بەغداد: مامۆستا عەلی باپیر سەردانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێڕاق دەكات

2,596

بەغداد: مامۆستا عەلی باپیر سەردانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێڕاق دەكات

 

لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدای پایتەخت، ئەمڕۆ پێنج شەممە 4/4/2019 مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بەیاوەری وەفدێكی ئەنجوومەنی سیاسیی‌و سەركردایەتیی، سەردانی عادل عەبدولمەهدیی سەرۆك وەزیرانی عێڕاقی كرد.
لەدیدارەكەدا وێڕای پیرۆزبایی كردن لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێڕاق، مامۆستا عەلی باپیر تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە كە هەوڵبدرێ‌ كێشە كەڵەكەبووەكانی نێوان ناوەندو هەرێم چارەسەر بكرێت‌و ڕێ بگیرێ‌ لەوەی كێشەو گرفتەكان دووبارە سەر هەڵ نەدەنەوە بەزەرەر بۆ هاوڵاتییانی هەرێم بشكێتەوە، چونكە گەلی كورد وەكو دۆستی خۆی دەڕوانێتە سەرۆك وەزیرانی ئێستاو، ئەمیری كۆمەڵ ئومێدی خوایت كە بەڕێزیان سەركەوتووبن لەبەرنامەی كابینەكەی‌و دەست بكات بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی.
لەبەرانبەردا سەرۆك وەزیرانی عێڕاق سوپاسی هەڵوێستی مامۆستا عەلی باپیرو كۆمەڵی ئیسلامیی كرد بۆ دڵسۆزیی‌و بەخەمەوەبوونی هاوڵاتییان‌و گیرو گرفتەكانیان‌و هیوای خواست ئەو جۆرە سەردانەش دووبارە ببنەوە.

 

ڤیدیۆی هەواڵەكە:

Comments
Loading...