هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە وەفدێكی باڵای پارتی هوداپاری توركیا دەكات
هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە وەفدێكی باڵای پارتی هوداپاری توركیا دەكات
ئەمڕۆ هەینی 3/5/2019 مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە مەكتەبی تایبەتی خۆی لەشاری هەولێر پێشوازی كرد لە وەفدێكی باڵای پارتی هوداپاری توركیا بەسەرۆكایەتیی بەڕێز (ئیسحاق مەتین ساغلم)و شاندێكی یاوەریی.
لەدیدارەكەدا باس لەپەیوەندییەكانی نێوان كۆمەڵی ئیسلامییو هوداپاری توركیی كراو، جەخت لەسەر پتەوكردنی زیاتری ئەو پەیوەندییە كرایەوە.
لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا هەردوولا لەسەر سوودبینین لەئەزموونی یەكتریی هاوڕابوون.
هاوكات بارودۆخی سیاسیی ئێستای هەرێمی كوردستانو حكوومەتی داهاتووی هەرێمو ڕۆڵی كۆمەڵی ئیسلامیی لەهاوكێشەكاندا باسی لێوەكرا.
هەرلەكۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە پێویستە حیزبە ئیسلامییەكان لە هەمووپارچەكاندا داكۆكیی لەسەر دیندارییو ڕەسەنایەتیی كورد بكەنەوەو باس لەوەكرا كە دەبێ لەسەرجەم بوارەكاندا ڕۆڵی خۆیان بگێڕنو هەوڵی چەسپاندنی دادگەریی زیاترو بەختەوەریی خەڵكو جەماوەر بدەنو، لە گەلەكەیان دانەبڕێنو كار بۆ كەمكردنەوەو نەهێشتنی گەندەڵییو كەمو كوڕییەكان بكەن.
لەكۆتایی دیدارەكەدا وەفدی میوان سوپاسی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامییان كردو هەڵوێستەكانی كۆمەڵی ئیسلامییە لەمەڕ پرسەكان بەرز نرخاند…
ڤیدیۆی ههواڵهكه: