سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی كه‌سایه‌تیی دیاری ئیسلامیی د. موسته‌فا پێنجوێنیی ده‌كات

2,818

سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی كه‌سایه‌تیی دیاری ئیسلامیی د. موسته‌فا پێنجوێنیی ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28/8/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی، له‌شاری سلێمانیی سه‌ردانی د. موسته‌فا پێنجوێنیی كه‌سایه‌تیی دیاری ئیسلامیی كردو، به‌ڕێزیان ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ زانكۆكانی پارێزگای موسڵ خزمه‌تێكی فراوانی زانستی كردوه‌و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ناوازه‌ی ئیسلامیی ده‌ركه‌وتوه‌، له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی صه‌ددامیش ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر بوه‌و ئێستاش له‌شاری سلێمانیی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ خه‌ڵكێكی زۆر قه‌رزداری د. موسته‌فا پێنجوێنیه‌ كه‌ توانیویه‌تی له‌درێژه‌ی ژیانی پڕ خێری خۆیدا ژماره‌یه‌كی زۆر پێیگه‌یه‌نێ‌‌و له‌ڕووی زانستییه‌وه‌ سوود به‌خش بێ‌…

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...