چۆن له‌ جیهاد تێبگه‌ین

2,788

چۆن له‌ جیهاد تێبگه‌ین

 

پێشه‌كی

خوێنه‌ری به‌ڕێزو خۆشه‌ویستم

سه‌لام و ره‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خواتان بڕژێته‌ سه‌ر..

ئه‌م نامیلكه‌یه‌ی به‌رده‌ستتان ده‌قی وتارێكه‌ كه‌ له‌ڕۆژی جومعه‌ی (22/5/1998) له‌ مزگه‌وتی (جیهاد)دا له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن به‌نده‌وه‌ خوێنراوه‌ته‌وه‌و، برایه‌كی خۆشه‌ویستی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له‌سه‌ر كاسێته‌وه‌ هێناویه‌ته‌ سه‌ركاغه‌زو، دواتر برای به‌ڕێزو دڵسۆزم مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كر نووسیویه‌ته‌وه‌و پێیدا چۆته‌وه‌و ئاماده‌ی كردووه‌ بۆ چاپ.

دیاره‌ جگه‌ له‌چه‌ند ورده‌ ده‌ستكارییه‌ك له‌چه‌ند وشه‌و ته‌عبیرو ریزبه‌ندی مه‌سه‌له‌كانیداو زیادكردنی چه‌ند په‌راوێزێك، وتاره‌كه‌ وه‌ك خۆی هێڵراوه‌ته‌وه‌و ده‌ستكاری جه‌وهه‌رو نێوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نه‌كراوه‌.

وه‌ له‌ راستیدا ئه‌گه‌ر داواكاری و سووربوونی هه‌ندێك له‌ برایانی دڵسۆز نه‌بوایه‌ حه‌زم نه‌ده‌كرد ئه‌م وتاره‌ بكرێته‌ نامیلكه‌و چاپ بكرێ، چونكه‌ مه‌سه‌له‌ی جیهاد ناكرێ له‌دووتوێی وتارێك و دوواندا بخرێته‌ ڕوو.

خوای میهره‌بانیش پشتیوان بێ به‌ته‌مام له‌ داهاتوودا له‌ كتێبێكی سه‌ربه‌خۆدا مه‌سه‌له‌ی جیهاد بتوێژمه‌وه‌و به‌خه‌ست و خۆڵی باسی بكه‌م، هیوادارم ئه‌م نامیلكه‌یه‌ش كه‌لێنێك پڕبكاته‌وه‌ هه‌تا ئه‌وهه‌ل و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێ.

له‌پێشه‌وه‌ش له‌خوای په‌روه‌ردگارو به‌به‌زه‌یی داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌هه‌ر هه‌ڵه‌و كه‌م و كورتییه‌ك، پاشانیش داوا له‌ براو خوشكانی ئیسلامییم ده‌كه‌م، كه ‌سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی جیهادو جه‌نگ و له‌ڕێی خوادا هه‌ر تێبینی و پێشنیارێكیان هه‌بوو بۆم بنێرن، به‌شكم له‌ نووسینی ئه‌و بابه‌ته‌دا كه‌ نیازی نووسینم هه‌یه‌ لێیان به‌هره‌مه‌ند بم.

(سبحانك اللهم وبحمدك اشهد أن لا اله‌ الا انت استغفرك واتوب الیك).

5صفر 1419ك

30/5/1998ز

شاره‌زوور/ئه‌حمه‌داوا

عه‌لی باپـیر  ‌

Comments
Loading...