هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

2,509

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/8/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر، پێشوازیی كرد له‌ (مانوج ماسیۆ) به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسیی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێڕاق.
له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌و عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی تاوتوێ‌ كرا.
وه‌فدی میوان باسی له‌ به‌شێك كاروباری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێڕاق كردو ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ‌ هه‌موو ئه‌و گرفت‌و كێشانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاق چاره‌سه‌ر بكرێن‌و كاری خۆیان له‌وپێناوه‌دا چڕ كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌پێناو پێشكه‌وتن‌و سه‌قامگیربوونی زیاتری عێڕاق پێ‌ی هه‌ڵده‌ستن‌و به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆشیانی زانیی.
سه‌باره‌ت به‌ تێكڕای پرسه‌ هه‌ستیاره‌كان‌و به‌تایبه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سیاسه‌ت‌و تێڕوانینی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی خسته‌ڕوو، كه‌ له‌ڕابردوو و ئێستاش كۆمه‌ڵ خوازیاره‌ كاره‌كانی حكوومه‌ت به‌دامه‌زراوه‌یی بن‌و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر به‌ئه‌ركی سه‌ره‌كیی‌و گرنگیی خۆی بزانێ‌‌و، چه‌نده‌ حكوومه‌ت به‌ره‌وپێش بچێ‌‌و زاڵ بێ‌ به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی‌و گرفته‌كاندا، ئه‌وه‌نده‌ تاك تاكی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر به‌هره‌مه‌ند ده‌بێ‌‌و هه‌نگاو به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانیی ده‌نێ‌، له‌وپێناوه‌شدا مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: كۆمه‌ڵی ئیسلامیی هاوكاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر جۆره‌ گرفتێك كه‌ مایه‌ی زیانه‌ بۆ تێكڕای عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان…

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...