تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ به‌رهه‌مێكی مامۆستا عه‌لی باپیر چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه On تشرینی دووهەم 25, 2018 4,953 Share تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ به‌رهه‌مێكی مامۆستا عه‌لی باپیر چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه له‌پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌دا: (قوڕئان و پاكسازیی و چاكسازیی له‌هه‌رێمی كوردستاندا) مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌نووسێت و ده‌ڵێ: ئەم بەرهەمەی بەردەستت هەوڵ و هەنگاوێكی دیكەی بەندەیە لەو پێناوەدا “دوای كتێبی: (ڕوانێنێكی ئیسلامییانە بۆ واقیعی ئێستامان: گرفت و چارەسەر)” كە هیوادارم كەلێنێكی باش بگرێ و مایەی بەرچاو ڕوونیی و هۆشیاریی و بێداریی زیاتری خەڵكێكی زۆر بێ. دیارە ئەم كتێبەش بریتیە لەكۆی بیست (20) ئاڵقە چاوپێكەوتن و وتووێژی نێوان بەندەو كاك (دانا موحەممەد)، کە لەکەناڵی ئاسمانیی پەیام پەخش کراو[1]، لەکەناڵی تایبەتی خۆم لە یوتیوب، بەو لینکە دەتوانن بینەری سەرجەم بەرنامەکەبن {https://www.youtube.com/playlist?list=PL6HuvNeXiFwtJHnTMr3LtTfQi2Hce2vfw}. ئەویش لەژێر ڕۆشنایی ئەو بابەتە بیست و پێنج (25) ئاڵقەییەدا، كە پێشتر لەلاپەڕەی تایبەتی خۆم لە فەیس بوك {www.facebook.com/alibapir}دا بڵاوكرابوونەوە، لەژێر ناو و نیشانی: (بۆ چارەسەری واقیعی هەرێم با گوێ لەقوڕئان بگرین)دا.[2] ئیدی دوای هێنرانە سەر كاغەزیان لەلایەن چەند برایەكی دڵسۆزەوەو چاوپێداگێڕانەوەی وردی خۆم، بەم شێوەی ئێستای لێهات. سُبْحَانَكَ اللّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ ،أشهد أن لاَ إِلَهَ إِلاّ أَنْتَ ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ عـەلـی بـاپـیـر 2ی شەووال/1439 ك 16/6/2018 ز هەولێر (1) لە ڕۆژی : (22 / 7 / 2016 تاکو: 1 / 5 / 2017). (2) لە ڕۆژی: (29 / 2 / 2016 تاكو: 27 / 4 / 2016). 4,953 Share