سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ده‌زگای شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

2,710

سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ده‌زگای شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28/8/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ، له‌گه‌ڵ ده‌زگای شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆبۆوه‌.

له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر سوپاسی ده‌زگای ناوبراوی كرد كه‌ توانیویانه‌ ئه‌ركی سه‌رشانیان له‌خزمه‌ت بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و سه‌ردانی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان به‌جێ‌هێناوه‌و سه‌رپه‌رشتی چینێكی دڵسۆز ماندووی نێو كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن.

له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌ندامانی ده‌زگای شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌گان سوپاسی مامۆستا عه‌لی باپیریان كردو هیوایان خواست كۆمه‌ڵً بۆ داهاتووش بتوانێ‌ به‌رده‌وام گرنگیی به‌م ده‌زگایه‌ بدات.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...