هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی پله‌ باڵای پێشووی كۆمه‌ڵ ده‌كات

3,034

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی پله‌ باڵای پێشووی كۆمه‌ڵ ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10/2/2019 مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان، پێشوازیی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستایان نازم عه‌بدوڵڵاو، تۆفیق كه‌ریم و، غازی حه‌مه‌ئه‌مین‌و عه‌بدوڕه‌حمان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تی پێشووی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كرد كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ڕاگه‌یاندنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییه‌وه‌ جێ‌ په‌نجه‌یان له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌كاندا دیار بووه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا، مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، ئاماژه‌ی‌ به‌ دڵسۆزیی‌و كارو هه‌ڵوێسته‌ نه‌گۆڕه‌كان‌و پێشنیازو تێبینیی و ڕه‌خنه‌ی‌ بنیاتنه‌رانه‌ی‌ ئاماده‌بووان له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكاندا، كرد.

له‌ به‌رانبه‌ردا، ئاماده‌بووان سوپاسی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ زیاتریان بۆ سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی خواست، كه‌ خاوه‌نی‌ چه‌ندین هه‌ڵوێستی‌ جوامێرانه‌یه‌ كه‌ توانیویه‌تی‌ له‌ خزمه‌تی‌ خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ری‌ كودستان تۆماریان بكات‌و ببێته‌ جێگای‌ ئومێدو وه‌ك ژماره‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ كوردستان حیسابی بۆ بكرێت.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌

Comments
Loading...