هەولێر: كۆمەڵی ئیسلامیی‌و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە

4,081

هەولێر: كۆمەڵی ئیسلامیی‌و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31/1/2019 بەئامادەبوونی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان هەردوو مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵ‌و پارتی كۆبوونەوەو، پاش كۆبوونەوەكەش كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند: پێویستە هەرچی زووە كێشەكانی هەرێمی كوردستان چارەسەربكرێن‌و حزبەكەشی ئامادەیە بۆ هەموو هاوكارییەك لەو ڕوەوە.
مامۆستا عەلی باپیر، لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەوە رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا باسمان لە توندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرد.
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی گوتیشی: پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان وادەكات زیاتر بەرپرسیار بێت بەرانبەر بە كێشەكانی هەرێمی كوردستان.
هاوكات لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند: ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان بیر لەوە بكەینەوە ئەوەی دوێنێ نەمانكردووە بۆ ئەو میللەتەو ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ هەوڵبدەین بیكەین دەبێت هەموومان لایەنە سیاسییەكان لەم خاڵەوە بچینە نێو كێشەكانی وڵاتی خۆمان بین.
فازڵ میرانی گوتیشی: دابینكردنی ئەمن‌و ئاساییشی ئەو وڵاتەو بژێوی خەڵك، ئەولەویاتی ئێمەیە. دوێنێ ئەولەویەتی حكوومەتەكەی كاك نێچیرڤان‌و كابینە وەزارییەكەی بووە بە هاوڕێكانیی‌و كاك قوباد تاڵەبانییشەوە، ئەمڕۆش دەكەوێتە ژێر بەرپرسیاریێتی كاك مەسروورو حكوومەتەكەی، چونكە دابینكردنی ئاساییش‌و ژیانی خەڵك ئەمڕۆ لە پێویستییەكانی ئەو میللەتەیە.
سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی داوایەكی ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان كردو گوتی: ئەمڕۆ كاتی ئەوە هاتووە، ئەوانەی لە حكومڕان‌و دەرەوەی حكومڕانی دەبن، هەر یەك بەشێوەی خۆی، ئەوەی لە ئۆپۆزسیۆنیش بێ دەتوانێت بە ئۆپۆزسیۆنێكی راست خزمەتی میللەت‌و وڵاتی خۆی بكات، ئەوەی لە حكوومەتیشدایە بتوانێ بە حكومڕانییەكی باش‌و دادپەروەر خزمەتی ئەو میللەت‌و ئەو وڵاتە بكات.

تەواوی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی لەو لینكەی خوارەوەیە:

 

Comments
Loading...