هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی پارتی پارێزگارانی كوردستان ده‌كات

2,475

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی پارتی پارێزگارانی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/2/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ كاك (نه‌جات سورچیی) سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی كوردستان‌و وه‌فدێكی یاوه‌ریی.

له‌ دیدارێكی دۆستانه‌دا باس له‌باردۆخی سیاسیی ئێستای عێڕاق‌و كوردستان به‌تایبه‌تی كراو، ته‌ئكید له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی‌و یه‌كخستنی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كرایه‌وه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان حیزبه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی خزمه‌ت‌و چه‌سپاندنی دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌پێویست زانراو به‌ ئیجابییه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و پارتی پارێزگاران هه‌ڵسه‌نگێنرا.

ئه‌مه‌و باسكردن له‌ په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم‌و ده‌ست به‌كاربوونی په‌رله‌مان له‌پێناو خزمه‌تی هاووڵاتییان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...