هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ میوانانی جه‌ژن ده‌كات

3,934

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ میوانانی جه‌ژن ده‌كات

 

به‌مه‌به‌ستی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی‌و چاودێریی‌و به‌دواداچوونبه‌رپرسانی هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێرو (11)ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، پێشوازیی له‌ جه‌ماوه‌ری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ر كرد.

له‌ته‌واوی دیداره‌كاندا مامۆستا عه‌لی باپیر جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی ئاراسته‌ی میوانه‌كان كردو ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گیانی برایه‌تیی‌و ته‌بایی‌و پێكه‌وه‌ ژیانی هه‌موولایه‌ك كرده‌وه‌و هیوای خواست ئه‌م جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشیی بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان به‌تایبه‌تیی‌و، عێڕاق به‌گشتیی.

لای‌ خۆیشییانه‌وه‌ هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی‌ گه‌رم له‌ مامۆستا عه‌لی باپیرو به‌رپرسانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌، جه‌ختیان له‌ ڕۆڵی‌ ئه‌رێنیی‌وو گرنگی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ له‌ پڕۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمدا كرده‌وه‌و، پاڵپشتیی‌ به‌رده‌وامی‌ حیزبه‌كه‌یان بۆ ماف‌و داواكارییه‌كانی‌ خه‌ڵك به‌رز نرخاند.

 

بۆ بینینی پێشوازییه‌كه‌ به‌ڤیدیۆ:

Comments
Loading...