هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌ باشووری‌ كوردستان ده‌كات

2,458

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌ باشووری‌ كوردستان ده‌كات

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی  پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی‌ نوێنه‌رایه‌تیی كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌ باشووری‌ كوردستان كرد.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 18/4/2019 مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان، له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی‌ خۆی له‌ شاری‌ هه‌ولێر، پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی‌ نوێنه‌رایه‌تیی كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌ باشووری‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ فارووق جه‌میل، كرد.

له‌ دیدارێكدا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كرا، وێڕای‌ ئه‌مه‌ دوا گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی‌ عێڕاق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان قسه‌و باسیان له‌باره‌وه‌ كرا، به‌ تایبه‌تیش پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی میوان باسیان له‌ دواهه‌نگاوه‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و كاره‌كانی‌ له‌پێناو یه‌كخستنی‌ گوتاری كوردیی له‌ هه‌موو پارچه‌كان‌و، ڕه‌چاوكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرد.

بۆ هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ش، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی به‌ ڕاشكاوی سیاسه‌تی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی خسته‌ڕوو.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...