مامۆستا عەلی باپیر: هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیی‌و ئاشكرامان له‌گه‌ڵ هیج به‌رپرسێكی پارتی نه‌بووه‌

328

مامۆستا عەلی باپیر: هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیی‌و ئاشكرامان له‌گه‌ڵ هیج به‌رپرسێكی پارتی نه‌بووه‌

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: تا ئه‌و كاته‌ی به‌فه‌رمی‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ حكوومه‌ت ئاگادار نه‌كرێینه‌وه‌ بڕیاری‌ به‌شداریی‌ یان ئۆپۆزسیۆن بوون ناده‌ن.

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، پاش به‌شدارییكردنی له‌ ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به‌ به‌خشینی بڕوانامه‌ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ ده‌رچووانی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند: كۆمه‌ڵی ئیسلامیی هه‌ڵوێستی سیاسیی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌: تا ئەوكاته‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ری نه‌یه‌ت‌و ته‌كلیفیان لێنه‌كات‌و تێنه‌گه‌ن به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی ئاینده‌ چۆن ده‌بێت‌و به‌ده‌ستی حیزب‌و شتی بچووكه‌وه‌ گرفتار ده‌بێت یان له‌ خزمه‌تی خه‌ڵكدا حكوومه‌تێكی ده‌ستكراوه‌ ده‌بێت بڕیار ناده‌ن.

هەروەها گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ به‌رچاویان رۆشن ده‌بێته‌وه‌و هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ئاشكراشی كرد: له‌دوای ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ هیچ په‌یوه‌ندیی‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیی‌و ئاشكرایان له‌گه‌ڵ هیج به‌رپرسێكی پارتی نه‌بووه‌و هه‌رچیش له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌وترێت كۆمه‌ڵ خه‌ڵكی راسپاردبێت ئه‌سڵ‌و ئه‌ساسی نییه‌.

ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر:

Comments
Loading...