هه‌ولێر: بە ئامادەبوونی ئەمیری کۆمەڵ، ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆبۆوه‌

2,630

هه‌ولێر: بە ئامادەبوونی ئەمیری کۆمەڵ، ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆبۆوه‌

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24/8/2019 له‌شاری هه‌ولێر به‌ سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامدا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ، دۆخی سیاسیی هه‌رێم‌و عێراق‌و ئاماژه‌كانی گۆڕانكاریی سیاسیی له‌ ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كرد.

 

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌به‌رژوه‌ندیی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر كرایه‌وه‌و، هه‌روه‌ك باس له‌ئاماده‌كارییه‌كانی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو كرا، كه‌ بڕیاره‌ له‌مساڵدا كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆنگره‌ی چوراه‌می خۆی ببه‌ستێ‌و، ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی به‌پێویستی زانی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان‌و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ‌  وزه‌ی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری كارو پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌داهاتوودا.

هاوكات له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێڕاقی خسته‌ به‌رباس‌و، له‌وپێناوه‌شدا ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی‌و یه‌ك هه‌ڵوێستیی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی به‌پێویست زانیی‌ له‌پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كاندا به‌تایبه‌ت پارێزگای كه‌ركووك ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێننه‌دی.

 

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌:

Comments
Loading...