ڕاپه‌ڕین: به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا عه‌لی باپیر (30) ساڵه‌ی داستانی قهڵاتووكانو شه‌هیدانی گردی ڕه‌مكان به‌رز ڕاگیرا تەموز 23, 2019 2,624 Share ڕاپه‌ڕین: به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا عه‌لی باپیر (30) ساڵه‌ی داستانی قهڵاتووكانو شه‌هیدانی گردی ڕه‌مكان به‌رز ڕاگیرا ڕۆژی دووشه‌ممه 22/7/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمێك بوو به‌بۆنه‌ی (30) ساڵه‌ی یادی داستانی قهڵاتووكانو شه‌هیدانی گردی ڕه‌مكان، كه مه‌ڵبه‌ندی (5) ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئاماده‌ی كردبوو و، تیایدا بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی گردی ڕهمكانو ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی‌و پیاوماقووڵ‌و مامۆستای ئایینی ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه بوو به‌وبۆنه‌یه‌وه مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد. له‌میانی وتاره‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی شه‌هیدانی ڕابوونی ئیسلامیی بهگشتییو شه‌هیدانی گردی ڕه‌مكان به‌تایبه‌تیی كرد‌و، ڕایگه‌یاند: ئه‌و برایانه‌مان دژ به زوڵم‌و سته‌می به‌عس جهنگانو گیانی خۆیان له‌وپێناوه‌دا به‌خت كرد‌و، هه‌روه‌ها ئه‌میری كۆمه‌ڵ گوتیشی: كار‌و پڕۆژه‌ی ئیسلامیی له‌كوردستان بهرههمو ڕه‌نجی ئه‌وانه‌و، له‌خوای گه‌وره داواكاربوو كه به‌پله‌ی به‌رزی شه‌هاده‌ت گه‌یشتبن‌و ئێمه‌ش له به‌هه‌شتی پان‌و به‌رین بهشههیدهكانمان شاد بكاته‌وه. هاوكات له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا چه‌ندین سروود‌و په‌خشان پێشكه‌ش كرا‌و بوه مایه‌ی خۆشحاڵیی هه‌موولایه‌ك. له‌كۆتایی مهڕاسیمهكهشدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی گردی ڕهمكانو بووه مایه‌ی خۆشحاڵیی هه‌موولایه‌ك… بۆ بینینی ته‌واوی مه‌ڕاسیمه‌كه سه‌ردانی لینكی خواره‌وه بكه‌ن: 2,624 Share