هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كونسولی گشتیی كۆماری توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

2,770

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كونسولی گشتیی كۆماری توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/2/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (هاكان كاراجی)كونسوڵی كۆماری توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌دیدارێكدا كه‌ كاتژمێرێكی خایاند باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری توركیاو هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ك‌و، كۆماری توركیاو كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌تایبه‌ت كرا.

وێڕای ئه‌مه‌ باس له‌دواگۆڕانكارییه‌كان‌و به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق‌و كوردستان كرا، له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵ سیاسه‌تی ڕوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی خسته‌ڕوو، كه‌ كۆمه‌ڵ ده‌یه‌وێ پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان له‌سه‌ر بناغه‌ی پته‌وی دادگه‌ریی‌و دروستكردنی دامه‌زراوه‌كان‌و ڕێزگرتن له‌ ئیراده‌ی خه‌ڵك‌و به‌دی هێنانی خواسته‌ ڕه‌واكانی بنیات بنرێ.

هاوكات ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سه‌باره‌ت به‌ په‌رله‌مان‌و حكوومه‌تی هه‌رێمیش گوتی: پێویسته‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ پرسه‌ جۆراوجۆره‌كاندا بكرێ‌و به‌مه‌به‌ستی سیاسیی‌و حیزبیی ته‌نگژه‌ دروست نه‌كرێ‌و هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ كوردستاندا كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌یه‌كی تایبه‌ت‌و خه‌ڵكێك ده‌كه‌ن حیسابی خۆیان بۆ بكرێ‌و به‌هیچ مه‌رامێك كه‌سانی ناشایسته‌ كاریان پێ نه‌سپێردرێ.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا هیوایان خواست باشترین په‌یوه‌ندیی كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولابێ له‌نێوان توركیاو هه‌رێمی كوردستان پیاده‌بكرێ.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...