رانیه‌: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ به‌رپرس‌و شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كرد

2,734

رانیه‌: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ به‌رپرس‌و شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كرد

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 23/7/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ باره‌گای مه‌ڵیه‌ندی (5) ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی‌و به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند، پێشوازیی كرد له‌ وه‌ستا ڕه‌سول به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (24) ڕاپه‌ڕینی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێڕو ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند.

له‌دیداره‌كه‌دا وه‌فدی میوان به‌خێرهاتنی مامۆستا عه‌لی باپیریان كرد بۆ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین‌.

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر باسی دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كردو هیواشی خواست لایه‌نه‌كان له‌سنووری ڕاپه‌ڕین به‌تایبه‌تی‌و له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتیی ته‌باو هاوكاربن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...