مسوڵمانی كامڵ 2

2,599

مسوڵمانی كامڵ

به‌شی دووه‌م

خوا په‌رستیی مسوڵمان

به‌رگی یه‌كه‌م

 

 

 خوێنه‌ری به‌ڕێز!

ئه‌م كتێبه‌ی به‌رده‌ستت هه‌وڵ و هه‌نگاوێكه‌ له‌و ڕێیه‌داو خوا پشتیوان بێ ئه‌گه‌ر به‌ وردی بیخوێنیه‌وه‌و چاك تێیبگه‌ی، به‌رچاوت ڕوون ده‌كاته‌وه‌و شاره‌زات ده‌كات كه‌ چۆن چۆنی به‌ندایه‌تی بۆ خوای په‌روه‌ردگار بكه‌ی و بیپه‌رستی، تاكو به‌هۆی باش په‌رستنی خواوه‌، دووه‌مین پێكهێنه‌ری بنه‌ڕه‌تی مسوڵمانه‌تی له‌ خۆتدا بهێنیه‌دی و، سه‌ره‌نجام ببیه‌ ئه‌و مسوڵمانه‌ تێرو ته‌واو و كامڵه‌ی كه‌ شایسته‌ی ڕه‌حمه‌ت و ڕه‌زامه‌ندی و پاداشت و به‌خششی خوای به‌خشه‌رو دادگه‌ره‌، خواش پشت و په‌ناو یاریده‌ده‌رو ڕێ نیشانده‌رمان بێت و ده‌رووی خێرو خۆشی دنیاو قیامه‌تمان لێ بكاته‌وه‌.

16ی ڕه‌جه‌بی 1420

25/10/1999

شاره‌زوور/ هه‌ڵه‌بجه‌

 

Comments
Loading...