ ڕوانگه‌ی شه‌رع‌و عه‌قڵه‌وه‌ ئه‌وقسه‌و قاڵانه‌ی ئه‌و براده‌رانه‌ ده‌یانكه‌نه‌ پاساو و ده‌سته‌ چیله‌ی بیانوو به‌ مزگه‌وت‌و ئه‌هلی مزگه‌وت گرتن بای چه‌ندن‌و چۆن له‌مه‌حه‌كی ئه‌قڵ‌و عه‌قڵ ده‌رده‌چن؟!

 

لێدوان
Loading...