سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كونسولی نوێ‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات

2,673

سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كونسولی نوێ‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28/8/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ شاری سلێمانیی به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی، پێشوازیی كرد له‌ سه‌ركونسولی نوێ‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
له‌دیداره‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر هیوای خواست به‌ڕێزیان هه‌وڵی زیاتری گه‌شه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و هه‌رێمی كوردستان بدات له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕیزی دووسه‌ره‌ كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادایه‌.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ دوا پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی كرا.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...