هه‌ولێر: ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی فراكسیۆنی پارتیی‌و یه‌كێتیی كرد

2,812

هه‌ولێر: ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی فراكسیۆنی پارتیی‌و یه‌كێتیی كرد

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7/2/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی هاوبه‌شی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق كرد.

وه‌فده‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی‌و پارتیی پێكهاتبوون له‌ د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق‌و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌و دوو فراكسیۆنه‌.

له‌به‌رانبه‌ریشدا مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌لیم شوشكه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران‌و بیلال سلێمان به‌رپرسی ناوه‌ندی حكوومه‌ت‌و په‌رله‌مانی كۆمه‌ڵ‌و زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاق‌و ناوچه‌كه به‌گشتیی تاوتوێ كرا.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

 

Comments
Loading...