ئیسلام و كێشه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان

3,685

ئیسلام و كێشه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان

ئه‌م نامیلكه‌یه‌
ئه‌م نامیلكه‌یه‌ ده‌قی ئه‌و وتاره‌یه‌ كه‌ له‌ كۆڕێكدا به‌ناوونیشانی: (ئیسلام‌و كێشه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان) له‌شاری سلێمانی له‌ (هۆڵی ڕۆشه‌نبیریی)دا درا، كه‌ له‌ڕۆژی 28ی موحه‌ڕڕه‌می 1419 كۆچی به‌رانبه‌ر 24ی مایسی 1998ی زایینیدا له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ سازكرا.
دیاره‌ له‌سه‌ر داواو پێشنیاری چه‌ند برایه‌كی دڵسۆز ڕێگامدا به‌مه‌به‌ستی چاپ كران بنووسرێته‌وه‌‌و، سه‌ره‌تا كاك (كاوه‌ پێنجوێنی) له‌ كاسێته‌وه‌ هێنایه‌ سه‌ر كاغه‌ز پاشان كاك (دیدار) له‌ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌خه‌تێكی خۆش نووسییه‌وه‌، ئینجا برای دڵسۆزم مامۆستا (حه‌سه‌ن بابه‌كر)یش پێیداچۆوه‌و ڕێكی خست‌و ئاماده‌ی چاپی كرد، خوا پاداشتی هه‌موویان به‌چاكترین شێوه‌ بداته‌وه‌‌و سه‌لامه‌تیان بكات‌و وێنه‌یان زۆر بكات.
شایانی باسه‌ ده‌قی وتاره‌كه‌ وه‌ك خۆی هێڵراوه‌ته‌وه‌ بێجگه‌ له‌چه‌ند شوێنێكی كه‌م، وه‌ بێجگه‌ له‌ ده‌ستكاریی هه‌ندێك وشه‌و ڕسته‌‌و ته‌عبیر كه‌ شێوازی نووسین داخوازی ده‌كات.
وه‌ تاڕادده‌یه‌ك له‌یه‌كچوون بگره‌ هه‌ندێك جار وه‌ك یه‌ك بوونیش له‌نێوان باس‌و بابه‌ته‌كانی ئه‌م نامیلكه‌یه‌‌و هه‌ندێك له‌باس‌و بابه‌ته‌كانی به‌شی چواره‌می كتێبی (سۆزی نه‌ته‌وایه‌تیی‌و بیری ناسیۆنالیزم…)دا ـچاپی دووه‌مـ هه‌یه‌، به‌ڵام دیسان ئه‌م نووسراوه‌ له‌شتی نوێی گرنگیش خاڵی نیه‌‌و، ئاشكرایه‌ كه‌ شێوازی كۆڕ‌و وتاریش له‌ نووسین جیایه‌‌و تام‌و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه‌.
به‌پێویستیشم زانی پێش ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر بچێته‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌،
له‌چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كدا باسی شێوه‌‌و چۆنیه‌تی وتووێژ‌و گفت‌وگۆ (حوار)ی شه‌رعییانه‌ له‌ژێر سه‌ردێری (كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی گرنگی گفت‌وگۆ ـ حوارـ ‌و شێوازی شه‌رعییانه‌ی) بنووسم.
ئیدی به‌هیوای ئه‌وه‌ كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌هه‌رسێك حاڵه‌تی بیستراوو بینراوو خوێنراویه‌وه‌ توانیبێتی‌و یتوانێ چه‌ند ڕاستییه‌كی ئیسلام ده‌ربخات‌و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت‌و گومانی به‌دی نه‌زانانه‌و ناحه‌زانیش بڕه‌وێنێته‌وه‌ كه‌ به‌ناهه‌ق ئاڕاسته‌ی ئیسلامییه‌كانی كوردستان ده‌كرێن، له‌مه‌ڕ گه‌ل دۆستی‌و نیشتیمان په‌روه‌رییان جم‌و جۆڵ‌و چالاكییان له‌كۆمه‌ڵگای كورده‌وارییدا.
عه‌لی باپیر
10ی ڕه‌بیعی دووه‌می 1419
2ی ئابی 1998
هه‌ولێر

 

Comments
Loading...