ئه‌میری كۆمه‌ڵ سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵادزێی كرد
ئه‌میری كۆمه‌ڵ سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵادزێی كرد
له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ڤه‌ری پشده‌ر مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (5)ی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، گه‌یشته باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵادزێی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و، له‌لایه‌ن بهرپرسو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌وه پێشوازیی له وه‌فده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرا.
مامۆستا عه‌لی باپیر له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بهرپرسو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی ئاراسته كردن‌و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر به‌جه‌ماوه‌ریی كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرده‌وه.
له‌به‌شێكی وته‌كانیدا مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به دۆخی سیاسیی عێڕاق بهگشتییو هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرد.
هاوكات باسی له سیاسه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد‌و به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵ‌و ئه‌و گۆڕانگارییانه‌ی بڕیار وایه له كۆنگره‌ی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێن خسته‌ڕوو.