بەغداد: سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق‌و ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كۆبوونەوە

2,859

بەغداد: سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق‌و ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كۆبوونەوە

 

لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ بەغداد: ئەمڕۆ پێنج شەممە 4/4/2019 مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی‌و وەفدی یاوەری سەردانی موحەممەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاقیان كردو لەلایەن ناوبراوەوە پێشوازیی كران.

لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان ناوەندو هەرێم كرا لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی ئاسۆی هاریكاری بەمەبەستی بوژانەوەی وڵات، هەر لە دیدارەكەدا وتوێژی پارتە كوردییەكان خرایەڕوو تایبەت بە پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

هاوكات لەكۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر گرنگی سوود وەرگرتن لە بارودۆخی ئیجابیی‌و متمانەی نێوان بەغدادو هەولێر بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان بە پێی دەستور.

ڤیدیۆی هەواڵەكە:

 

Comments
Loading...