سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات

3,379

سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌ 27/8/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی له‌شاری سلێمانیی، پێشوازیی كرد له‌ كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و وه‌فدێكی یاوه‌ریی.

له‌دانیشتنێكی دۆستانه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی تاوتوێ‌ كراو، بارگرژیی ناوچه‌كه‌و ده‌رهاویشته‌و كاردانه‌وه‌كان باسیان لێوه‌كراو كاركردن بۆ پاراستنی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌ هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه‌ به‌ ئه‌ركی هه‌موو هێزو لایه‌نه‌كان زانرا.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ڕه‌وشی سیاسیی‌و حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان‌و خۆشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان‌و به‌رقه‌رار كردنی زیاتری ئاسایش‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا كراو، ته‌ئكید كرایه‌وه‌ له‌ سه‌ر كاری به‌رده‌وام له‌و پێناوه‌دا.

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كراو، به‌رده‌وامیی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ توندوتۆڵه‌ له‌پێناو خزمه‌تی زیاتری گه‌له‌كه‌مان به‌پێویست زانرا…

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...